پارتی لە نێوان کۆنترۆڵکردنی هەست و بلۆککردنی هوشیاریدا
وتار/
20/06/2021
403 جار بینراوە
دانا مەنمی
پارتی لە نێوان کۆنترۆڵکردنی هەست و بلۆککردنی
هوشیاریدا
دانا مەنمی
زیاد له پێنج ملیۆن کورد له هەرێمی
کوردستاندا خاوهنی چاون بۆ بینین، بهڵام ئهم چاوانه خاوهنی پێرسپێکتیڤی جیاوازن،
بهتایبهت له بواری سیاسی و بواری ئازادی و مافەکانی مرۆڤ و سهربهخۆی و پاراستنی کەرامەتی مرۆڤ دا ،
زانست سەلماندویەتی ئهوانهی خاوهنی جووڵهن زۆرتر و باشتر دهبینن، ئهوانهشی
کهمتر دهجووڵێن، کهمبینترن ، جوڵەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان ئەگەر بە چاوی بینین
خوێندنەوەی بۆ بکەین جوڵەیەکی خنکێنراوە ، پارتی وەک هێزێکی هەژمونخوازی خێڵەکی لەسەر
بنەمای کاردانەوەی “پرۆڤیکاسیۆن “بێزارکردنی خەڵک و تووڕهکردن و بێ ئومێدبوونی خەڵک
هەنگاوەکانی دەنێت ، لە پشتی ئەو بێزاریی و توڕەیی و بێ ئومێدبونەی خەڵکەوە دیوێکی
تری ئامانجەکانی پارتی بلۆککردنی هوشیاری خەلک و ڕۆشنبیران و سزادانی رۆژنامەنوسان
و قەڵەمە بوێرەکانە ، هەموو ئەمانە پێکەوە کۆمپلێکسیتێتی کۆمهڵایهتی (ئاڵۆزیی کۆمهڵایهتی)
خولقاندووە کە جگە لە پارتی هیچ هێزێکی تری سیاسی سودمەند نابێت .
پارتی لەم کێڵگە سیاسی یە ئاڵۆزە
شکستخواردووەدا و لەم دۆخە کۆمەڵایەتییە شێواوەدا کە خەڵکی کوردستان بێ ئومێد بوون
پێویستی بە گەمەی نابەجێی سیاسی و مەشغوڵکردنی خەڵکە بە دونیای شتە بچوکەکان تا بەرهەمی
هەستی مرۆڤەکان لەناو دونیای کەمتر جوڵان کەمتر بینین و بیرکردنەوەدا بچنێتەوە ، بە
نمونە بۆ ئەوەی بەرهەمی هەستی هاوڵاتیانی کهرکووک، خانهقین بچنێتەوە ڕوداوەکانی
١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ وەک چەکێکی سیاسی بەکار دەهێنێت ، لەبەر ئەوەی خودی ڕوداوەکە بەشێوەیەکی
زانستی و ئەکادیمی توێژینەوەی لەسەر نەکراوە بارگاوی کراوە بە حقدوکینەی سیاسی دژ
بە هێزێکی سیاسی تووڕهییهکی گهورهیان ههڵگرتووەو توڕەی و کینەی پارتیش ئەم
پرسە هەڵدەسوڕێنێ و بیریان دەخاتەوە وەک ئەوەی دوگمەی کۆنترۆڵکردنی هەستەکانیان بە
دەست پارتییەوە بێت.
پارتی دیموکراتی کوردستان وەک هێزێکی
ئهنتی سۆسیال و ههڵخهڵهتێنهر و مانیپولیرهکهر، کە بە توخم رەگەزی تۆتالیتارانەوە
خولقاوە لە ناو کۆمەڵگای کوردەواریدا هەژمونەکەی دۆخێکی خولقاندووە کە یەکێتی و
بزوتنەوەی گوڕان و ئیسلامییەکان لە ناو مەکینەی هەژمونخوازی پارتی و سەرۆکەکەیدا
ببن بە ژێرەوە ، هەرگیز یەکێتییەکەی مام جلال و کۆمەڵەکەی کاکە نەوە ڕۆحیان شاد بێت
لە ژیانیاندا بیریان لەوە نەکردبویەوە کە ڕۆژگارێک بخولقێت کادیرانیان لە پارتی
پارتیتر بن !
لە دوای ئاشبەتاڵی ساڵی ١٩٧٥ وە تاکو ڕاپەڕین
چارەنووسی سیاسی کورد لهمپهڕی تراژیدیا و ژێرکهوتنهوه بۆ ئهوپهڕی سهرکهوتن
لەسەر دەستی دوو کەسایەتی و دوو قوتبی سیاسیدا بووە کە ئەوانیش “ مام جلال و نەوشیروان
مستەفا” بوو ، هەر بۆیە وەفاتی “مام جلال و نەوشیروان مستەفا” یەکێتی و گۆڕان پێکەوە
ڕۆچوون ، دوای وەفاتی کاکە نەوەو مام جلال بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نەیانتوانی ئەو نوسەرو ڕۆشنبیرو شاعیرو ڕۆژنامەنوسانەی کە بەهۆی “شێرکۆ بێکەس” ەوە
لە دەوری یەکێتی و گۆڕان کۆبوبونەوە ئیستیسمار بکەن ، هەردوو حیزبەکە لەناو ململانێ
و بەریەککەوتن و دژایەتی کردنی یەکتریدا خزمەتی باشی ئامانجەکانی پارتییان کردو جەماوەریان
لێ دوور کەوتەوەو زۆرێکیش لە کادیران و هەڵسوراوانیان لەناو حیزبەکانیان بوونە سیخورو
بەکرێگیراوی پارتی ، لە دوای وەفاتی “ مام جلال و نەوشیروان مستەفا “ سهردهمێکی
نوێ له نەبوونی ئهواندا هاتە کایەوە ئەویش هەژمونخوازی پارتی و سەرۆکەکەی بوو ، ئەم
هەژموونەی پارتی و سەرۆکەکەی کار لەسەر کۆنترۆڵکردنی هەستی مرۆڤەکان و بلۆککردنی
هوشیاری و بێ ئومێدی و توڕەیی خەڵک دەکات ، بەشێکی زۆری خەڵکانی ڕاسیۆناڵ و رۆشنبیر
لەلایەن پارتی و سەرۆکەکەیەوە هەستەکانیان کۆنترۆڵ کراوە و خۆیان توانای کۆنترۆڵکردنی
هەستەکانی خۆیانیان نییە .
پرسی ریفراندۆم وەک مۆدێلێکی سیاسی و
کۆمەڵایەتی یەکێک بوو لەو پرسانەی کە بە هەست و سۆزو دیدێکی حیزبیانەوە پارتی مامەڵەی
لەگەڵدا کرد ، ریفراندۆم مەشروعێک بوو کە پارتی موڵکایەتی مەشروعەکەی لە گشتییەوە
گواستەوە بۆ حیزبی و دواتریش بەرگێکی شەخسی کرد بەبەریدا ، پارتی لە ریفراندۆم دا
هەستەکانی خەلک و هێزە سیاسییەکانی کۆنترۆڵ کرد و ئازادی مافی بڕیاردانیشی لەخەڵک
سەندەوە ، ریفراندۆم بۆ خۆی مەشروعێکی رەوا بوو خەڵکی لەو ڕۆژەدا بە ئیرادەی سەربەخۆییەوە
چوونە دەنگدان ، بەڵام بێ ئاگا لەوەی کە هەستەکانیان لەلایەن پارتی و سەرۆکەکەیەوە
کۆنترۆڵ کراوەو بەکار دەهێنرێت بۆ مەرامی سیاسی! ماوەتەوە بڵێم وەرن با هەموو پێکەوە
دوای دروشمی ئەو کوردایەتییە نەکەوین کە پارتی بانگەشەی بۆ دەکات و ئازادانە ڕاستگۆیانە
کوردانە هەستەکانمان کۆنترۆڵ بکەین.
نوێترین نوسینەکانی دانا مەنمی
-
دانا مەنمی
12/09/2021
-
دانا مەنمی
05/09/2021
-
دانا مەنمی
31/08/2021
-
دانا مەنمی
26/08/2021
-
دانا مەنمی
21/08/2021
-
دانا مەنمی
16/08/2021