ئه‌و كه‌سه‌ی شه‌ره‌فی دروستكردنی ئاڵای كوردستانی پی سپێردرا ئافره‌ت بوو

وتار/ 12/12/2016 759 جار بینراوە

سه‌لیم میراوده‌لی

ئه‌و كه‌سه‌ی شه‌ره‌فی دروستكردنی ئاڵای كوردستانی پی سپێردرا ئافره‌ت بوو
سه‌لیم میراوده‌لی
ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ شه‌ره‌فی دروستكردنی یه‌كه‌م ئاڵای كوردستانی پی سپێردرا ئافره‌ت بوو ئه‌و كه‌سه‌ی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ی له‌باوه‌ش و په‌روه‌رده‌ی كرد ئافره‌ت و دایك بوو ئه‌و كه‌سه‌ی به‌ره‌و ڕووی داگیر كه‌رابۆوه‌ له‌زیندان و شه‌هیدبوون به‌هێزتربوو ئافره‌ت بوو ئه‌و كه‌سه‌ی بۆ یه‌كه‌مین جار له‌ په‌ڕله‌مانی ڕژێمی توركیا به‌ ئاڵای پیرۆزی كوردستان سویندی خوارد ئافره‌ت بوو به‌ڵێ ئافره‌ت نیوه‌ی به‌هێزی كۆمه‌ڵه‌ و دایكی میهره‌بانی نیوه‌كه‌ی تریشه‌ جا كه‌وایه‌ با هه‌موومان به‌ ڕێزه‌وه‌ له‌ هه‌ڵوێست و پڕ به‌هاكانی ئافره‌تان و ژنان و كچانی نیشتیمانه‌كه‌م و دایكه‌ میهره‌بانه‌كان بڕوانین ئه‌ركه‌كانیان به‌رز بنرخێنین و ڕێز له‌ داوا ڕه‌واكانیان بگرین به‌ یاسا مافه‌كانیان بۆ دابین بكه‌ین و كه‌س جورئه‌ت نه‌كات ئه‌رك و مافه‌كانیان له‌ به‌رچاو نه‌گرێت و دژی داخوازیه‌ ڕه‌واكانیان بێت چونكه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌مڕۆش ئافره‌تان به‌ چه‌ك به‌ ئابووری به‌ میهره‌بانی خۆیان خزمه‌ت به‌ گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌یان ده‌كه‌ن سلاو و ڕێزم بۆ هه‌وڵ و تێكۆشانتان به‌رقه‌راربێت ئاشتی و ئازادی و یه‌كسانی له‌ كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆدا له‌ژیر ئاڵای پیرۆزی كوردستاندا .

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم میراوده‌لی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌