سێ هۆکاری گرنگ لەسەرکەوتنی ئیسرائیلەوە

وتار/ 11/11/2020 388 جار بینراوە

ئەمیر مام والی

سێ هۆکاری گرنگ لەسەرکەوتنی ئیسرائیلەوە
ئەزمونێک بۆ کوردستان
ئەمیر مام والی

۱-(العین بالعین والسن بالسن). ئەمە ئەو سیاسەتە بەهێزەیە کە دەڵێت( هەرچییەکەم بەرانبەر بکەیت منیش ئەوەت بەرانبەر دەکەم). یەکێک لە هۆکارە بەهێزەکانی ئیسرائیل جێ بەجێ کردنی ئەو سیاسەتەیە. جارێک گەنجێکی جوو لە لایەن بەریتانیەکانەوە دەستگیر دەکرێت و بڕیار دەدرێت جەلدەی لێ بدەن. ڕێکخراوی ئەرگون کە ڕێکخراوێکی جووەکان بوو لە ڕابردوودا، بەپەلە بەیانێک بڵاو دەکاتەوەو بە بەریتانیەکان دەڵێت: نابێت جەلدە لەو لاوە بدرێت. بەڵام بەریتانیەکان جەلدەی لێ دەدەن. دوای ۲٤ کاتژمێر ڕێکخراوی ئەرگون دوو ئەفسەری بەریتانی دەڕفێنێت و لەتۆڵەی لاوەکەدا دوو بەرانبەر جەلدەیان لێ دەدەن.
ڕەنگە نوخبەیەکی پەمەیی هەبن و دژی ئەم سیاسەتە بن بەڵام واقیعی ئەم جەنگەڵە ئەوەیە کە ئەگەر بێت و هێزت نەبێ و لەسەر خۆت بەجواب نەیەیت هەرزوو دەبیتە ژێر پێی گەورەکانەوە.
جووەکان ئێستایشی بەدەمەوە بێت کون بە کون بەدوای ئەوانەدا دەگەڕێن کە لە ڕابردوودا تاوانیان بەرانبەر کردوون و سزایان دەدەنەوە. هەتا ئەگەر بێت و کەسەکە مردووش بێت ئەمان بە مردوویش وازی لێناهێنن. ئەم سیاسەتە وەک شورایەک ئیسرائیلی ڕاگرتووەو بەهێزی کردووە تا بووە بەوەی کە ئەمڕۆ هەیە.
لێ خۆش بوون لەخوێن لای ئەوان بریتی بوو لە وەرگرتنەوەی خوێنی بکوژ.
واتە وەک ئەم حیزبانەی خۆمان نەبوون لەکاتێکدا هاوڵاتیەک له ڕۆژائاوای کوردستان یان ڕۆژهەڵاتی کوردستان یان باکوری کوردستان لەکێشەدا بێت و بکوژرێت ئەمانیش پێیان پێ بکەنن. ئەمان نەک هەر بێ هەڵوێستن بگرە هاریکاریی بکوژەکانیشیان دەکەن.

۲-جوانکردنی ئیسرائیل لە دەرەوە
لە زۆرینەی قۆناغەکاندا ئیسرائیل بە دوو بەرەکی و ناکۆکی ناوخۆیدا تێپەڕ بووە. پارتی ماپای کە داوبنگۆرێن سەرۆکایەتی دەکرد چەندین جار تووشی کێشە بوو لەگەڵ ڕێکخراوەکەی مێنحایم بێگن. بەڵام بنگۆرێۆن هەمیشە هەوڵی دەدا کێشەکان بەزووی چارەسەربکات و ناوبانگی ئیسرائیل لەدەرەوە نەشێوێنت.
چەندین ئابڕوو چون و هەڵەی گەورە ڕووی دەدا بەڵام بەزووی کێشەکانیان چارەسەر دەکرد ونەیان دەهێشت جیهانی دەرەوە بەکێشەکانیان بزانن. لەکۆبونەوەی کنێست(پەرلەمان) جارێک تەقینەوەیەک ڕوویدا و ویستیان بنگۆرێۆن بکوژن بەڵام هەوڵە شکستی هێنا. هەرزوو بنگۆرێن کێشەکەی چارەسەرکرد و نەی هێشت جیهان بەخراپە باسیان بکەن. زۆرجاری دیکە هەبووە کە ئیسرائیل تووشی کێشەی ناوخۆی بوەتەوە بەڵام بەزووی کێشەکانیان وەلاناوە لەپێناو ئابڕوی ئیسرائیلدا.
واتە وەک ئەم حیزبانەی خۆمان نەبوون کە ئابڕووی کوردیان بردووەو لەجیهاندا کوردیان بەگەلێکی خۆخۆرو دژ بەیەک ناساندووە.

۳- هەمووان لە بەردەم یاسادا یەکسانن، کەس لەیاسا گەورەترنیە.
یەکێک لە بەرپرسە گەورەکانی مۆساد توشی هەڵەیەک بوو کە بووە هۆی ئابڕووچونێکی گەورە بۆی. بەزووی ڕووبەڕووی یاسایان کردەوەو نەیان هێشت دەربازی ببێت. پلەو پایەیان لێسەندەوە بوو بەهۆی ئەوەش کە هەڵبژاردن دووبارە بکرێتەوە. ئێستایشی بەدەمەوەبێت بەرزاییەکانی جۆلان کێشەیەکی گەورەی نێوان ئیسرائیل و سوریایە بەڵام ئیسرائیل مساوەمەی لەسەر ناکات.
جیاواز لە سەرکردەکانی خۆمان کە هەر ساڵەو بەشێک لەخاکی کوردستان بە دووژمنان دەفرۆشن و دەدۆڕێنن.سەرکردەکانی خۆمان هەر یەکەیان و دەیان دۆسیەی گەندەڵی هەیە. نەوەی کەسیان نیە مەگەر بەدەگمەن کە سامانی وڵاتی بەفیڕۆ نەدابێت. بەڵام ئێستایشی بەدەمەوەبێت هیچ دادوەرێک بۆی نەبووە دادگاییان بکات و لەسەر خاک فرۆشی و تاوانەکانیان سزایان بدات. دەیان خاڵکی گرنکی دیکەهەن وەک خەرجکردنی پارەیەکی زۆر بۆ هەواڵگری و دروستکردنی لۆبی. جیا لە بەرپرسەکانی خۆمان کە بوون بە داشی دامە بەدەست موخابەراتی دەرەوە. جیا لەمانەی خۆمان کە پەیوەندی حیزبیان جێی پەیوەندی نیشتیمانی گرتۆتەوە.

نوێترین نوسینەکانی ئەمیر مام والی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌