تخوا چ مەعقولە؟

وتار/ 25/05/2021 432 جار بینراوە

عەلی قەڵادزەیی

تخوا چ مەعقولە؟

عەلی قەڵادزەیی
ئەو  ڕۆژگارەی  سیاسەتی  لێدزینی لەسەدا 21ی موچەی فەرمانبەران  لەلایەن  حکومەتی  هەرێمەوە دەستی  پێکرد، ئەوکات  بەهۆی  هەڵکشانی  کۆڕۆنا  ڤایرۆس  نرخی  بەرمیلێک  نەوت  لەبازاڕەکانی  جیهان  بە 21 دۆلار  بوو، نرخی  دۆلاریش لەبازاڕەکانی  کوردستان  بە 120 هەزار  دینار  بوو، ئەمڕۆش  کە نرخی  نەوت  بۆ  هەر  بەرمیلێک  نەوت   لەبازاڕەکانی  جیهان  هەڵکشاوە  بۆ  سەروی  70  دۆلار، نرخی  دۆلاریش  هەڵکشانێکی  کارای  لە  چانسی  حکومەت  بەخۆیەوە  بینیوەو  ئەمڕۆ  نرخی  دۆلار  لەبازاڕەکانی  کوردستان  گەیشتۆتە بە  149  هەزار  دینار، کەچی  لەناو  ئەم  هەموو  دونیا  گۆڕاوەدا  سیاسەتی  حکومەتی  هەرێم  نەگۆڕەو  بڕیاری  دابەشکردنی  موچەی  مانگی  5  هەر  بەڕێژەی  لێدزینی  لە سەدا  21 ە  دراوە ، کەواتە  هەموو ئەمانە  ئەو  حەقیقەتەمان  پێدەڵێن  کە  مومارەسەی  سیاسەتی  لێدزینی  موچە  بەهۆی  دابەزینی  نرخی  نەوت و  نزمی  نرخی  دۆلارو  نەبونی  پارەوە  نەبووە  لە قاسەی  حکومەتی  هەرێمدا، بەڵکو  لێدزینی  موچە  تەنیا  بریتی  بووە لەسیاسەتی  برسیکردنی  خەڵک و سزادانی  فەرمانبەرانی  کوردستان.

نوێترین نوسینەکانی عەلی قەڵادزەیی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌