هاتوم بۆ په‌ڕله‌مانی كوردستان هه‌گبه‌یه‌ك په‌یامم پێیه

وتار/ 08/12/2016 696 جار بینراوە

سه‌لیم میراوده‌لی

هاتوم بۆ په‌ڕله‌مانی كوردستان هه‌گبه‌یه‌ك په‌یامم پێیه
‌ سه‌لیم میراوده‌لی
 ئه‌و په‌ڕله‌مانه‌ی كه‌ تروستكای ئومێدی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستانه‌ لێره‌وه‌ گه‌لی كورد بۆ یه‌كه‌مین جار دۆزه‌ ڕه‌واكه‌ی به‌ جیهان ناساند ،لێره‌ یه‌كه‌مین حكومه‌تی هه‌رێم متمانه‌ی پێدرا له‌و په‌ڕله‌مانه‌ بوو كوردبون و كوردستانى بوون ته‌نانه‌ت له‌ ئاستی جیهاندا دانیپێدانرا ، له‌و په‌ڕله‌مانه‌دا فیدڕاڵیت و سه‌ربه‌خۆی ناوماڵی كورد ڕێكخرا ته‌نانه‌ت له‌و په‌ڕله‌مانه‌دا بۆ یه‌كه‌مین جاربوو ڕێگادرا پێشمه‌رگه‌ به‌ یاسا به‌رگری له‌ كوردانی ڕۆژئاوا و كۆبانێ كرد ، ئێستا هاتوم په‌یامی دایكانی شه‌هید و پێشمه‌رگه‌ی سه‌نگه‌ری به‌رگری و مامۆستایان و گه‌له‌كه‌م پێیه‌ پێتان ده‌ڵێم با له‌و په‌ڕله‌مانه‌ پیرۆزه‌دا خۆمان یه‌كبگرین و یه‌ك هه‌ڵویست بین و به‌خته‌وه‌ری و هیوا بۆ گه‌له‌كه‌مان و نه‌وه‌ی نوێ بگه‌ڕێنینه‌وه‌ ، بۆ خاتری خوێنی پیرۆزی شه‌هیده‌كانامان ده‌ستورێك بنوسینه‌وه‌ كه‌ ئه‌رك و مافی هاونیشتیمانان دابین بكه‌ین و به‌ دادپه‌روه‌ری یاساكان به‌سه‌ر هه‌موواندا جێبه‌جێ بكه‌ین ، با له‌و په‌ڕله‌مانه‌دا به‌ یاسا به‌ره‌ و ڕووی ئه‌و كه‌سانه‌ ببینه‌ و كه‌ بێ شه‌رمانه‌ گه‌نده‌ڵی و دزی و یاساشكێنی ده‌كه‌ن ، هه‌ر به‌ یاساش لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت ، با له‌و په‌ڕله‌مانه‌دا بڕیاربدرێت حیزب به‌ جدی له‌ خزمه‌ت په‌ڕله‌مان و حكومه‌ت دابێت ئه‌وكات ده‌توانین شكۆ بۆ ده‌سه‌ڵات بگه‌ڕێنینه‌وه‌ ، با له‌و په‌ڕله‌مانه‌دا به‌ڵێن بده‌ین چیتر پێشمه‌رگه‌ و شه‌هیده‌كانمان نه‌كه‌ینه‌ دروشم با به‌كردار خزمه‌ت به‌ ئامانجه‌كانیان بكه‌ین .

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم میراوده‌لی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌