خوێندنی ئەلکتڕۆنی لەناو کایەیەکی نەرێنی دا:

وتار/ 26/04/2021 519 جار بینراوە

عەلی قەڵادزەیی

خوێندنی ئەلکتڕۆنی لەناو کایەیەکی نەرێنی دا:

عەلی قەڵادزەیی
ڕۆشنە  دونیای  ئەمڕۆی  نوێباو  بریتیە لە دونیایەکی  ئاوێزان  لە تەکنیک و تەکنۆلۆژیای  سیمای  گڵۆباڵیزەیشن (عەولەمە)، دونیایەک  بەچەشنێک  هەژمونی  خۆی  سەپاندوە  بەسەر  هزرو  بیری  مرۆڤدا کە واخەریکە  ئەمڕۆ  هەموو  پرسەکان  لەشاشەی  ئامێرە   ئەلکتڕۆنیەکانەوە  دەبینرێن و دەخوێنرێنەوە، بەڵام  پرسیارە  بنەڕەتیەکە  لێرەدا  ئەو  خاڵەیە  کەبپرسین  لەم  دونیا  جەنجاڵەدا  ئێمەی  کۆمەڵگەی  کوردی  چ  سودێکمان  بینیوە  لەم  تەکنۆلۆژیا  مۆدێرنانەی  ئەمڕۆ؟

بۆ  دەستخستنی  وەڵامی  ئەم  پرسیارەش  گەر  بەوردی  هەر  کاراکتەرێکی  کورد  ئەمڕۆ  لەماڵەکەی  خۆیەوە  هەڵسەنگاندنێک  بۆ  خاڵە  ئەرێنیەکانی  تەمەنی  ئەم  تەکنۆلۆژیایە  بکات، ئەوا  بێگومان  ئەو  کات  زۆرینەمان  وەڵامێکمان  دەستدەکەوێت  کە  بڵێین، چیمان  دەستکەوت  جگە  لەکات  بەفیڕۆدان و کات  کوشتن و سەرگەرمکردن و ڕۆچونمان  نەبێت  لەدونیای  ئەتاریات و پەپجی و هونەری  لاساییکردنەوەی  لەجۆری  منافەسەکردن  بۆ  گۆڕین و هەڵپەکردن بۆ بەکارهێنانی  ئامێری  نوێترو  کوالێتی  بەرزتر  لەبازاڕەکاندا  بەتایبەتیش  لای  توێژی  گەنجان، کە ئەم  مۆدێلی  لاسایکردنەوەیەمان  لەسەر  حسابی  کات و بەهەدەردانی  پارەیەکی  زۆر  بووە، وە  لەسەر  حسابی  گوێنەدان  بووە  بە بونی  پڕۆژەیەک  کە وامان  ئاراستە  بکات  کە ئامانج  لە بەکارهێنانی  ئەم  تەکنۆلۆژیایە  بریتی  بێ  لە خۆخەریککردن  لەبواری  زانستی و پەرەپێدان و فێرکاری  سەردەم.

خوێندنی ئەلکتڕۆنی و ناوەندەکانی  خوێندن:
لەدوای  گەشەی  کۆڕۆنا  ڤایرۆسی  پار  ساڵەوە  لەکوردستان  پڕۆژەی  خوێندنی  ئەلکتڕۆنی  وەک  تاکە  بەدیلی  خوێندنی  ناوپۆل  کەوتە  ئەجێندەی  وەزارەتی  پەروەردە، کە ئەم  پڕۆژەیەش  بەپلەیەک  لەجێگەی  ئەوەی  هەنگاوێکی  زانستی  وەزارەت  بێ، ئەوا  بریتیە لە  هەنگاوێک  کەتام و بۆنی  لاساییکردنەوەی  دونیای  مۆدێرن  دەدات، هاوکێشە  زانستیەکانیش  ئەوەمان  پێدەڵێن  کە مەرج  نیە  هەموو  لاسایکردنەوەیەک  ئەرێنی و بەرهەمدار  بێت  لە دەرەوەی  ژینگەی  دایک، ئەوەی  لەکوردستان  دەگوزەرێت  ئەوەیە  کە پێشتر  هیچ  زەمینە  سازیەک  بۆ  ئەم  پڕۆسەیە  نەکراوە، هیچ  کاتێک  نەمانبینی  لەڕۆژگاری  پێش  کۆڕۆنا  ڤایرۆس  لەناوەندەکانی  خوێندن و هەتا  دەگات بە زانکۆ و پەیمانگانیش  خوێندکار  ڕابهێنرێت و ئاشنا  بکرێت  بە خوێندن  لەناو  دونیای  ئەلکتڕۆنیاتدا، هەر  بۆیە  گواستنەوەی  لەپڕتاوی  سیستمێکی  ئەلکتڕۆنی  وەها  کەجێگەی  خوێندنە  تەقلیدی و خوێندکار  لەسەر  ڕاهاتوەکەی  ناوپۆل  بگرێتەوە، بێگومان  هەنگاوێکی  ئەستەمە و  وەک  ئەمڕۆ  دەرکەوتوە  خاڵە  نەرێنیەکانی  لە خاڵە  ئەرێنەکانی  زۆر  زیاترن.

خاڵە نەرێنیەکانی خوێندنی ئەلکتڕۆنی:
١- بەداخەوە  لەکوردستان  ساڵانێکە  تاکی  کورد  عەقڵی  بەجۆرێک  گۆشکراوە  کە ئەم  ئامێرە  ئەلکتڕۆنیانە  وەسیلەیەک  بن  بۆ  کات  کوشتن و سەرگەرمکردن و فاکتەرێک  بن  بۆ  گەیشتن  بە کارە  تەڕفیهیەکانی  ژیان، بەجۆرێک کە مرۆڤ  دوردەخەنەوە  لە خوێندن و خوێندنەوەو دەوڵەمەندکردنی  پاشخانی  مەعریفی، وە هەمیشە  مرۆڤی  کورد  لەسەر  ئەم  ڕۆشنبیریە  گۆشکراوە  لەماڵەوەو  لەڕاگەیاندنەکانەوە  کە دوربکەوێتەوە  لەبەکارهێنانی  ئەم  ئامێرانە، ئەم  ڕۆشنبیریەش  وێنەی  ئەم  ئامێرانەی  وانەخشاندوە  کە هەمیشە  هۆکار  گەلێکی  ناپەروەردەیی  بن، بۆیە  ئەم  کایەش  ئەمڕۆ  جۆرێک  لەدڕدۆنگی  و نەبونی  متمانەی  خێزانی  کورد  بەم  ئامێرانە  لەپڕۆسەی  پەروەردەدا  دروست  بووە.

٢- قەیرانی  دارایی  و  بەرزبونەوەی  ڕێژەی  بێکاری  لەکۆمەڵگەی  کوردی  لەمپەرێکی  ترە  لەبەردەم  سەرکەوتنی  خوێندنی  ئەلکتڕۆنی، چونکە  وەک  بینیومانە  زۆر  خێزانی  کوردی  هەیە کە ناتوانێ  بەهۆی  لەمپەری  داراییەوە  سود  لە کڕین و بەکارهێنانی  ئامێری  کاراو  هێڵی  ئینتەرنێتی  خێرا و باش  هەموو  مانگێک  وەربگرێت.

نوێترین نوسینەکانی عەلی قەڵادزەیی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌