په‌یوه‌ندی نێوان تاك و كۆمه‌ڵ و كه‌لتوور و ئینتیما
وتار/
12/12/2016
1161 جار بینراوە
عه‌لی سیرینی
په‌یوه‌ندی نێوان تاك و كۆمه‌ڵ و كه‌لتوور و ئینتیما بۆ بازنه‌ی
بچوك و گه‌وره (نه‌ته‌وه)
(3 له 3)
عه‌لی سیرینی
به‌شی سێیه‌م:
خه‌می تاكی حزب و بنه‌ماڵه‌و دار‌و ده‌سته‌یان (هه‌روه‌ها ئه‌و
چینه‌ی پێی ده‌ڵێن ڕۆشنبیر و هونه‌رمه‌ند)، هه‌مان ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌ی ئاغا‌و به‌گ و
كرمانجهكهی گونده، كه گرنگترین لایه‌نی ژیان، له‌وه ده‌بینێت؛ جوانترین سه‌یاره‌ی
هه‌بێت، كۆشكێكی زه‌به‌لاح، كه ماسوڵكه‌كانی به هه‌ر چوار ده‌وریا دهرپهڕاندبێت،
به جل و به‌رگی ئاخر مۆدێل ڕازاوه بێت و گیرفانی پڕ بێت، هه‌رچی هۆكاری باق و بریقه
ههیـبـێـت. ئه‌مانه ئه‌و هه‌وره هه‌میشه‌ییه‌ن كه عه‌قڵییه‌تی ئه‌م تاكه‌یان
ته‌نیوه. ئنجا لێره‌دا حزب و خێڵ و بنه‌ماڵه، بازنه‌ی ئینتیما و شوناسن. ئه‌وه‌ی
ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م بازنه (واته خێڵێكی تر و حزبێكی تر و بنه‌ماڵه‌یه‌كی تر)، ناحهزێكه،
كه هه‌مان كهللـهو هه‌ڵوه‌دا بوونی هه‌یه، دژ به‌م بازنه‌و ئه‌ویتری هاوشێوه.
له به‌ر ئه‌وه ئه‌وه‌ی پێكهاته‌ی حزبه‌كان و خێڵه‌كان كۆ ده‌كاته‌وه، بوغز و كینه‌و
پێشبڕكێ و دوژمندارییه. تاك به‌های نیه، ته‌نها به‌م ئینتیماو شوناسه‌وه نه‌بێـت،
كه ئه‌م تاكه تیایدا ژماره‌یه‌كی زیاده‌یه له ڕه‌سید و خه‌رمانه‌ی حزب (واته
خێڵ و بنه‌ماڵه). له به‌ر ئه‌وه‌شه، كاتێك كه‌سێك كه‌سێكی تر ده‌كوژێ، هه‌موو
ئه‌ندامانی خێڵه‌كه‌ی ده‌بنه ئامانجی تۆڵه، چونكه سه‌روه‌ریی تاك و كۆمه‌ڵگای پێكهاته‌ی
كورد په‌یوه‌سته به‌م بازنه بچوكه، نه‌ك لاف و گه‌زافی ناسیۆنالیزم كه ته‌نها
باق و بریقه! تاكه‌كان له نێو خودی تاكی گه‌وره تواونه‌ته‌وه. هه‌ر یه‌كه‌و
تاكایه‌تیی خۆی له تاكی گه‌وره‌ی سه‌ركرده ده‌بینێته‌وه. هه‌ر كه‌سێكیش به‌م سیستمه
ڕازی نه‌بێت، ئاكامه‌كه‌ی، تێهه‌ڵدان و پشتگوێ خستن و نامۆ بوون و مه‌حروم بوونه
له ده‌ستكه‌وتی ژیان.
كاتێكیش ئه‌م حزب و خێڵ و بنه‌ماڵه ده‌سته‌ڵاتدارانه، ده‌كه‌ونه
سه‌ر پارهوپولێكی حازریی، ئیتر ئاهه‌نگی شێتانه‌ی تاكه‌كانی ئه‌م بازنه‌و ئه‌ویتر
ده‌ست پێده‌كات، له چه‌شنی یاری نێوان دوو تیم كه هه‌ر یه‌كه‌یان خه‌ریكی خۆ
نواندن و بردنه‌وه‌یه، تاكه‌كانیش (یاریزانان) هه‌ر یه‌كه‌و هه‌وڵی زیاترین ده‌ستكه‌وت
و ئامانج ده‌دات. ئیتر له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م بازنه‌یه (بنه‌ماڵه، خێڵ و حزب و
ناوچه) چی ڕوو ده‌دات، چی ده‌گوزه‌رێ و چ كاره‌ساتێك هه‌یه، ئه‌مه خه‌می تاكه‌كانی
نێو ئه‌م بازنه‌یه نیه. بازنه‌كانی تری ناحه‌زیش (واته خێڵ و حزبه‌كانی تر) به
هه‌مان شێوه. ئنجا لێره‌شه كه قسه‌كردن ده‌رباره‌ی نه‌ته‌وه، میلله‌ت و گه‌ل
ته‌نها ئیستهلاكێكی بێ مانایه، كه خودی تاكه‌كان له ناخیاندا گاڵته‌یان پێ دێت.
ئه‌مه‌شه وایكردووه، ئه‌م تاك و بازنه‌و هێزانه، به‌رده‌وام ئاماده بن بۆ په‌نابردنه
به‌ر هێزه ده‌ره‌كییه‌كان، بۆ به‌زاندنی نه‌یاران و ناحه‌زانی ناو ئه‌م پێكهاته
(واته دانیشتوانی ئه‌و پانتا جوگرافیه‌ی پێی ده‌گوترێ كوردستان). ئه‌مه‌ش ڕێك كۆمه‌ڵگای
جه‌نگڵستانه، كه تیایدا شارستانیی تیادا به‌رپا نابێت. ئه‌م باس و خواسه مه‌گه‌ر
به كتێب ته‌واو ببێت.
بابگه‌ڕێینه‌وه ناوه‌ڕۆكی وتارهكهمان له به‌شی یه‌كه‌مدا.
نه‌بوونی یه‌كه‌ی هه‌ست و نه‌ست و هه‌ماهه‌نگی نێوان تاكه‌كانی پێكهاته‌ی كورد، هۆكاره‌كه‌ی،
نه‌بوونی یه‌كه‌ی زمان و كه‌لتوور و بیر و باوه‌ڕێكه كه ئایین ده‌توانێت دروستی
بكات. ئنجا بۆ ئه‌م یه‌كه گونجاو و ته‌بایه له نێو كورددا نیه؟ هۆكاره‌كه‌ی
ئه‌وه‌یه ئیسلام ئه‌م زه‌مینه‌ی دروست كرد، بۆ دامه‌زراندنی یه‌كه‌ی بیر و باوه‌ڕ
و مه‌زهه‌ب و كه‌لتوور و شوناسی ته‌دوین كرا‌و، به‌ڵام به هۆی سه‌ختیی و لاپه‌ڕگه‌یی
جوگرافیای كوردستان، كه زیاتر شاخاوییه، پێكهاته‌ی كورد به هۆی نیشته‌جێبوون له
گوند و دێهاته‌كان، وه‌ك كۆمه‌ڵگایه‌كی نا ڕێك و دواكه‌وتوو و نا دیسپڵن مایه‌وه،
كه هزری پێكهێنانی ده‌وڵه‌ت، له هه‌ڵوه‌دابوون و حه‌زكردنیان نه‌بوو، ڕهوشهكهشیان
ئه‌م هزره‌ی بۆ نه‌كردن به شتێكی پێویست و زیندوو. ئه‌و بزوتنه‌وه زانستیی و رۆشهنفیكریی
و هۆشیارییانه‌ی له نێو حوجره‌ی مزگه‌وته‌كانی كوردستان، له سه‌ده‌ی دوازدهمهوه،
سه‌ریان هه‌ڵدا، نه‌یان توانی گه‌شه بكه‌ن، چونكه پێكهاته‌كه خێڵه‌كیی و گوند
نشین بوو. له‌مه‌ش قوڕستتر، ئه‌م پێكهاته‌یه له ناوچه‌یه‌كی شاخاویی زۆر سه‌خت و
پهرتهواز و دوور له یه‌ك، به‌ر بڵاو بوو (هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌قینه له
نێوان هه‌ورامییه‌ك و عهفرینییهك و زازایێك و ڕهواندزییهك و بادینییهك و خانهقینیێك
و ئامهدیـێك، ئێستاشی له گه‌ڵ بێـت، نه‌بووه، ته‌نها مه‌گه‌ر له هات و هاواری میدیای
به ڕواڵه‌ت كوردایه‌تیی). ئنجا ئیسلام به یه‌كجار و به یه‌ك ڕه‌تم، له
كوردستان بڵاو نه‌بوویه‌وه. ئه‌و ناوچه سنورییانه‌ی باكور و ڕۆژئاوای كوردستان،
كه نزیك بوون له ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی، له سه‌ده‌كانی سه‌ره‌تای ئیسلامدا، بوون
به مسوڵمان. به‌ڵام ناوچه‌كانی تری نێو شاخ و داخ، له سه‌ده‌ی دوازدمهوه، به
ماوه‌یه‌كی درێژ خایه‌ن، ورده ورده بوونه مسوڵمان. بۆ نمونه هه‌ورامییه‌كان پێش
500 ساڵ بوون به مسوڵمان (له سه‌ده‌ی شازده‌مه‌وه ئیسلام له هه‌ورامان سه‌ری
هه‌ڵدا). لێره‌شدا، ئه‌وه‌ی گرنگه ئاماژه‌ی پێ بده‌ین ئه‌وه‌یه، گه‌شه‌و نمای
بزوتنه‌وه‌ی ته‌دوین و زانست و كه‌لتور له نێو كورددا، گه‌شه‌یه‌كی نا ڕێك و بێ
پلان و بێسه‌روبه‌ر ڕویداوه: له باكوری كوردستان نزیكه‌ی 400 ساڵ پێش ئێستا، مه‌لای
جه‌زیریی و فه‌قێ ته‌یران و دواتریش ئه‌حمه‌دی خانیی، ده‌ستییان پێكرد و دوای ئه‌وان
ئه‌م بزوتنه‌وه خامۆش بوو. له ناوچه‌ی هه‌ورامان، نزیكه‌ی 250 ساڵ پێش ئێستا، ئه‌م
جم و جۆڵه سه‌ریهه‌ڵدا، به‌ڵام هه‌ر له‌وێش سه‌ری نایه‌وه. 200 ساڵێكیش پێش ئێستا،
به زاراوه‌ی سۆرانیی، بزوتنه‌وه‌ی ته‌دوینی به‌رهه‌می ئه‌ده‌بیی سه‌ری هه‌ڵدا، به‌ڵام
ناوچه‌ی خۆی ڕه‌ت نه‌كرد بۆ ناوچه‌كانی تری پێكهاته جیاوازه‌كانی كوردستان. تا ئێستاش
كه‌سێك له نێو بادینییهكان یان كورمانجهكانی باكور و ڕۆژئاوا، یان به‌شێكی زۆری
كوردی ڕۆژهه‌ڵات، به‌رهه‌می سۆرانیان نهخوێندووهتهوهو به چه‌مكێكی هیگڵیانه
نمایش و گوزارشت نیه له ڕۆحی نه‌ته‌وه‌ییان. هه‌مان شتیش سه‌باره‌ت به به‌رهه‌می
كورمانجی له نێو سۆرانیی و هه‌ورامیی و كوردی ڕۆژهه‌ڵات. لێره‌دا فه‌زڵی ته‌دوین
(واته نوسینه‌وه‌ی به‌رهه‌می ئه‌ده‌بیی و زانستیی)، له كوردستاندا، بۆ ئیسلام ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به‌ڵام هۆكاری به‌رجه‌سته نه‌كردنی ئه‌م به‌رهه‌مه به یه‌ك زمان، بۆ هه‌موو پێكهاته‌كان،
خه‌تای جوگرافیای سه‌خت و په‌رته‌وازه بوونی بنه‌ڕه‌تی شوناسه كهلتوورییهكانی
كوردستانه، كه له دێرین زه‌مانه‌وه هه‌ر به جیاوازیی ماونه‌ته‌وه! كه ئه‌م
پێكهاتانه‌ش هه‌نگاو نانێن به‌ره‌و یه‌كتریی، بۆ بوون به یه‌ك پێكهاته‌و
دروستكردنی یه‌ك شوناس، هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه مرۆڤی كورد مرۆڤێكی خێڵه‌كیی و
شاخاوییه. ئه‌م مرۆڤه غروریی و شانازی به خێڵ و ناوچه‌كه‌ی خۆیه‌وه ده‌كات، خێڵ
و ناوچه‌كانی تر به پێشبڕكێكهر و ناحه‌ز ده‌بینێ و پێی كه‌میی و نزمییه، هه‌وڵی
ئه‌وه بدات، له گه‌ڵ ئه‌ویتر یه‌ك شوناس دروست بكات. به كورتیی، بادینییهك،
ئاماده نیه زمانی سۆرانیی بكاته زمانی شوناس و خوێندنی نه‌وه‌كانی. سۆرانیش،
ئاماده نیه زمانی بادینیی ببێته زمانی نه‌وه‌كانی. خێڵه‌كانیش به‌رامبه‌ر به یه‌كتری
هه‌روان. ده‌سته‌ڵاتێكی به‌هێزیش له سه‌ر بنه‌مای ئیسلام دروست نه‌بووه له
كوردستان، تا سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان له سه‌ر بنه‌مای دین كۆ بكاته‌وه‌و بیانخاته
ژێر ڕكێفی خۆیه‌وه. هۆكاره‌كانیش زۆرن، وه‌كو سه‌ختیی ناوچه شاخاوییه‌كان و
توانا نه‌بوون له كۆنتڕۆڵكردنی. ئنجا پێشبڕكێی و دوژمنداریی و هه‌ستی ناحه‌زیی نێوان
ده‌سته‌ڵاته‌كانی نێوان میره‌كان به‌ربه‌ستێكی گه‌وره بووه. هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌ش
ده‌سته‌ڵاتی میری سۆران، میری بابان، میری بادینان و ...هتد ته‌نها نمایشی ڕۆحی ناوچه‌كه‌ی
خۆی بووه‌و به‌وانیتر نامۆ بووه.
له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م باسه، نمونه‌یه‌كی بچوك، زۆرمان پێ ده‌ڵێ
ده‌رباره‌ی عه‌قڵییه‌تی مرۆڤی كورد به گشتیی. كاتێك پیاوێك ژنێك له بنه‌ماڵه‌یه‌ك
یان خێڵێكی تر ده‌خوازێت، ده‌بێ ئه‌وانیش له به‌رامبه‌ردا، مێینه‌یه‌ك ئاماده
بكه‌ن بۆ ئه‌م بنه‌ماڵه یان خێڵه، چونكه ئه‌مه‌ش په‌یوه‌سته به شه‌ره‌فی بنه‌ماڵه‌و
خێڵ و به‌رز ڕاگرتنی شوناسه‌كه‌یان! واته كاتێك نێرینه‌ی خێڵێك له گه‌ڵ مێینه‌ی
خێڵێكی تر دڵداریی ده‌كات و ده‌یانه‌وێ ببن به هاوسه‌ری یه‌كتر، ئه‌مه لێدانی كه‌رامه‌تی
خێڵی مێینه‌كه‌یه. له به‌ر ئه‌وه بۆ هاوسه‌نگی ڕاگرتن، خێڵه‌كه‌ی تریش، پێویسته
مێینه‌ی خۆیان پێشكه‌ش بكه‌ن. لێره‌شدا كوشتنی ژن له نێو پێكهاته‌كانی كورد، په‌یوه‌سته
به شكۆمه‌ندی و شوناس و سه‌رفرازی خێڵ، هیچ په‌یوه‌ندی به ئیسلامه‌وه نیه!
كاره‌ساتی په‌رته‌وازه بوونی شوناس و ڕۆحی پێكهاته‌كانی
كوردستان، قوڕستتر ده‌بێت، كاتێك باسی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و باكور و ڕۆژئاواش دێته
سه‌ر خوانی گفتوگۆ (نمونه‌ی هه‌ره بچوك و زه‌ق ئه‌وه‌یه په‌یوه‌ندی زازاییهك به
بادینییهك یان سۆرانییهك، هه‌ورامییه‌ك به كوردێكی عه‌فرین و قامشلۆ، سهفزییهك
به ههكارییهك، ماردینیێك به كه‌ركوكییه‌ك…هتد
وه‌كو په‌یوه‌ندی نێوان فارسێك و هیندییه‌ك وایه!
ئه‌م پێكهاتانه، گیرۆده‌ی سیستمێكی زۆر ته‌پیو و نا رێك و
دواكه‌وتووی خۆیانن، كه ئاماژه‌مان پێیدا. له‌مانه‌ش هه‌مووی كاره‌ساتتر، ئه‌و
حزب و گروپانه‌ی كه به‌ناوی مۆدێرنه‌و ناسیۆنالیزم و پێشكه‌وتن دروستبوون، له
ناوه‌ڕۆكدا، به‌رده‌وامیدان بوو به هه‌مان سیستمی خێڵ و ئاغا‌و حه‌سودیی و بوغز و
كین، له ڕواڵه‌تیشدا كوردایه‌تیی و ناسیۆنالیزم و دیموكراسیی بوو. به‌ڵام ئه‌م
حزب و گروپانه، شتێكی زیاده‌یان كردبێت ئه‌وه‌یه ئه‌و زه‌مینه‌ی كه كه‌لتور و
شوناسی ته‌دوین كراوی سۆرانیی و بادینیی و هه‌ورامیی به‌سه‌ره‌وه دروست بوو، كه
ئیسلامه، بارگاوییان كرد به سه‌دان بوغز و كینه‌و نه‌خۆشیی و كاره‌سات بۆ ئه‌م پێكهاتانه،
بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئاسۆیه‌كی ڕوناك یان كه‌نارێكی ئه‌مان، وه‌كو ئه‌لته‌رناتیڤێك، بۆ
ئه‌م پێكهاتانه فه‌راهه‌م بێنن!
ئه‌مه‌ش هۆكاره، كه بۆ یه‌ك ناگرن، هه‌میشه له شه‌ڕ و
بوغز و كینهدان. كاری گه‌وره‌شیان، وه‌ك ئاماژه‌مان پێی دا، كه ئه‌نجامیان دابێت،
لێدانی ئیسلام بوو، كه ده‌كرا (ئێستاش ده‌كرێ!) یه‌كه‌ی ناسیۆنالیی، كه‌لتوریی و
به‌هاو پڕه‌نسیپی ئه‌م پێكهاته‌ی به سه‌ره‌وه دروست ببێت. ئیسلام، چه‌ندین خێڵ و
به‌ره‌بابی عه‌ره‌ب و ئه‌فریقیایی له نێو گۆمه‌كانی خێڵهكیهتیی و به‌داوه‌ت هێنایه
ئاستی نه‌ته‌وه، بۆ كوردیش ئه‌م زه‌مینه‌ی پێشكه‌شكرد، به‌ڵام ئه‌و هۆكارانه
بوونه به‌ربه‌ست كه له دوو توێی ئه‌م سێ وتاره باسم كردن.
نوێترین نوسینەکانی عه‌لی سیرینی
-
عه‌لی سیرینی
13/02/2019
-
عه‌لی سیرینی
31/01/2019
-
عه‌لی سیرینی
26/01/2019
-
عه‌لی سیرینی
06/01/2019
-
عه‌لی سیرینی
18/12/2018
-
عه‌لی سیرینی
14/11/2018