نوێكاری و بەخۆدا چوونەوە/ زنجیرەی بیست و شەش
وتار/
14/03/2021
526 جار بینراوە
موحسین حسێن
نوێكاری و بەخۆدا چوونەوە/ زنجیرەی بیست و شەش
✍🏻 زنجیرەی بیست و شەش : ئایا
مرۆڤ لەسەر دینی هاوڕێكەیەتی؟
**********************************************
دیارە لە كۆتایی هەشتاكان و سەرەتای نەوەدەكانی سەددەی ڕابردو
كاری ئیسلامی كەمتر خۆی لە كایە سیاسیەكە دەدا ، بەڵكو هەنگاوەكانی زیاتر لە پەروەردە
و بانگەوازدا چڕ كردبۆوە ، بۆیە خێر و بەرەكەتێكی زۆر بە هەنگاوەكانمانەوە دیار
بوو ، جا وەك ئەدەبیاتی كاری ئیسلامی قۆناغێك لە ئاستە حزبیەكدا هەبوو بە ناوی قۆناغی
هاوڕێیەتی ( مرحلە المصاحبة ) ، بە جۆرێك كاتێك كەسێك پەیوەندی دەكرد بە ڕێزەكانی ڕێكخستنەوە
پێویست بوو سەرەتا ئەو قۆناغە ( مرحلة المصاحبة ) ببڕێت ، پاش ئەوە ئاستە حزبیەكان
دەستی پێدەكرد و قۆناغ قۆناغ هەڵدەكشا ، بەڵام لە نێو بڕگەكانی پڕۆگرامی پەروەردەیدا بڕگەیەك هەبوو باسی لە (
هاوڕێ ) دەكرد ، كە زۆر تەئكید دەكرایەوە كە نابێت مرۆڤ ( هاوڕێ ) یەتی هەموو كەسێك
بكات ، چونكە مرۆڤ لەسەر دینی هاوڕێكەیەتی و كاریگەری سلبی لەسەر دروست دەبێت ، ئەوەتا
پێغەمبەری خوداش ( درودی خودای لەسەر بێت ) دەفەرمووێت : [ الْمَرْءُ عَلى دِينِ خَلِيلِه ، فَلْيَنْظُرْ
أَحَدُكُمْ مَنْ يُخالِلُ ] رواه أحمد في مسنده..... ئەم بڕگەیە كە وەك وانەیەك لە بازنە پەروەردەیەكاندا
دەخوێنرا وای لە كادیران دەكرد كە تێكەڵاوی هەموو كەسێك نەكەن و بەو هۆیەشەوە بانگەواز
سنوردار دەكرا ... دەی باشە ئەگەر هاوڕێیەتی
ئەو خەڵكە نەكەین چۆن دەعوەیان بكەین ؟ ئەی چۆن قۆناغی هاوڕێیەتی كراوەتە ئاستێك لە
ئاستەكانی ڕێكخستن ؟
بێگومان ئەگەر كەسێك كەمێك شارەزای زمانی عەرەبی بێت دەزانێت
كە چەند زاراوەیەك هەیە بەتامی ( هاوڕێ ) ، واتە كاتێك ئێمە ئەو زاراوانە وەردەگێڕینە
سەر زمانی كوردی لە بەرامبەریدا تەنها ووشەی ( هاوڕێ یان هەڤاڵ ) مان هەیە ، بۆیە
هەموو زاراوەكان [ الصديق – الرفيق – الزميل – الحواري – الأصحاب – الخليل .....
الخ ] بە ( هاوڕێ ) مانا دەكەین ، فەرموودەكەش زۆر بە ڕۆشنی دیارە كە باسی ( خەلیل
) دەكات و نافەرمووێت ( عَلى
دِينِ صديقه ) يان ( رفيقه ) يان ( زميله ) يان ...... بەڵكو
دەفەرمووێت ( عَلى دِينِ
خَلِيلِه) ، خەلیلیش : واتە هاوڕێیەكی پاڵفتەی دڵسۆزی زۆر
خۆشەویست ، كوردەواتەنی ( هاوڕێی گیانی بە گیانی ) كە كاریگەریان لەسەر یەكتر هەیە
، ئەمەش ڕێگا ناگرێت لە هاوڕێیەتیكردنی خەڵكانی نامولتەزیم.
جا پێویستە لە قۆناغی داهاتوودا ڕایەڵە كۆمەڵایەتیەكانمان
لەگەڵ هەموو كەسێك پەرە پێبدەین ، بە مولتەزیم و نا مولتەزیمەوە ، تا بتوانین كاریگەریان
لەسەر دروست كەین ، چونكە تا هاوڕێیەتییان نەكەین ناتوانین پەیامەكەمان بگەیەنین پێیان
، بێگومان خەڵكی نامولتەزیمیش زیاتر پێویستیان بەوەیە لە پەیامی ئیسلام حاڵیان كەین
، دەی با ئەو فەرموودەیەی پێغەمبەری خودا ( درودی خودای لەسەر بێت ) نەكەینە بەهانە
بۆ خۆ بە دورگرتن لە خەڵكی نامولتەزیم ، بەڵكو هەوڵدەین هاوڕێیەتیان بكەین و خۆمانیان
لێ نزیك بكەینەوە ، جا وەك ئاماژەم بە ( زاراوەكان ) دا ، ناڵێم ببینە ( خلیل ) ی
ئەو خەڵكە ، بەڵكو ببینە ( صدیق یان رفیق یان زمیل .... ) ی ئەو خەڵكە.
چاوەڕوانی ( زنجیرەی بیست و حەوت ) بن
نوێترین نوسینەکانی موحسین حسێن
-
موحسین حسێن
23/06/2021
-
موحسین حسێن
07/06/2021
-
موحسین حسێن
27/05/2021
-
موحسین حسێن
19/05/2021
-
موحسین حسێن
17/05/2021
-
موحسین حسێن
03/05/2021