فەقیرە بەڕێوەبەرێک هەر وای زانیوە (ڕادیۆ) یە

وتار/ 26/03/2021 552 جار بینراوە

عەلی قەڵادزەیی

فەقیرە بەڕێوەبەرێک هەر وای زانیوە (ڕادیۆ) یە

عەلی قەڵادزەیی
چەمکی  ڕادیۆ  لەم  ڕۆژگارەدا  ئاماژەیەکە  بۆ  هەموو  ئەو  لێدوان و بڕیارانەی  کە لەناوەڕۆکدا  هەڵەن  یان  دوالیزمئاسان  و بەجۆرێکی  نەرێنی  بەسەر  مامە و دادەی  ساحێبیاندا  دەشکێنەوە، منیش  لێرەوە  حەز  دەکەم  قسەیەک  لەسەر  ڕادیۆکە  بکەم.


بەڕێوەبەری  یەکێک  لە مەکتەبەکانی  سنوری  بەڕێوەبەڕێتی  پەروەردەی  پشدەر  ڕۆژانێکە  لە خوێندکارەکانی  زۆر  توندکردوە  بەوەی  کە نابێت  خوێندکار  بە هیچ  جۆرێک  جگەرە  بکێشێت، تاکو  ئێرە  کارەکە  کارێکی  ئاسایی یەو  مایەی  دەست  خۆشی یە، بەڵام  ئەوەی  بەدیوی  دووەمیدا  کارێکی  خراپە  ئەوەیە  کە کاکی  بەڕێوەبەر  خۆی  یەکێکە  لە جگەرەکێشە  بەتواناکانی  دەڤەرەکەو  منافسی  کەمە  لەشارەکەدا، بۆیە خۆشی  ڕۆژانە  لە ناو  مەکتەبدا  جگەرە  بەبادا  دەکات، کەچی  لەولاوە  بە خوێندکارەکانی  دەڵێت  جگەرەکێشان  بڤەیە، ناحەقی  ناگرم  لەوانەیە  کاکی  بەڕێوەبەر  لێی  تێکچوبێت و وایزانیبێ  ڕادیۆیە، چونکە  جگەرەکێشان  هەر  جگەرەکێشانە  جا  خوێندکارێک  بەبایدا  بکات  یاخود  بەڕێوەبەرو  مامۆستایەک  بەبایدا  بکەن، هەردوو  لایان  بەکێشانی  کارێکی  ناپەروەردەیی و نایاساییان  کردوە، چونکە  هەردوو  لایان  ئەو  بەندەی  یاسایان  ژێر  پێخستوە  کە قەدەغەی  جگەرەکێشانی  کردوە  لە شوێنە  گشتی یەکاندا و بکەرەکەشی  سزاو  غەڕامەی  تایبەتی  بۆ  دانراوە، بەڵام  کاکی  بەڕێوەبەر  لەوانەیە  لێی  تێكچوبێت و وایزانیبێت  مەکتەب  بۆ  ئەو  شوێنێکی  گشتی  نیە و یەکسانە  بە ماڵە  تایبەتیەکەی  خۆی، بۆیە  بەم  حاڵەوە  لەڕادیۆکەوە  قسەی  کردوە.

نوێترین نوسینەکانی عەلی قەڵادزەیی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌