پەیپەرە چاکسازیەکەی پاسەوانان

وتار/ 16/06/2021 389 جار بینراوە

عەلی قەڵادزەیی

پەیپەرە چاکسازیەکەی پاسەوانان 
عەلی قەڵادزەیی
چاکسازی  لە پاسەوانانی  بەرپرسانی  حکومەت  بریتی یە  لەناونیشانی  ئەو  پەیپەرە  چاکسازیەی  کەڕۆژانێکە  وەزارەتی  ناوخۆی  حکومەتی  هەرێم  ئامادەی  کردوەو  بەرزی  کردۆتەوە  بۆ  ئەنجومەنی  وەزیران  بەمەبەستی  تەسدیقکردنی، بەنمونە  بەشێکی  پەیپەرەکە  لەژێر  شوناسی  چاکسازی  جەخت  لەڕێکخستنەوەی  ژمارەی  پاسەوانانی  وەزیرەکانی  حکومەتی  هەرێم  دەکاتەوە، ئەم  ڕێکخستنەوەیەش  بەجۆرێک  ڕێکخراوە  کەچانسی  ئەوە  بەهەر  وەزیرێک  دەدات  کەژمارەی  پاسەوانەکانی  لە شەش  کەسەوە  بەرزبکاتەوە  بۆ  دە  پاسەوان، ئەم  هەنگاوەش  لەمڕی  هەرێم  لەدوو  لاوە  مایەی  لەسەر  وەستانە:

یەکەم: بەپێی  سەرچاوەکان  ئەمڕۆ  ژمارەی  پاسەوانانی  بەرپرسان  لە کوردستان  گەیشتوە بەنزیکەی  حەفتا  هەزار  کەس ، ئەم  ژمارە  زۆرەی  پاسەوانان  مانگانە  بڕی  پێنج  ملیار  دینار  لەداهاتی  هەرێم  بۆ  گیرفانی  پاسەوانانی  بەرپرسان  دەبات، بێگومان  ئەم  ڕێژەیەش  لەم  سەردەمی  قەیرانی  دارایی و لەم  ڕۆژگاری  سیستمی  لێدزینی  موچەی  فەرمانبەراندا  ڕێژەیەکی  گەلێک  زۆرەو پێویستیش  نیە، چونکە  بەداخەوە  بەشێک  لەم  پاسەوانانە  کاری  باخەوانی  و ئەرکی  ماڵەوەیان  ڕۆژانە  لەلایەن  بەرپرسەکانیانەوە  پێ  ڕایی  دەکرێ ، بۆیە  ناوەڕۆکی  ڕاستەقینەی  چاکسازی  ئەوەی  دەخواست  کەخەمی  لەپێشینەی  ئەم  پەیپەرە  بریتی  بوایە  لەکەمکردنەوە  لەجێگەی  زیادکردن  لەژمارەی  پاسەوانان، وە بە دەقێک  ڕێگری  لە بەکارهێنانی  پاسەوانان  لەلایەن  بەرپرسەکانیانەوە  بکرایە  لەکاری  باخەوانی و ڕاییکردنی  ئیش و کاری  ماڵەوەی  بەرپرسەکانیان.

دووەم: کوردستان  ئارامترین و پڕئاسایشترین  ناوچەی  عێڕاقی  نوێیە، ئەم  دەستەواژەیە  مەکرەمەی  بەشی  زۆری  بەرپرسانی  حزب  و حکومەتە  کەبەردەوام  بەشەقامی  کوردی  دەفرۆشنەوە  بەمەبەستی  دروستکردنی  سەروەری  بۆخۆیان و زیاتر  بێدەنگکردنمان، بێگومان  ئەم  ئاسایش و ئارامیەی  ئەمڕۆی  کوردستان  بەر  لەهەر  شتێک  ئەوەی  دەخواست  کە حکومەت  بەکردار  بیسەلماندایە  کەرکوردستان  ئارامە، ئەم  سەلماندنەش  بەرلە  هەر  شتێک  ئەوەی  دەخواست  کەژمارەی  پاسەوانانی  وەزیرەکانی  حکومەت  لەجێگەی  زیادکردن  کەمتر  بکرایەتەوە.

نوێترین نوسینەکانی عەلی قەڵادزەیی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌