پاداشتی گه‌لیان دایه‌وه‌

وتار/ 12/12/2016 721 جار بینراوە

دارا سێكانیانی

پاداشتی گه‌لیان دایه‌وه‌
دارا سێكانیانی


ئه‌م شۆڕشه‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ بۆدژایه‌تی زوڵم وسته‌م ڕه‌تكردنه‌وه‌ی پاوانخوازی هاته‌مه‌یدان، له‌م پێناوه‌شدا هه‌زاران قوربانیداوه‌، و نه‌یاره‌و به‌رامبه‌ره‌كانمان زۆر بێبه‌زه‌ییانه‌ كه‌وتنه‌ دژایه‌تی گه‌لی كوردوشۆڕشه‌یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی، ویستیان ناسنامه‌و شوناسی له‌ناو به‌رن به‌ڵام چونكه‌ داكۆكی له‌ مافی ڕه‌وابوو دواجار سته‌مكاران له‌ناو چون و گه‌ل مایه‌وه‌ ، زۆرجارهه‌ڵگرانی بیری شۆڕشی نوێ ئه‌وه‌یان به‌ گوێی هاووڵاتیاندا ئه‌دا كه‌ شۆڕش بۆئاسوده‌ی و خۆشبه‌ختی گه‌ل و ڕزگاریه‌تی دواجار شۆڕش به‌رهه‌می بوو كورد بو به‌خاوه‌نی په‌ڕله‌مان و حكومه‌ت و دامو ده‌زگای فه‌رمی كه‌ئه‌مه‌ ئاواتی له‌مێژینه‌ی هه‌موان بوو .
به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ كاراكته‌ره‌كانی شۆڕش ده‌رسیان له‌ پاوان خوازی و نادادگه‌ریه‌كانی پێش خۆیان وه‌رنه‌گرد، ئه‌مانیش به‌هه‌مان شێوه‌ خزمه‌تی حیزب و بنه‌ماڵه‌یان كرده‌ ئامانج  بۆگه‌یشتن به‌بورژه‌وه‌ندی و ئامانجه‌ تایبه‌تیه‌كانی خۆیان گه‌لیان كرده‌ پرد، ئه‌وه‌گه‌له‌ی كه‌به‌چاوی فریشته‌ سه‌یری شۆڕشگێڕه‌كانی دوێنیان ئه‌كرد ئه‌مڕۆ بونه‌ سوته‌مه‌نی ململانێی شۆڕشگێڕه‌كان، كارگه‌یشته‌ ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه‌ هاووڵاتیانی كورد دژی ده‌سه‌ڵاتی كوردی بێنه‌ سه‌رشه‌قام و ده‌سه‌ڵاتی كوردیش زۆر بێبه‌زه‌یانه‌ لوله‌ی تڤه‌نگی كرده‌ سنگی هاونیشتیمانیه‌كانی خۆی .

گه‌لێك كه‌ كاره‌ساتی به‌ناو ئه‌نفالی به‌سه‌ردا ئه‌نجامدارا هه‌زان هاووڵاتی ژێر خاك خرا پێنج هه‌زرا گوندو شارو شارۆچكه‌ی وێران كرا، كاره‌ساتی كیمیای باران و هه‌ڵه‌بجه‌ی به‌سه‌رهات، هه‌زاران ڕۆڵه‌ی كرده‌ قوربانی بۆئازادی و به‌دیهێنانی خه‌ونی له‌مێژینه‌ی كوردان، خه‌ون هاته‌دی به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتداران نه‌یان توانی پاداشتی گه‌ل بده‌نه‌وه‌ ئه‌مانیش هاتن به‌جۆرێكی تر گه‌لیان كرده‌ قوربانی و قوتیان بڕی ، گه‌نده‌ڵیان كرد، ته‌خشان و په‌خشانیان به‌داهاتی ووڵاتكرد، پاوان خوازیان ئه‌نجامدا،ئه‌هزمونێكی شكستخواردویان پێشكه‌شكرد، په‌لكێشی سوپای بێگانه‌یان كرد بۆناوخۆی كوردستان، شه‌ڕی ناوخۆیان كرد .

له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌م نه‌هامه‌تیانه‌دا ئه‌م لایه‌نه‌سیاسیه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ بێ باكه‌نه‌ ڕوبه‌ڕوی داخوازیه‌ڕه‌واكانی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان ئه‌بنه‌وه‌ كارگه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی كه‌ گه‌ل نائومێد بێت، به‌را‌مبه‌ر به‌ئه‌ئه‌زمون و حكومه‌تی كوردی به‌داخه‌وه‌ نه‌تواندرا به‌چاره‌كه‌ سه‌ده‌یه‌ك له‌ ئه‌زمونی حوكمڕانی ساده‌ترین مافی ژیان بۆهاووڵاتیان دابینبكرێت، ئه‌مه‌یه‌ وێنه‌یه‌ك له‌و هه‌رێمه‌یه‌ كه‌ له‌سه‌ر ده‌ریایه‌ك نه‌وته‌و ڕۆژانه‌ نیو ملێۆن به‌رمیل نه‌وت ئه‌فرۆشرێت كه‌ هاووڵاتیه‌كانی ناگه‌نه‌ پێنج ملێۆن كه‌س، كاره‌با نیه‌ خزمه‌تگوزاری وه‌ستاوه‌ ده‌وامی فه‌رمی نه‌ماوه‌ سوته‌مه‌نی بۆ هاووڵاتیان له‌وه‌رزی زستاندا بونی نیه‌، به‌رده‌وام تیرۆرو تۆقاندن هه‌ره‌شه‌ له‌هه‌موان ئه‌كات ده‌نگه‌ ئازادو ئازاكان كپ ئه‌كرێن، نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن و نیو موچه‌خۆری هه‌یه‌ كه‌ له‌و ژماره‌یه‌ نیوی‌ موچه‌ خۆری فه‌رمیه‌، نیوه‌كه‌ی تری بندیوارو گه‌نده‌ڵیه‌ كه‌بونه‌ته‌ مایه‌ی وێرانكردنی ووڵات و ژیانیان له‌هه‌موان تێكداوه‌، به‌ڵام ئیراده‌ی چاكسازی بونی نیه‌ ڕۆژ به‌ڕۆژ قه‌یرانه‌كان ئاڵۆزتر ئه‌بن، نائومێدی زیاتر باڵ به‌سه‌ر ئه‌م هه‌رێمه‌دا ئه‌كێشێت ئائه‌مه‌یه‌ بارو دۆخی ئه‌و هه‌رێمه‌ی كه‌ 24ساله‌ شانازی به‌پرۆسه‌ی حوكمڕانیه‌كه‌یه‌وه‌ ئه‌كرێت، دڵنیابن گه‌ر كاربه‌ده‌ستان هه‌وڵی به‌په‌له‌ نه‌ده‌ن بۆچاره‌سه‌ر، وه‌بڕیاری پێویست نه‌درێت دواجار به‌شه‌پۆلی توڕه‌ی جه‌ماوه‌ر ناگیرێت، مێژوش ڕۆحم به‌كه‌س ناكات لاپه‌ره‌یه‌كی ڕه‌شیان بۆ تۆمارئه‌كات .

نوێترین نوسینەکانی دارا سێكانیانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌