نوێكاری و بەخۆدا چوونەوە/ زنجیرەی بیست و نۆ

وتار/ 14/04/2021 365 جار بینراوە

موحسین حسێن

نوێكاری و بەخۆدا چوونەوە
✍🏻 زنجیرەی بیست و نۆ: رۆحیەتی سەركەوتن
           لە چەقی دڵدایە ‼️
************************************

دیارە هەموومان دەزانین كە روحیەتی سەركەوتن لە دەست و بازودا نییە ، خۆ ڕاوەشاندن بە زۆر و بۆری ئەندام و لایەنگر ( بەبێ‌ بۆ خودا سوڵحان و دڵسۆزی ) نامانباتەوە سەر بەرزاییەكان و دەرگای سەركەوتنمان بۆ واڵا ناكات ، بەڵكو زۆر جار دەبنە هۆكاری دواخستنی سەركەوتنمان ، كەواتە كلیلی سەركەوتن لە نێو چەقی دڵەكاندایە و لەوێوە جۆگەلەكەی سەرچاوە دەگرێت و دەڕژێتە سەر بەشەكانی تر ، هەر چەندە زۆر پێویستە گرنگی بە لایەنەكانی تریش بدەین و لە بەهێزكردن و فراوانكردنی پێگەی جەماوەری خۆماندا بین و هەنگاوی دروست و تەندروست سەواب ( الثواب ) بگرینە بەر ، بەڵام لە كۆتایدا ئەوە ڕێژەی دڵسۆزی ( الإخلاص ) ە سەركەوتن دەنەخشێنێ‌ و بەرهەمی كار و چالاكیەكانمان یەكلا دەكاتەوە بەلای سەركەوتن یان بەلای دۆڕاندن ، ئەوەتا پەروەردگارمان لە بارەی ئەو هاوەڵانەی كە لە ( سوڵحی حودەیبیە ) دا لە ژێر درەختەكەدا بەیعەتیان دایە پێغەمبەر ( درودی خودای لەسەر بێت ) دەفەرمووێت   [ لَقَدْ رَضِيَ اللَّهُ عَنْ الْمُؤْمِنِينَ إِذْ يُبَايِعُونَكَ تَحْتَ الشَّجَرَةِ فَعَلِمَ مَا فِي قُلُوبِهِمْ فَأَنْزَلَ السَّكِينَةَ عَلَيْهِمْ وَأَثَابَهُمْ فَتْحاً قَرِيباً  ] الفتح 18  .... واتە / بەڕاستی خودا لەو باوەڕدارانە ڕازی بوو كەوا لە ژێر درەختەكەدا پەیمانیان لەگەڵ بەستی ، چونكە خودا دەیزانی چییان لە دڵدایە و چەندە دڵسۆز و نیازپاكن ، لە ئەنجامی ئەمەش ئۆقرە و دڵنیایی و ئاسودەیی دابەزاندە سەریان و بە سەركەوتنێكی نزیك پاداشتی دانەوە.
ئەگەر سەیری ئایەتەكە بكەین دەبینین تەركیزی پەروەردگار لەسەر دڵە پڕ لە ئیمان و ئیخلاسەكەیانە ( فَعَلِمَ مَا فِي قُلُوبِهِمْ) و نەیفەرموو خودا زانی چی جۆرە چەكێكیان پێیە ( فَعَلِمَ مَا فِي أَيدِهِم ) یان ژمارەیان چەند زۆرە ! كەواتە هاوەڵان لە بەرهەمی ئەو ئیخلاص و دڵسۆزیەی كە بۆ دینی خودا و مرۆڤایەتی هەیانبوو ، سەربەرزی دونیا بوون بەسەركەوتنێكی نزیك ( وَأَثَابَهُمْ فَتْحاً قَرِيباً ) و سەرفرازی قیامەتیش بوون بە ڕازیبوونی خودا لێیان ( لَقَدْ رَضِيَ اللَّهُ عَنْ الْمُؤْمِنِينَ) ، دیارە ئێمەش لەم هەنگاوەی گرتوومانەتە بەر سەربەرزی دونیا و سەرفرازی قیامەتمان مەبەستە ، ئیخلاص و دڵسۆزیش هەوێنی هەنگاوەكانە.
چاوەڕوانی ( زنجیرەی سی ) بن 🥀

نوێترین نوسینەکانی موحسین حسێن

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌