نوێكاری و بەخۆدا چوونەوە/ زنجیرەی بیست و چوار‌

وتار/ 14/03/2021 467 جار بینراوە

موحسین حسێن

نوێكاری و بەخۆدا چوونەوە/ زنجیرەی بیست و چوار‌

✍🏻 زنجیرەی بیست و چوار‌ : ئایا ئیسلام كەڤەرە ؟
📱📱📱📱📱📱📱📱📱📱📱📱
كەڤەر : - ئەو ڕوپۆشەیە كە دیوی دەرەوەی ( مۆبایل ) دادەپۆشێت و ڕوخساری دەگۆڕێت بەبێ‌ ئەوەی هیچ كاریگەرییەك لەسەر ناوەوە دروست بكات یان مۆدێل و كوالێتییەكەی بگۆڕێت.
زۆر جار ئێمەش ئەندامبوونمان لەنێو پارتێكی ئیسلامی وەك ( كەڤەر ) سەیر كردوە و وەك كاڵایەك كردومانەتە بەرمان و تەنها كاریگەری لەسەر دیوی دەرەوەمان بووە و بێ‌ ئەوەی كاریگەری لەسەر ناخمان دروست كردبێت ، بە جۆرێك كە وامانزانیوە ئەندامبوون وەرگرتنی كلیلی بەهەشتە و هەر ئەوەندەی بووینە ئەندام لە پارتێكی ئیسلامی ئیتر پۆزمان بەسەر خەڵكی دەرەوەی پارتەكەماندا لێداوە و ، خۆمان بە ئیماندارێكی ساڵح و خەڵكیشمان بە بێ‌ دین یان بە دین لاواز لەقەڵەم داوە ، دیارە ئەم تەزكیەی خۆكردنەش بەردەوام ڕێگربووە لە ڕێگای ساڵحبوون و بەرەو خوا چون.
ئەم تێڕوانینەشمان وایكردوە  كە ئێمە تەنها ڕوكەشمان بە بەرنامەی ئیسلام بخوا و بەڵام ناخمان وەك وێرانەیەك بمێنێتەوە ، كارێكی لەو جۆرەش لە جیاتی ئەوەی ئیسلام لە لای جەماوەر جوان و خۆشەویست كات ناشیرین و قیزەونی كردوە .
دەی با هەوڵدەین لە قۆناغی داهاتوودا  لە ناخەوە دەست پێ‌ بكەینەوە و بەینی خۆمان و خودا خۆشكەین تا خوداش بەینی ئێمە و هاوڵاتیان خۆشكات ، چونكە ئەگەر خودا بەندەیەكی خۆی خۆشبووێت جاڕی بۆ دەدات ، هەروەك پێغەمبەری خودا ( درودی خودای لەسەر بێت ) دەفەرمووێت [ إِنَّ اللَّهَ -تَبَارَكَ وَتَعَالَى - إِذَا أَحَبَّ عَبْدًا نَادَى جِبْرِيلَ : إِنَّ اللَّهَ قَدْ أَحَبَّ فُلَانًا فَأَحِبَّهُ ، فَيُحِبُّهُ جِبْرِيلُ ، ثُمَّ يُنَادِي جِبْرِيلُ فِي السَّماء : إِنَّ اللَّهَ قَدْ أَحَب فُلَانًا فَأَحِبُّوهُ ، فَيُحِبُّهُ أَهْلُ السَّمَاءِ ، وَيُوضَعُ لَهُ الْقَبُولُ فِي أَهْلِ الْأرْضِ )   رواه بخاري في صحيحه
چاوەڕوانی ( زنجیرەی بیست و پێنج ) بن

نوێترین نوسینەکانی موحسین حسێن

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌