ئاشتی هەورامی ڕاستی گوت

وتار/ 24/04/2021 427 جار بینراوە

عەلی قەڵادزەیی

ئاشتی هەورامی ڕاستی گوت

عەلی قەڵادزەیی
دکتۆر  ئاشتی  هەورامی  وەزیری  پێشوی  سامانە  سروشتیەکانی  حکومەتی  هەرێمی  کوردستان  لە دانیشتنێکی  ئاسایی  پەرلەمانی  کوردستان  بە چەند  ووشەیەکی  ئاڵتونی  وەڵامی  پرسیارێکی  ئاراستەکراوی  ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی  توڕەی  خولی  پێشوی  پەڕلەمانی  دایەوە  کاتێک  گوتی: گەر  نرخی  بەرمیلێک  نەوت  لەبازاڕەکانی  جیهان  بگات  بە (١٠٠)  دۆلاریش  ئەم  ڕەوشەی  هەرێم  چاک  نابێ  و هەر  بەردەوام  دەبێ.

خوێنەران  نایشارمەوە  کە ئەم  وتەیەی  دکتۆر  ئاشتی  لەسەردەمی  دەربڕینیدا  وتەیەکی  ئاڵتونی  ئاسا  نەبوو، بەڵکو  وتەیەک  بوو  لەجەوهەردا  لەناشیرینی  شوناسی  هاورێتی  کۆڤید  نۆزدەی  هەڵگرتبوو، چونکە  بەلای  من و شەقامی  کوردیەوە  لەیەککاتدا  ئەم  وتەیە  مایەی  دڕدۆنگی و جێگەی  پێکەنین و دوربوو  لەباوەڕ  پێکردن  بەناوەڕۆکەکەی و لامان  وابوو  وتەیەکی  سۆفستاییانەیە و تەنیا  بۆ  زیادکردنی  وشەکان  فڕێدراوەتە  ناو  هۆڵی  پەڕلەمان، چونکە  چۆن  دەبێ  شەقامێکی  چەندین  ساڵەی  ماندوی  کوردی  کەچی  لەسەر  دەستی  دەسەڵاتێکی  کوردی  خۆمانە  لەجیاتی  پاداشتدانەوەی  برسی  بکرێت و سزابدرێت.

 هیچ  ساتێک  ئێمەی  شەقام  باوەڕمان  بەوە  نەبوو  کە ئەگەر  ڕۆژگارێک  نرخی  بەرمیلێک  نەوت  لەسەردەمی  هەڵکشانی  خێرای  کۆرۆنا  ڤایرۆسدا  لەبازارەکانی  جیهان  بە (٢٠) دۆلار  بێ و ڕۆژگارێکیش  دوای  ناکارابونەوەی  کۆرۆنا  ڤایرۆس  نرخی  بەرمیلێک  نەوت  لەبازاڕەکانی  جیهان  بگات بە (٧٠ بۆ ٧٥) دۆلار و  زیاتریش، کەچی  حکومەتی  هەرێم  بڕیارەکەی  بۆ  موچە  هەر  یەک  بڕیاری  ستاندارد  بێت و بەهەمان  پرسی  لێدزینی  لە سەدا (٢١) ەوە  موچە  دابەشبکات، لەولاشەوە  وەزیری  دارایی  زیاتریش  ئایندەکەمان  لا  تڵختر  دەکات  کاتێک  ڕاشکاوانە  دەڵێت  حکومەت  لەتوانایدا  نیە  کە بێ  لێبڕین  موچە  دابەشبکات، بۆیە  ئەو  دەستەواژەیە  زۆر  ڕاستە  کەدەڵێت  لێگەڕێن  با زەمەن  حەقیقەتەکان  دیاری  بکات، وا  لێگەڕاین و سەرئەنجام  زەمەن  حەقیقەتی  دەستەواژە  ئاڵتونیەکەی  دکتۆر  ئاشتی  هەورامی  بۆمان  دیاریکرد، بەجۆرێک  دڕدۆنگی  هەموانی  بەناوەڕۆکەکەی  گۆڕی  بۆ  یەقین.

نوێترین نوسینەکانی عەلی قەڵادزەیی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌