پۆشاکی کوردی لە لای پێغەمبەر د.خ چۆن بووە؟

وتار/ 20/06/2021 645 جار بینراوە

ئەمیر مام والی

پۆشاکی کوردی لە لای پێغەمبەر د.خ چۆن بووە؟

ئەمیر مام والی
وەک دەزانرێت هەرگەلێک (زمان، خاک، پۆشاک، جوگرافیا)، یان کۆمەڵێک شتی تری هەیە بۆ ئەوەی پێی بناسرێتەوە. بێ گومان پاراستنی جلوبەرگ بەشێکە لە پاراستنی خاک،چونکە جلوبەرگ بەشێکی گرنگ و دانەبڕاوە بۆ ناسینەوەی هەر گەلێک. لێرەدا باسەکە تایبەت ناکەین بە جلوبەرگ و گرنگی پاراستنی جلوبەرگی کوردی. لێرەدا دەمەوێت بە کورتی و بە پوختی باسی جلو بەرگی کوردی کەم لای پێغەمبەری ئیسلام د.خ بێت، ئەڵبەتە بەشێک لە گەنجانی کورد لە لایەن بەشێک لە قەومیە بەکرێ گیراوەکانەوە بەشێوەیەکی خراپ بەلاڕێدا براون و هەموو عەرەب بە دووژمنی کورد دەزانن، ئەمە لەکاتێکدا تاکە دوژمنی کورد هەر خۆی بووە، وە  پێویستە بزانین بۆ یەکەمینجار کە سەربەخۆی بە گەلی کورد درا لە سەردەمی ئیمامی عومەردا بووە ر.خ، خودا یار بێت ئەو باسەش ئەکەین بە بابەتێکی دیکە، لیرەدا بەلامەوە گرنگە کە باس لە گرنگی و جوانی و ڕێک و پێکی پۆشاکی کوردی بکەین لە ڕوانگەی بیرو باوەڕی پێغەمبەرەوە د.خ.

۱- پێغەمبەر د.خ نوێژیکردو پشتەماڵێکی ڕەنگاو ڕەنگی لەبەردابوو جا فەرمووی: ڕەنگاو ڕەنگی ئەم پشتەماڵە سەرقاڵی کردم و بیری لە نوێژەکەم لادام، پاشان فەرموی: پشتەماڵەکە بۆ (ابی جهم) ببەنەوە و پشتەماڵە سادەکەیم بۆ بهێنن، جا کە پشتەماڵەکەیان بردەوە پشتەماڵەیەکی کوردی وەرگرت لەبری، جا فەرمویان ئەی پێغەمبەری خودا قوماشی پشتەماڵە ڕەنگاو ڕەنگەکە لەم کوردییە باشتربو، بەڵام پێغمبەر کوردییەکەی وەرگرت.
(حدیث حسن رواء ابوداود فی باب النظر فی صلاە، وشطرە الاول فی بخاری و مسلم).

۲- پێغەمبەر د.خ هاتە لامان و مامەڵەی شەرواڵێکی لەگەڵ کردین، ئێمەش پێمان فرۆشت،بە پارەدەرەکەی فەرمو: لەپارەکەی خۆی زیاتریشی پێ بدە.
(رواء اصحاب السنن بسند سحیح).

۳- لە حەدیسێکی دیکەدا کە حەزرەتی (ابی هریرە) گێڕاویەتیەوەو ئەفەرموێت: لەگەڵ پێغەمبەر د.خ ڕۆشتینە بازاڕ، پێغەمبەر شەرواڵێکی کڕی بە چوار درهەم،گوتم ئەی پێغەمبەری خودا تۆش شەرواڵ دەبەر دەکەی؟ فەرموی: بەڵێ لە سەفەر و لەماڵەوە، بەشەو و بەڕۆژ، چونکە من فەرمانم پێکراوە: باش خۆم داپۆشم.

٤- ایمامی (القسطلانی) گێڕاویەتیەوە: یەکەم کەس کە شەرواڵی لەبەر کردووە پێغەمبەر ئیبراهیم بووە، پێغەمبەر موساش سەلامی خوای لەسەر بێت لەو ڕۆژەی لەگەل خودا گفتووگۆی دەکرد شەرواڵی دەبەردا بوو. واتە سونەتە شەرواڵ لەبەر کرێت.
(ارشاد الساری لشرح سحیح البخاری، ب٨ لا ٤۲۷).

وەک کۆچکردوو مامۆستا عبداللە هەرتەلی فەرموی: ئەگەر هەموو دوونیا بگەڕێی لە بەرگی کوردی جوانترو داپۆشەرتر نیە. ئەوەندە شانازیش بەسە کە پێغەمبەر د.خ شەرواڵی لا پەسەند بووە.

نوێترین نوسینەکانی ئەمیر مام والی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌