بەمزگێنی کردنی (٢٠٠) ملیار دینارەکەی بەغدا!
وتار/
27/06/2021
341 جار بینراوە
عەلی قەڵادزەیی
بەمزگێنی کردنی (٢٠٠) ملیار دینارەکەی
بەغدا!
عەلی قەڵادزەیی
بڕیاری ئەمدواییە بەناردنی (٢٠٠) ملیار دیناری مانگانە لەلایەن حکومەتی ناوەندەوە بۆ هەرێم، دەستبەجێ بڕیارەکە ململانێی بەدەستکەوتکردنی لەنێوان نوخبەی سیاسی و حزبی لەکوردستان دروستکرد، ئەوکاتەی ژمارەیەک لەم نوخبە سیاسیە حزبی و حکومیانەی خستە خولیای چنینەوەی بەرهەمەکانی ئەم بڕیارەی حکومەتی بەغداوە بۆ حزبەکانیان، هەروەها ئەوکاتەی جۆرێک ستڕاتیژیەتی سواوی لە لێدوان و دژە لێداوانی لەنێوان ژمارەیەک لەم نوخبە دروستکرد لەسەر ئیعلانکردنی خاوەندارێتی مزگێنیەکە، بێگومان لەم هەلومەرجەدا دروستبونی ئەم ململانێ نوخبەویە حزبیە لەسەر بەحزبی نیشاندانی دەستکەوتەکە دوو دەرەنجامی لێدەخوێنرێتەوە:
یەکەم: ئەم مزگێنی بەخشینەوە بەناوی حزبەوەو بازدان بەسەر هاتن و چونەکانی حکومەتی ئیئتیلافی سێکۆچکەدا لەم کاتەدا نیشاندەری ئەو حەقیقەتەیە کەئەم هاوپەیمانێتیە سێقۆڵیەی واژۆکراوە بۆ دروستکردنی حکومەتی هاوبەش لەناوەڕۆکدا بریتی یە لەهاوپەیمانێتیەکی لەرزۆک و ڕوکەش و هیچ کامیان لەحەقیقەتدا خۆیان بەخاوەنی ڕاستەقینەی سەرکەوتنەکان و دەستکەوتەکانی حکومەت نابینن و لەسەرکەوتنەکانی بێبەرین،
چونکە ئەوەنیە حزبەکانی پێکهێنەری سەرەکی سێکۆچکەی هاوپەیمانێتیەکە هەریەکەیان لای خۆیەوە بازبەسەر حکومەت دەدەن و لەجێگەی وتەبێژی حکومەت مزگێنی بڕیارەکەی حکومەتی ناوەند بەناوی حزبەکانیانەوە بەسەر خەڵکی کوردستانەوە وەک مەکرەمەیەک پەخشدەکەن.
دووەم: مزگێنی بەخشینەوەی هاتنی بڕێک پارەی بەغدا مانگانە بۆ هەرێم بەناوی حزبەوە نیشاندەری ئەو حەقیقەتەیە کەتوانستی حزبی کوردی و نوخبەی حزبی ئەمڕۆ لەکوردستان زۆر لەحکومەت و کادرانی حکومەت بەتواناتر و دبلۆماسیترە، چونکە دەیەوێ ئەوەمان پێبڵێ ئەوەنیە وەفدی حکومەتی هەرێم دوای چەندان جار لەهاتن
و چون و دانوستانی بەردەوام لەگەڵ حکومەتی ناوەند، کەچی ئەنجام هیچ دەستکەوتێکی ئەرێنیان بۆ خەڵکی کوردستان بەڕێکەوتن نەچنیەوەو بەردەوام بەدەستی بەتاڵ و هاتنەوەی بێمزگێنیەوە دەگەڕانەوەی بۆ کوردستان، لەبەرامبەردا حزب و کادرانی قۆڵیان لێهەڵماڵی و بونە سۆپەڕمان و فریادڕەسی خەڵکی کوردستان و توانیان ئەم پڕۆسە قورس و تەواونەکراوە پڕهاتن و چونە لەخاڵێکدا تەواو بکەن و بەغدا ڕازی بکەن بەناردنی بڕە پارەیەکی مانگانە بۆ هەرێم، کەبەداخەوە ئەم ئاماژەیەی سیاسی کورد دەرخەری ئەو لۆژیکەیە کەعەقڵیەتی حکومەتداری کورد تەواونەکراوەو زۆر لەدواوەیەو لەواقعدا عەقڵیەتی جێماوی کۆمەڵگە دواکەوتوە سوننەتیەکانە، ئەو کۆمەڵگایانەی کە هەمیشە دەوڵەت و حکومەت بەخزمەتکارو پاشکۆی تواناکانی کادرانی حزب دەبینن.
نوێترین نوسینەکانی عەلی قەڵادزەیی
-
عەلی قەڵادزەیی
17/09/2021
-
عەلی قەڵادزەیی
05/09/2021
-
عەلی قەڵادزەیی
29/08/2021
-
عەلی قەڵادزەیی
22/08/2021
-
عەلی قەڵادزەیی
16/08/2021
-
عەلی قەڵادزەیی
07/08/2021