نوێكاری و بەخۆدا چوونەوە/ زنجیرەی بیست و هەشت

وتار/ 04/04/2021 364 جار بینراوە

موحسین حسێن

نوێكاری و بەخۆدا چوونەوە
✍🏻 زنجیرەی بیست و هەشت: جۆری شانازی‼️

لە یەكێك لە زنجیرەكاندا بەراوردێكمان كرد لە نێوان هەردوو پرۆسەی ( بە حزبی كردنی جەماوەر و بە جەماوەریكردنی حزب ) ئاماژەماندا كە ئەم دووانە دوو پرۆسەی گەلێك لێكجودان ، بە جۆرێك كە یەكەمیان ( جەماوەر كردنە حزبی ) كات و توانا بەفیڕۆ دانە و بەرهەمی كەم دەدات بە دەستەوە ، بەڵام ئەصڵ ئەوەیە ئێمە ئەندام و كادیرانمان بە هەنگاوی دووەمەوە مەشغوڵ بكەین ( حزب بكەینە جەماوەری ) و هەوڵدەین بە پلان و نەخشەی پتەو پێگەی سەركردە و كادیرەكان لە نێو جەماوەردا بەهێزتر بكەین ، تا هەر یەكەیان وەك ( موغناتیس ) بتوانێ‌ كەسوكار و هاوڕێ‌ و دراوسێكانی لە دەوری خۆیان خڕ بكەنەوە و جێی متمانەی دەور و بەریان بن ، بۆ هەنگاوێكی لەو جۆرەش دەخوازێت كە میكانیزمی پەروەردە و پێگەیاندنی كادیرانمان بگۆڕین ، جاران ئەوەی لایەنە ئیسلامیەكان پەروەردەیان دەكرد و پێیان دەگەیاند ( شانازی ) ان بە نەتەوە و نیشتیمانەوە دەكرد ، بەڵام بۆ قۆناغی داهاتوو پێویستە ئەوانەی پەروەردەیان دەكەین و پێیان دەگەیەنین میللەت و نیشتیمان ( شانازی ) ان پێوە بكات ، دیارە ئەم دوو جۆرە لە ( شانازی ) زۆر لەیەكتر جیاوازن و میكانیزم و هەنگاوی تایبەت بە خۆیان هەیە.
چاوەڕوانی ( زنجیرەی بیست و نۆ ) بن 🥀

نوێترین نوسینەکانی موحسین حسێن

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌