پارتی و کوردایەتی لە چاوەڕوانی بارزانیدا
وتار/
08/06/2021
511 جار بینراوە
دانا مەنمی
پارتی و کوردایەتی لە چاوەڕوانی بارزانیدا
دانا مەنمی
پارتی خۆی بە خاوەنی خەونە نەتەوەیی و نیشتمانیەکان لەقەڵەم ئەداو بە ناوی
بنیاتنانی دەوڵەتی کوردیەوە هەر ڕۆژەو بەبەرگێکەوە خۆی دەگۆڕێت و ژێر خانێکی لەرزۆکی
بۆ بنیات ناوین ، ئەم کوردایەتییە موزەیەفەو خەمخۆرییەی پارتی بۆ پرسە نەتەوەیی و
نیشتیمانییەکان لەسەر پایەی تێکشکاندنی کەسایەتی مرۆڤ و گەوجاندنی میللەت و فەرهودکردنی
سەروەت و سامانی ئەو میللەتە ڕاوەستاوە کارنامەکەی پارتی لە بواری کوردایەتیدا ئەوەیە
لە ڕێگەی دروستکردنی ژینگەیەکی پڕ لەترس و تۆقاندن و برسێتی مرۆڤەکان بێدەنگ بن بۆ
خۆشیان وڵات فەرهود بکەن و ژێرخان و سەرخانی وڵات تاپۆبکەن، موچە نەدەن، بازاڕ و ژیان
پەک بخەن لە پشتی هەموو ئەمانەوە ببنە چاوساغی داگیرکەران !
گوتاری سەرەکی موزەیەفی مەسعود بارزانی و حیزبەکەی ئەوەیە کە ئەزمونەکەمان
ساوایە و دوژمنان لەسەر سنوەەکانمانن و مەترسی لەسەر قەوارەکە هەیە ، لەپاڵ ئەم
گوتارە موزەیەفانەدا دروشم بانگەشەی کوردایەتی و یەکڕیزی نێوماڵی کوردی بۆ ئەوەیە
کە خەڵک بێدەنگ بێت و کەس هیچ نەڵیت! ئامانجیشیان خۆدزینەوەو هەڵهاتن بووە لە بەرپرسیارەتی
سیاسی و ئیداری کە ناتوانن خزمەتی هاوڵاتیان بکەن و ڕێز لە کەرامەتی ئینسانەکان
بگرن و حوکمڕانییەتیەکی تەندروست مومارەسە بکەن پێویستە ئەم دروشمە سواوەی مەسعود
بارزانی و حیزبەکەی کۆتایی پێ بێت و کوردایەتی ڕاستەقینە بە پارتی سەرۆکەکەی ناکرێت
کە سەرتاپای مێژویان تا ئەم ساتەوەختە بێنرخکردنی مرۆڤ و بەها نیشتمانیەکان و هەژارکردنی هاوڵاتیان و گەندەڵستانیان بەرهەم هێناوە .
لەدەرەوەی پارتیش هێزگەلێک هەن هێندە مایەپوچ و گۆشەگیر و پەراوێزخراون بە
ناچاری دوای پارتی کەوتوون و شانۆگەرییەکی پوچگەرا دەگێڕن ، ئەم هێزگەلە لەسەر گەورەکردنی
مەسعود بارزانی خۆیان بنیات دەنێن و بارزانیشیان لە خۆیان لەو خەڵکە کردووەتە “ گۆدۆو
ئیستراغۆن “ ! ئەم هێزگەلە کاتێک لەگەڵ پارتیدا کۆدەبنەوە هیچیان نییە بۆ وتن جگە
لە موجامەلەکردن و کاتێکیش لەگەڵ سەرۆکی پارتیدا کۆدەبنەوە دەست و پێ سپین و چاوەڕێی
قسە و بەیاننامە و بەڵێن و گوفتاری سەرۆکی پارتین ! ئەم هێزگەلانە هێندە مایەپوچن
تەنانەت بارزانیش منەتی پێیان نییە و جگە
لە چەنەبازییەكی سۆشیال میدیا هیچی تر نین .
ئەم هێزگەلە بەتاڵ و موفلیسانە هێندە بچوکبونەتەوە تەنانەت ناتوانن مافەکانی خۆشیان لە کابینەکەی برا گەورەدا
! بەدەست بهێنن ! ئەم هێزگەلە لە چەپەوە بۆ ڕاست لە عەلمانییەوە بۆ ئیسلامی توشی نەخۆشی
چاوەڕوانی بوون و دەیانەوێت لە چاوەڕوانی سەرۆکی پارتیدا بە بەڵێن و دیدارو بزە و
گوفتاری سەرۆکی پارتی بزەو خەندە بکەوێتە سەر لێوەکانیان ، ئەم هێزگەلە نایانەوێت
بزانن چاوەڕوانی چین و ئەم چاوەڕوانییە سودو بەرژەوەندی تێدایە بۆ خەڵک یان نەگبەتی
و نەهامەتی ؟! چاوەڕوانی ئەم هێزگەلە بۆخۆی لوتکەی پوچگەراییەو لەوە بچوکترن کە خەڵك ئومێدیان لەسەر هەڵبچنێت .
نوێترین نوسینەکانی دانا مەنمی
-
دانا مەنمی
12/09/2021
-
دانا مەنمی
05/09/2021
-
دانا مەنمی
31/08/2021
-
دانا مەنمی
26/08/2021
-
دانا مەنمی
21/08/2021
-
دانا مەنمی
16/08/2021