ڕزگاربوون لە مێنتەڵیەتی خێل و دەسەڵاتی تەقلیدی
وتار/
09/05/2021
566 جار بینراوە
دانا مەنمی
ڕزگاربوون لە مێنتەڵیەتی خێل و دەسەڵاتی
تەقلیدی
دانا مەنمی
یەکێک لە خەسلەتەکانی کۆمەلگای تەقلیدی
بریتیە لە پێکهاتەیەکی داخراوی کۆمەلایەتی کە بەزەحمەت خۆی دەداتە دەست گۆڕانکاری
،هوشیاری خێڵەكی و هەژموونی مێنتەڵییەتی خێڵ "عەشیرەت ــ بنەماڵە" زالە
بەسەر بوارەکانی ژیانی کۆمەلگاداو زۆربەی ئەندامانی كۆمەڵگای تەقلیدی سەربەخۆییان
نیەو بەستراونەتەوە بە نەریتی گشتی كۆمەڵگاكەوە ، ئەم جۆرە كۆمەڵگایە بەپێی سروشتەكەی
خۆی ناداتە دەست گۆرانگاری و پرۆسەی كرانەوەو مۆدێرن ،زیاتر لە شوێنی خۆی دەچەقێ و
گۆڕانیشی کاتی درێژی دەوێ ،لە كۆمەڵگای تەقلیدی دا هوشیاری کۆمەڵ وەک پێویست لە
ئارادا نیەو دەسەڵاتی سیاسیش لە كۆمەڵگای تەقلیدی دا بەشێوەیەكی تەقلیدی بەڕیوەدەچێت
و دەیەوێت كۆمەڵگا لە شوێنی خۆیدا بمێنێتەوە ،چونكە سوود لەم دیاردەیە وەردەگرێ ،لە
كۆمەلگای تەقلیدی دا سیستەمی سیاسی لەسەر زەبروزەنگ خۆسەپاندن و بەرهەمهینانی دیكتاتۆرییەت
خۆی بونیاد دەنێت ، زۆرینەی سیستەمە سیاسییەكانی كۆمەڵگای تەقلیدی یان دیكتاتۆرێكی
تاكەكەسی بەرهەمهێناوە ،یانیش درێژكراوەتەوە لە جەستەی تاكەكەسەوە بۆ جەستەی خێزان
و میرنشینایەتی خێڵ.
یەكێك لە گرفتەكانی بەردەم پرۆسەی سیاسی
لە هەرێمی كوردستان ئەم مۆدێلی خۆبەڕیوەبردنە خێزانییەیە كە هەموو جومگە سیاسی و
ئابوری و یەكە ئیدارییەكان و دەزگا سەربازی و هەواڵگریی و ئامرازەكانی فەرمانڕەواییە
كە لە ژێر دەستی خێزان و حیزب و تاكێكی سیاسیدایە ،لەم دۆخەدا خێزانە سیاسییەكان كە
خاوەنی حیزبی سیاسیین و بانگەشەی دیموكراتییەت و ئازادی ئینسانەكان دەكەن ،پێویستی
بە پەڕلەمانێكی ڕوكەشە كە خزمەت بە دیوەخانەكانی خێزان وخێڵ و حیزب بكات ،پێویستی
بە ئۆپۆزسیۆنێكی بێكاریگەرو حیزبی دیكەی تەقلیدی دەستكردە بۆ بێئیرادەكردنی خەڵك و
پێویستیشی بە رۆژنامەنوس و نوسەرو رۆشنبیری كڕدراو میدیای سێبەرە تاچیتر پایەكانی
سیستەمی یەكەی خێڵ و حیزبی بنەماڵەیی جێگیر بكەن و بەرژەوەندییەكانیان بپارێزن .
تەنیا ڕیگایەك بۆ ڕزگاربوون لەم سیستەم
و دەسەڵاتە تەقلیدییە سەركوتكەرە خێڵەكییە خێزانییە بریتی یە لە شۆڕشێكی سیاسی و كۆمەڵایەتی
بە مۆدێلێكی دیموكراتیانە كە لەگەڵ واقیعی كۆمەڵایەتی و كلتوری و سایكۆلۆژی كۆمەڵگادا
بگونجێت ،شۆرشێك كە لە پێناو "نان و ئازادی و كەرامەت بۆ ئینسانەكان بگێرێتەوەو دادپەروەری و ئاسایش و سەقامگیری بۆكۆمەڵگا
دابین بكرێت ، خۆشەویستی بۆ خاك و نیشتیمان لە سایەی ئازادیی و لە ئامێزی دادپەروەری
و دەستەبەركردنی مافە سەرەتاییەكانی تری ئینساندا گەشە دەكات ، لە دۆخی ئێستادا مرۆڤ
لەسەر حیسابی خۆی برسیکراوەو ئازادیشی لێ زەوتکراوە، ،كۆمەڵگا تاسەر کۆت و زنجیری
کۆیلایەتی و چەوساندنەوە قبوڵ ناکات ، زوو یان درەنگ لە دژی ڕادەپەڕێت، ئەوە یاسای
سروشتەو هیچ سیستەم و دەسەڵاتێكیش نەگۆڕ نییە .
ئەلبێرت کامۆ لە کتَیبی مرۆڤی یاخیدا دەنوسێت "یاخیبوون
کاتێک ڕوو دەدات ، کە مرۆڤی یاخی هەست بکات لە شوێنێک نادادی هەیە وئەوكاتیش یاخیبوون
دەبێتە ئەرک". یاخیبون وەک ئەرکێکی ئینسانی هەستكردنە بە خود دۆزینەوەی خودوهەنگاونانە
بۆگۆرانكاری ،لەوەی کێین و بۆچی دەژین و ئەرک و ماف و شکۆمەندی و کەرامەتی ئینسانبوون
چییە؟! پێویستە لەو ڕابردووە ئەو مێژووە ڕەتبكەینەوە كە ستایشی پاڵەوانەكانی شاخ دەكات
و سیاسییەكانی شاریشی بۆ كردوینەتە فریادرەس و فریشتە! مرۆڤی ئازاد چەندە باوەڕی بە
ئازادی خۆی هەیە ، ئەوەندەش باوەڕی بە ئازادی ئەوانی دیکە هەیە، شۆرش ،ڕاپەڕین ، یاخیبوون
هەولێکن بۆ فراوانکردنی ڕوبەرەکانی ئازادی و شکاندنی سنورەکانی کۆیلەکردن و لە
قالبدانی عەقلی مرۆڤ،هەموو نەخێرێك لە هوشیارییەوە سەرچاوە دەگرێ .
نوێترین نوسینەکانی دانا مەنمی
-
دانا مەنمی
12/09/2021
-
دانا مەنمی
05/09/2021
-
دانا مەنمی
31/08/2021
-
دانا مەنمی
26/08/2021
-
دانا مەنمی
21/08/2021
-
دانا مەنمی
16/08/2021