نوێكاری و بەخۆدا چوونەوە/ زنجیرەی بیست و پێنج

وتار/ 14/03/2021 358 جار بینراوە

موحسین حسێن


نوێكاری و بەخۆدا چوونەوە/ زنجیرەی بیست و پێنج

✍🏻 زنجیرەی بیست و پێنج : بینای پەرلەمان و بارەگای حزب ‼️
❌❌❌❌❌❌❌❌❌❌❌❌❌❌❌❌❌
سەركردە و كادیری ئیسلامی لەهەر ناوەند و شوێنێك ئیش بكات یەك مەهام جێبەجێ‌ دەكات و بۆ یەك غایە تێدەكۆشێت ، ئەویش گەیاندنی دینی خودایە بە دەوروبەر و بەدەستهێنانی ڕەزامەندی پەروەردگارە ، جا ئەم مەهامە فەرقی نییە لە بینای پەرلەمان بكرێت یان لە بارەگای حزب بێت ، لە ئەنجومەنی وەزیران بێت یان لە ڕێكخراوێكی دەعەویدا بێت ، بەڵام ئەوەی جیگای سەرسوڕمانە ئەوەیە : سەركردەیەك یان كادیریكی ئیسلامی ببینی ، كاتێك ئەركی حزبی جێبەجێ‌ دەكات پێی قبوڵ نەبێت ئافرەتێكی سفور یان نوێژنەكەرێك بێتە بارەگای حزبەكەی ، كەچی كاتێك هەمان سەركردە یان هەمان کادیر بووە ئەندام پەرلەمان ئیتر زۆر لای ئاسایی بێت كە ڕۆژانە مامەڵە لەگەڵ ئەم هەموو ئافرەتە سفور و نوێژنەكەر و ..... هتد دا بكات و لە بینایەی پەرلەماندا لەگەڵیان دانیشێ‌ و كۆبوونەوەیان لەگەڵدا سازدا و گفتوگۆی درێژخایانیان لەگەڵ بكات .
یان پێی قبوڵ نەبێت هاوسەرەكەی وێنەی خۆی بخاتە سەر ئەكاونتەكەی ، بەڵام كاتێك هاوسەرەكەی پاڵێوراوی پەرلەمان بوو ، ئیدی خۆی وێنە و پۆستەرەکانی بە عەمود و دیوارەوە هەڵدەواسێت و بەسەفتە بيداتە خەڵكی تا دەنگی پێ‌ بدەن یان دەنگی بۆ كۆبكەنەوە.
بێگومان ئەگەر ئافرەتێكی سفور یان نوێژنەكەرێك ڕوو بكاتە بارەگاى حزبەكەى ، خۆ بەرپرسی بارەگاكە خودی خۆیەتی و ستافە باڵاكەشی كەسانی مولتەزیمن و سیمای بارەگاكەش سیمایەكی ئیسلامیە ، بەڵام بینای پەرلەمان نە بەرپرسەكەی كەسێكی ئیسلامیە وە نە ببیناكەش دینداری پێوە دیارە.
جا برای بەڕێز و خوشكی سەنگینم : بەخوا ئەو ئیشەی ئێمە لە بارەگا حزبیەكە دەیكەین هەمان ئەو ئیشەیە كە ئەندام پەرلەمان یان وەزیر جێبەجێی دەكات ، هەردووكمان بۆ یەك ئامانج تێدەكۆشین ، جا ئەگەر ئەوەی لە بارەگا حزبیەکاندا  جێبەجێی دەکەین فەرمانی خودایە پێویستە لە دەرەوەی بارەگا و لە هەموو ناوەندەکان پێوەی پابەند بین ، ئەگەر فەرمانی خوداش نییە با ڕاستکردنەوەی بۆ بکەین ، ئیتر ئەم دوو فاقیەی بۆ چییە؟
توخوا با لەمە و دووا كۆتایی بەم وەرعە درۆینەیە ( الورع الكاذب ) بهێنین و دڵسۆزانە و دور لە موزایەدە خواپەرستی بكەین و خزمەتێكی شایستە پێشكەش بە هاوڵاتیان بكەین.
چاوەڕوانی ( زنجیرەی بیست و شەش ) بن

نوێترین نوسینەکانی موحسین حسێن

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌