نوێكاری و بەخۆدا چوونەوە/ زنجیرەی بیست و سێ
وتار/
14/03/2021
373 جار بینراوە
موحسین حسێن
نوێكاری و بەخۆدا چوونەوە/ زنجیرەی بیست و سێ
✍🏻 زنجیرەی بیست و سێ : عیباداتی شەعائیری و تەعامولی
***********************************
شێخ عەبدوالقادری گەیلانی پێناسەیەكی كوت و پوختی بۆ دین
كردوە و دەفەرمووێت « دین : ڕاستگۆییە لەگەڵ
خودا و ئەخلاق جوانیە لەگەڵ خەڵك » ، زانایانیش عیبادەتیان كردۆتە دوو بەشەوە:
1️⃣ عیباداتی
شەعائیری : واتە بە جێهێنانی شەعائیرە ئاینیەكان لە نوێژ و ڕۆژ و زەكات و حەج و
.....هتد ، دیارە ئەم بەشە ڕێكخەری پەیوەندیەكانی نێوان خالق و مەخلوقە
2️⃣ عیباداتی
تەعامولی: واتە مامەڵەكردن لەگەڵ خەڵك و دەوروبەر لە چوارچێوەی شەرع و بەو شێوەیەی
خودا و پێغەمبەر دیاریانكردووە ، ئەم بەشەش ڕێكخەری پەیوەندییەكانی نێوان مرۆڤ و دەوروبەریەتی.
جا ئێمەی ئیسلامی تا ئەم قۆناغەش پێوەرمان بۆ مرۆڤەكان لەسەر
بناغەی ( عیباداتی شەعائیری ) ە و باش و خراپی ئیمانداران بەمە دەپێوین ، هەر بۆیە
پێشبڕكێكە لەسەر ئەم بوارەیە و هەركەس گرنگی بەم بەشە دابێت بە كەسێكی ئیماندارمان
لە قەڵەم داوە ، لەو لاشەوە بۆ پێوانەی مرۆڤەكان هیچ حیسابێكمان بۆ ( عیباداتی تەعامولی
) نەكردوە و تا ڕادەیەك فەرامۆشمانكردوە ، ئەم ناهاوسەنگیەش بووەتە هۆكار بۆ ئەوەی
خۆمان بە عیبادەتەكانمانەوە هەڵكێشن و خۆمان لەلا ببێتە فریشتە و پۆزی پێوە لێبدەین
، نەشتوانین مامەڵەیەكی جوان و تەندروست لەگەڵ خەڵكیدا بكەین ، لە كاتێكدا پێغەمبەری
خودا ( درودی خودای لەسەر بێت ) زۆر تەئكید لەسەر بەشە تەعامولیەكە دەكاتەوە وبەدەمەوە
چونی كەسێكی لا خێرترە لە یەك مانگ ئیعتیكافكردن لە مزگەوتەكەی خۆیدا ( لە كاتێكدا
نوێژێك لە مزگەوتی پێغەمبەردا یەكسانە بە هەزار نوێژی مزگەوتی تر ) هەر وەك دەفەرمووێت
: [ وَلَأَنْ أَمْشِي مَعَ أَخٍ فِي حَاجَةٍ أَحَبُّ
إِلَيَّ مِنْ أَنْ أَعْتَكِفَ فِي هَذَا الْمَسْجِدِ -يَعْنِي: مَسْجِدَ النَّبِيِّ ﷺ- شَهْرًا ] كاتێكیش باس لەوە دەكات كە ئایا : خۆشەویستترین
مرۆڤ لای خودا كێیە و خۆشەویستترین كردەوەش لای خودا كام كردەوەیەیە هەر تەئكید لەسەر
( عیباداتی تەعامولی ) دەكاتەوە و دەفەرمووێت [ أَحَبُّ النَّاسِ إِلَى اللهِ أَنْفَعُهُمْ لِلنَّاسِ
، وَأَحَبُّ الْأَعْمَالِ إِلَى اللهِ -عَزَّ وَجَلَّ - سُرُورٌ تُدْخِلُهُ عَلَى
مُسْلِمٍ ، تَكْشِفُ عَنْهُ كُرْبَةً ، أَوْ تَقْضِي عَنْهُ دَيْنًا ، أَوْ تَطْرُدُ
عَنْهُ جُوعًا ] ،
كەواتە موسڵمانی ڕاستەقینە بریتییە لە كەسێك كە ( .... مَنْ سَلِمَ الْمُسْلِمُونَ مِنْ لِسَانِهِ وَيَدِهِ) ، وە مرۆڤ بە ئیماندار نامێنێ ئەگەر : ( ليسَ المُؤْمِنُ الذي يَشْبَعُ وجارُهُ جائِعٌ إلى جَنْبِهِ) ، وە سیفاتی ئیمانداریش لە دەست دەدەین ئەگەر ( لَا يُؤْمِنُ أَحَدُكُمْ حَتَّى يُحِبَّ
لِأَخِيهِ مَا يُحِبُّ لِنَفْسِهِ) ، بە دەستهێنانی بەهەشتیش
پەیوەستە بەوەی كە دراوسێیەكی باش بین ( لا يَدْخُلُ الجنَّة مَنْ لا يأْمَنُ جارُهُ بوَائِقَهُ ) ، دەی ئەگەر چاوەڕێی ڕەحم و بەزەیی خودا دەكەین با لەگەڵ خەڵكی میهرەبان
بین ( ارْحَمُوا مَنْ فِي الأَرْضِ
يَرْحَمْكُمْ مَنْ فِي السَّمَاءِ ) ، كەواتە مرۆڤ دەتوانێت
لەم ڕێگایەوە ( عیباداتی تەعامولی ) پاداشتێكی زۆر بۆ خۆی دەستەبەر بكات ، دەی با لەمەولا تەركیزی زیاترمان لە
سەر عیبادەتی تەعامولی بێت و ئەوە بكەینە پێوەری ڕاستەقینە بۆ ئیلتیزاماتی ئەندام
و كادیرانمان ، چونكە عیباداتی شەعائیری بۆ خۆمانە و هیچ سودێك بە مرۆڤەكانی دەوروبەرمان
ناگەیەنێت ، بەڵام عیباداتی تەعامولی دەبێتە هۆكار بۆ جوانكردنی ئیسلام و خۆشەویستكردنی
ئاینەكەمان لە لای هاوڵاتیان.
چاوەڕوانی ( زنجیرەی بیست و چوار ) بن
نوێترین نوسینەکانی موحسین حسێن
-
موحسین حسێن
23/06/2021
-
موحسین حسێن
07/06/2021
-
موحسین حسێن
27/05/2021
-
موحسین حسێن
19/05/2021
-
موحسین حسێن
17/05/2021
-
موحسین حسێن
03/05/2021