نوێكاری و بەخۆدا چوونەوە/ زنجیرەی بیست و حەوت
وتار/
18/03/2021
419 جار بینراوە
موحسین حسێن
نوێكاری و بەخۆدا چوونەوە
✍🏻 زنجیرەی بیست و
حەوت: هەسان یان چەقۆ ؟
****************************************
كاری ئیسلامی ( لەژێر هەر ناو و ناونیشانێكدا بێت ) درێژەدانە
بە كاری پێغەمبەران ( درودی خودایان لەسەر بێت ) و جێبەجێكردن و گەیاندنی پەیامەكەی
ئەوانە ، شوێن پێی ( پێغەمبەر ) هەڵگرتنیش لەم كارەدا سەرەتاكەی بە پاككردنەوەی دڵ
و دەرون دەست پێدەكات ، پاشان دەتوانین تفاعل لەگەڵ ئەو واقعەدا بكەین و بەعەزیمەت
و بەبێ روخان هەنگاو بنێین و گۆڕانكاری تیا بكەین ، كەواتە رێگای بەرەو خوا چون [ فَفِرُّوا إِلَى اللَّهِ إِنِّي لَكُمْ مِنْهُ
نَذِيرٌ مُبِينٌ ] الذاريات 50 ، سەرەتا پێویستی بە خۆ پەروەردەكردن و خۆ ڕێككردن
هەیە پاشان هەنگاونان بۆ چاكسازی لە دەوروبەر ، لە جێ بەجێ كردنی ئەم دوو ئەركەشدا
بەردەوام لەگەڵ ( نفس – شەیتان - طاغوت ، باطل ) صراعمان بۆ دروست دەبێت ، جا ئەگەر
لە خۆ پەروەردكردن ( بناء الذات ) دا لاواز بین ئەوا بێگومان لە ململانێكەدا دەیدۆرێنین
و لە ئەنجامدا یەئس دەدەینە ئەندام و لایەنگران و دۆستان ، لەولاشەوە دوژمنان دڵ
خۆش دەكەین ، ماڵوێرانیش ئەوەیە بێ ئامادەسازی بۆ یەكەم ( بناء الذات ) دابەزینە
مەیدانی دووەم ( اصلاحی دەوروبەر ).
جا ئەوەی جێگای سەرنجە ، ئێمە هەندێكمان خۆمان لا بووەتە (
هەسان ) و خەڵكیشمان لا بووەتە ( چەقۆ ) بەردەوام خەریكی تیژكردنەوەیانین ، بەڵام
بە داخەوە خۆمان بیرچۆتەوە و هیچ گرنگیەك بە لایەنی ئیمانی و مەعریفی خۆمان نادەین
، بۆیە كول و لاواز دەردەكەوین و لەگەڵ ئەوەی جوڵەی زۆرمان هەیە بەڵام بەرەكەت لە
كارەكانماندا نابینین ، هەندێكیشمان خۆمان لا بووەتە ( چەقۆ ) و خەڵكیشمان لا بووەتە
( هەسان ) ، بەردەوام چاوەڕێین خەڵكانێك دەمەزەردمان كاتەوە ، وازمان لەو ئەركە
گرنگ وگەورەیە هێناوە كە پاداشتەكەی زیاترە لە دونیا و لەوەش كە لە دونیادایە ( يا علي لئن يهدي الله بك رجلاً واحداً خير لك من الدنيا و ما فيها )
دەی با بڕیار بدەین لە قۆناغی داهاتوودا : ڕۆڵی چەقۆ و هەسان
ببینین و هەم ( هەسان ) بین و هەم ( چەقۆ )
چاوەڕوانی ( زنجیرەی بیست و هەشت ) بن 🥀
نوێترین نوسینەکانی موحسین حسێن
-
موحسین حسێن
23/06/2021
-
موحسین حسێن
07/06/2021
-
موحسین حسێن
27/05/2021
-
موحسین حسێن
19/05/2021
-
موحسین حسێن
17/05/2021
-
موحسین حسێن
03/05/2021