سازش بۆ گەل گەورەییە، نەک بۆ دووژمن

وتار/ 24/05/2021 461 جار بینراوە

ئەمیر مام والی

سازش بۆ گەل گەورەییە، نەک بۆ دووژمن

ئەمیر مام والی
کێشەی لە مێژینەی گەلی کورد ئەوەبوە کە سەرکردەکانی پێیان وابوە سازش بەرانبەر بە یەکتر شورەیی و بچوکییە، ئێستاشی لەگەڵ بێت گەلی کورد کوشتەی دەستی لوتبەرزی و خۆ بەگەورەبینینی سەرکردەکانیەتی لە بەرانبەر یەکتریدا. سیاسیەکانی ئەمڕۆی هەرێمی کوردستان لەناو چەندین کرداری سەرکردەکانی ڕابردوودا تەنیا خۆ بەگەورە زانینیان هەڵبژاردووە. کێشەی سەرەکی سیاسیەکانی کورد ئەوەیە کە سازشکردنیان بۆ بێگانە پێ ئاساییەو سازشکردنیان بۆ یەکتر پێ نا ئاساییە. دەبو سەرکردەکانی کورد لەبری شکاندنی یەکتری و دوور کەوتنەوە لە یەکتر، هەوڵی نزیک بونەوەو لێک تێگەیشتنیان بدایە.
دەبوو سەرکردەکانی ئێستا چاوێکیان بە مێژوودا بخشاندایەتەوەو دەرسیان لێوەرگرتایەو فێربوبان کە هۆکاری سەرەکی شکست و دواکەوتویمان سازش بۆ یەکتر نەکردن و گوێ لە یەکترنەگرتنە.

تا ئێستاش بەشێکی زۆری سەرکردەکان نازانن مێژوو تۆمار بکەن و ناتوانن ناویان بە نەمری لەناو گەلدا بهێڵنەوە. بەداخەوە ململانێی ناتەندروستی بەشێک لە سەرکردەکان دۆخێکی دروستکردووە کە پەیتا پەیتا هاونیشتیمانیان وڵات جێ دەهێڵن و ڕێگەی وڵاتانی ئەوروپا دەگرنە بەر، بەهۆی خۆ بەگەورە بینینی سەرکردەکان و خراپی جۆر و شێوازی سیاسەتکردنیانەوە هێدی هێدی گەنجان و لاوان لەبری ماچکردنی خۆڵی نیشتیمان تف لە خاک و خۆڵی نیشتیمان دەکەن، ئەمەش مەترسیەکی گەورەیە بۆ سەر ئایندەی هەرێمەکەمان، چونکە گەنجان و لاوان ئایندەی گەلەکەمانن.

باشترە سەرکردەکانی کورد لەبری قسەی باق و بریق کردار بنوێنن و هەرچی زووە لە پێناو میللەتدا سازش بۆ یەکتری بکەن و یەکترقبوڵ بکەن بەجیاوازییەکانەوە، وە پێیویستە سەرکردەکان بزانن کە سازشکردن بۆ یەکتیی گەورەییە نەک بچوکی، دەبێت سەرکردەکانی کورد بزانن مێژوو ڕەحم بە هیچ سەرکردەیەکی خائین و خۆ بەگەورە زان ناکات و لە پەڕە ڕەشەکاندا ناو و ناونیشانی بۆ نەوەی داهاتوو تۆمار دەکات، ئەوە ناو ناونیشان و تەخت و تاجی (فیرعەون) کە نمونەی سەرکردەی خۆ بەگەورە زانبو بەرانبەر (موسا) و گەلەکەی. ئەوەش مێژووی ڕەشی ٤۰ ساڵی ڕابردووی (یەکێتی و پارتی) کە لەبری سازشکردن بۆ میللەت و یەکتری قبوڵکردن، هەمیشە دەستی دووژمنانیان هێناوەتە سەریەکتر و گوێگرتنیان لە دووژمنانی کورد پێ باشترە بووە لە گوێ گرتن و سازشکردن بۆ گەلی کورد.!

نوێترین نوسینەکانی ئەمیر مام والی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌