ئەمەیە میکانیزمی پاراستنی ڕێبازی مام؟
وتار/
18/03/2021
387 جار بینراوە
عەلی قەڵادزەیی
ئەمەیە میکانیزمی پاراستنی ڕێبازی مام؟
عەلی قەڵادزەیی
بیرمە ئەو ساڵەی بەڕێز مام جەلال پاڕکی ئازادی لەشاری سلیمانی کردەوە، سەکۆیەکی لەم پاڕکەدا ناونا بەسەکۆی ئازاد و بانگی خەڵکی کوردستان و جەماوەری سلیمانی کرد کەبێن و لەم سەکۆیەوە ئازادانە ڕەخنە لەکەم و کورتیەکان بگرن و پرسیاریش لەسەر دیوە تاریک و شاراوەکان بوروژێنن، هەر ئەو ڕۆژەو لەم سەکۆیەشەوە بوو کەبەڕێز مام جەلال بانگێشتی شەقامی کوردی کرد بەوەی کەبێن و لەم جێگەیەی منەوە ڕەخنەگرتن لەمنەوە فێرببن و گەردنتان ئازاد بێ پێشەکی ڕوی دەمی ڕەخنەکانتان لەمن بکەن و دواتریش بیگوازنەوە بۆ دەسەڵات و حزب
و کۆمەڵگەی کوردی.
لەڕاستیدا ئەمەیە ڕێبازی ڕاستەقینەی بەڕێز مام جەلال،
کەبریتیەلە پرسی ئازایانەی ڕەخنەگرتن و لەبەرامبەریشدا بەڕۆحیەتێکی دیموکڕاسیانەوە قبوڵکردنی ڕەخنەو کەم و کورتیەکان، بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ لەناو بەشێک لەکادیرانی باڵای یەکێتی دەگوزەرێت کە سەری زمان و بنی زمانی ئەم کادیرانە ڕۆژانە بریتیەلە لەنمایشکردنی گوتارێکی بیزەنتیانەی لەجۆری پاراستنی ڕێبازەکەی بەڕێز مام، کەچی بەداخەوە وەک ئەزمون نیشانیدا ئەم بانگەشانە قسە گەلێکی تەواو بێڕۆح و بێگیانن و لەڕۆحیەتی خۆبردنە پێش و خۆڵکردنە چاوی کادیران و لایەنگرانی خوارەوەی یەکێتی و خەڵکی کوردستانەوە سەرچاوەیان گرتووە، ئەگینا لەسەر ئەرزی واقع ئەمانە هەنگاوەکانیان تەواو دژن بەڕێبازەکەی مام.
ئەوەی لەڕۆژی ١٦ی ئازار لەناو هۆڵی پەڕلەمانی کوردستان ڕویدا لەپەلاماردان و هەڕەشەکردن دژ بە
خاتونێکی وەک شیرین کاوە گەرمیانی تەنیا لەسەر ئەوەی بانگێشتەکەی بەڕێز مام جەلالی قبوڵکردو ئازایانەو ئازادانە ڕەخنەی گرت و پرسیاری لە شێوازی ڕزگاربونی تارق ڕەمەزانی فڕۆکەوانەکەی بۆمبابارانکردنی شاری هەڵەبجەی بەچەکی کیمیایی کرد، هەر لەچرکەساتەدا ژمارەیەک لەئەندام پەڕلەمانەکانی فڕاکسیۆنی کەسک بەبێ گوێدانە گەردن ئازادیەکەی بەڕێز مام جەلال لەڕەخنەگرتن لێی، کەچی حەماسەت دەیانگرێت و بەتوڕەییەکەوە بەمەبەستی بێدەنگکردن و تەمێکردنی پەلاماری ئەم خاتونە دەدەن.
بەداخەوە ئەم هەنگاوە لەگەڵ دژە لەگەڵ هاندان و گەردن ئازادیەکەی بەڕێز مام جەلال، لەهەمان کاتدا هەنگاوێکە بریتیەلە پڕۆسەیەک کە بۆنی کۆپی کردنی ئەزمونی زۆنی ئەودیوی لێدێت بۆ زۆنی ئەمدیو،
چونکە هەموومان گوێبیستی ئەو بانگەشانە بوین کە
زۆنی ئەودیوی دێگەڵەی بە کۆریان باکورو ئەزمونی ئەمدیوی دێگەڵەی بەکۆریای باشور لە کرانەوەو پرسی دیموکراسی بوندا نمایش دەکرد، مەترسیدارتریش لەهەموو ئەمانە هەنگاوێکە بۆنی کەڵکەڵەی کوشتنی هەموو دەنگێکی ئازاو ئازادی لێدێت و خولیایەکە بۆ بەتاریکستانکردنی سەر لەبەری کوردستان.
نوێترین نوسینەکانی عەلی قەڵادزەیی
-
عەلی قەڵادزەیی
17/09/2021
-
عەلی قەڵادزەیی
05/09/2021
-
عەلی قەڵادزەیی
29/08/2021
-
عەلی قەڵادزەیی
22/08/2021
-
عەلی قەڵادزەیی
16/08/2021
-
عەلی قەڵادزەیی
07/08/2021