ژینگه‌ و ژیان

وتار/ 07/06/2021 625 جار بینراوە

سه‌لیم میراوده‌لی

ژینگه‌ و ژیان

سه‌لیم میراوده‌لی
جاران له‌ كورده‌واریدا بۆ پاراستنی ژینگه‌ شوێن ئارمگه‌ی  پیاوچاكان و شه‌هیدان و ئاشقان پیرۆز و ڕێگه‌ پێنه‌دراو بووته‌نانه‌ت به‌توندترین شێوه‌ش لێپرسینه‌وه‌ له‌و كه‌سانه‌ ده‌كرا كه‌ ده‌بنه‌ هۆكاری بڕینی دار و له‌نوبردنیان ،چ له‌ڕێگه‌ی سزای په‌روه‌ردگار یان له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی سه‌رپه‌رشتی ئاوایان ده‌كرد ، خه‌ڵكی به‌گشتی ڕێزی ژینگه‌ی ده‌گرت ئه‌گه‌رچی وه‌كو ئێستا پێداویستیه‌كانی سوته‌مه‌نی نه‌بوو به‌ڵام هاونیشتیمانان به‌گشتی به‌رپرسیار بوون له‌ پاراستنی ژینگه‌ی نیشتیمانه‌كه‌یان ،به‌داخه‌وه‌ به‌هۆی داگیركردنی خاكی نیشتیمان كوردستان نه‌ك ته‌نها له‌ڕووی مرۆیه‌وه‌ زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆرمان پێگه‌یشتوه‌ به‌ڵكو ژینگه‌ش تا ئه‌مڕۆش بێ به‌ش نه‌بووه‌ له‌ فه‌وتاندن و سوتاندن و هتد ، به‌ڵكو زۆرجار بۆخۆشمان دوژمنی ژینگه‌ین جا به‌هه‌ر بیانویه‌ك بێت یان كه‌مته‌رخه‌میه‌ك كورد ده‌ڵێت به‌یه‌ك دنك شقارته‌ مه‌مله‌كه‌تێك ئاگر ده‌گرێت وه‌لێ زۆر به‌ زه‌حمه‌ت ده‌كوژێته‌وه‌ ،لێره‌وه‌ داوا له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م كه‌ به‌جدی بیر له‌ پاراستنی ژینگه‌ی نیشتیمانه‌كه‌مان بكاته‌وه‌ له‌ په‌روه‌رده‌ و شوێنه‌ گشتیه‌كان كۆڕ و كۆبونه‌وه‌ و سیمیناری تایبه‌ت له‌سه‌ر ژینگه‌ و ژیان ببه‌سترێت ، به‌ یاسای توندیش ڕووبه‌ڕووی ئه‌وانه‌ ببێته‌وه‌ كه‌ ژینگه‌ی نیشتیمانه‌كه‌مان پیسده‌كه‌ن و یان ته‌نانه‌ت ده‌یسوتێنن ،له‌ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و ڕژێمانه‌ تۆمار بكه‌ن كه‌ بونه‌ته‌ هۆكار بۆ سوتاندنی به‌شێكی زۆری سنوره‌كان كه‌ ئه‌وه‌ به‌هیچ شتێك زیانه‌كه‌ی نابژێردرێت .

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم میراوده‌لی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌