دەسەڵاتێک لە ناوخۆ توڕە و لە دەرەوە هێمن:

وتار/ 14/03/2021 524 جار بینراوە

عەلی قەڵادزەیی

دەسەڵاتێک لە ناوخۆ توڕە و لە دەرەوە هێمن:
عەلی قەڵادزەیی

ئەو  چرکەساتەی  وەزیری  گواستنەوەو گەیاندنی  حکومەتی  هەرێم  ویستی  دەسکەوتێکی  سیاسی  بە سەردانەکەی  پاپا  فڕانسیس  بدات  بۆ  کوردستان، ئەوکاتە  بوو  بەتەنیشت  پاپاوە  وەزیر  پولێکی  وەزارەتەکەی  نمایشکرد  کە بەسەر  سەری  پاپاوە  نەخشەی  گەورەی  کوردستان  نمایشکرا  بوو.

وەزیری  گواستنەوەی  هەرێم  وەک  کاراکتەری  سەرەکی  نمایشکەری  سیاسەتی  دەسەڵاتی  کوردی  دوای  ڕیفراندۆم  خواستی  ئەوە  بوو  لە ڕێگەی  ئەم  جۆرە  نمایشەوە  لەگەل  پاپا  دوو  دەرەنجام  بەدەست  بهێنێت:

١- پاپا  بەو  پێیەی  مرۆڤێکی  مەسیحی  کاسۆلیکی و ئەوروپیە، بۆیە  دەسەڵاتی  کوردی  ویستی  بوو  نمایشکردنی  نەخشەی  کوردستانی  گەورە  بەسەر  سەری  پاپاوە  بکات  بە دەرچەیەکی  ئەرێنی و لێیەوە  لەڕێگەی  وروژاندنی  هەست و سۆزی  مەسیحیەکانی  جیهان و وڵاتانی  ئەوروپی  داخڵی  پڵپشتی  کردنی  ناوماڵی  ئەوروپیەکان  ببێت،  بەو  پێیەی  مەسیحیەت و پاپا  تاکو  ئەم  چرکە  ساتەش  لەم  کیشوەرەدا  دوانەیەکی  لێكدانەبڕاون و پاپا  بەمانای  ڕەمزێکی  ئایینی  خۆشەویست و کارەکتەرێکی  پیرۆز دێت  لای  مرۆڤی  ئەوروپی  لەڕۆژگاری  مۆدیرنەدا، کە بێگومان  لەم  سۆنگەوە  دەسەڵاتی  کوردی  لای  وابوو  کە کەئاوێتەکردنی  وێنەی  پاپا  بە پولەکەی  کوردستان  فاکتەرێک  دەبێت  بۆ  بەسانایی  ناساندنی  پڕۆژەکە  لای  دونیای  دەرەوەو  ڕاکێشانەوەی  دوبارەی  سەرنجی  ئەوروپیەکان بۆ  لای  خۆی، هەمدیسان  بەئامانجی  شکاندنی  ئەو  گەمارۆ  سیاسی و دبلۆماسیەی  کەلەدوای  ڕیفراندۆمەوە  لەلایەن  بەشێک  لە ئەوروپیەکان و وڵاتانی  ئیقلیمیەوە  خراوەتە  سەر  کوردستان و بۆتە  هۆی  بچوککردنەوەی  جوڵەی  سیاسی و دبلۆسی  کوردی.

کاردانەوەی  بەپەلەی  وڵاتانی  دراوسێ  لەبەرامبەر  نمایشکردنی  پولەکەی  هەرێم و بەتایبەت  کۆکردنەوەی  هەردوو  هێڵی  دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن  لەسەر  یەکهێڵی  ستون  لەوڵاتێکی  وەک  تورکیا، لەسۆنگەی  هێنانە  سەر  هێڵی  عومەر  چەلیکی  وتەبێژی  پارتی  دادوگەشەپێدان  بە هەڕەشەی  سزادانی  کوردستان و دەوڵەت  باخچەلی  سەرۆکی  پارتی  مەهەپە  بە لێدوانی  دەمارگیرئاسای  وەک  ژێرپێخستنی  پولەکەی  کوردستان، لەبەرامبەردا  هەڵبژاردنی  خیاری  بێدەنگی  لەلایەن  پاپا  فڕانسیس و ئەوروپیەکانەوە  دەرخەری  ئەو  حەقیقەتەیە  کە کورد  نەیتوانی  بەهۆی  پێشوازی  گەرم و وێنەگرتنە  زۆرەکانی  سیاسیەکانی  کورد  لەگەڵ  پاپاو نمایشکردن  وێنەکەیەوە  لەسەر  پولێک، نەیتوانی  سەردانەکەی  پاپا  بەسیاسی  ئەرێنی  بکرێت و کوردستان  لەسەر  نەخشەی  سزادان  بەهۆی  ڕیفراندۆمەوە  بسڕێتەوە.

کوردستان  ئەمڕۆ  لەسەر  دەستی  ئەم  دەسەڵاتە  کوردیە  بۆتە  قاسەیەک  بۆ  کۆکردنەوەی  پارەو  داهات  لەڕێگەی  ئاڵوگۆڕی  بازرگانیەوە بۆ  تورکیا و هەروەها  ڕێکەوتننامە  (٥٠) ساڵیەکەی  بواری  نەوت  ئەمڕۆ  بۆتە  پشتیوانیەکی  دارایی  خێری  مفت  بۆ  پێدانی  چانسی  ڕوبەڕوبونەوەی  دەوڵەتی  تورکیا  لەگەڵ  قەیرانی  دارایی  و دانانی  بەربەستێک  بۆ  زیاتر  دابەزینی  بەهای  لیرەی  تورکی  لەبازارەکانی  ناوخۆ بە هۆی  سیاسەتی  گەمارۆی  ئەوروپیەکانەوە  لەسەر  ئەم  وڵاتە، کەچی  لەبەرامبەر  هەموو  ئەم  چاکەو  پیاوەتیەی  دەسەڵاتی  کوردی  تورکەکان  نەک  هەر  پاڵپشت  نین  بۆ  دۆزی  کورد، بەڵکو  بەپێچەوانەوە  کاراکتەرێکی  نەرێنین  بەرامبەر  ئەو  هەرێمەی  کە پارەی  نەوت و بیناکردنەوەی  لەڕێگەی  کۆمپانیاکانەوە  ساڵانێکە  دەخەنە  گیرفانیانەوە.

بەداخەوە  دەسەڵاتی  کوردی  لەبەرامبەر  هەموو  ئەم  هەموو  هەڕەشەو  چاوسورکردنەوە  ئیقلیمیانە  بونەوەرێکی  عەقڵانی  هێمنەو  خیاری  دانبەخۆداگرتنی  هەڵبژاردوە، کەچی  بەداخەوە  هەر  ئەم  دەسەڵاتەی  کەلەبەرامبەر  هەڕەشەی  بێگانەکاندا  هێمنە، کەچی  لەئاستی  ناوخۆی  هەرێمدا  بونەوەرێکی  پەرگیرو  توڕەیە، توڕە  لەبەرامبەر  هەموو  ئەو  دەنگە  ناڕازی و قەڵەمە  ئازادو  ئازا  دڵسۆزانەی  کە خاوەن  ڕوانگەیەکی  ڕەخنەیی  مەدەنی  چاکسازی  خوازین  لەکوردستان، توڕەیی  دەسەڵات  لە ژمارەیەک  ڕۆژنامەنوس و چالاکوانی  دەڤەری  بادینان و شوناسکردنیان  بە جاش و خۆفرۆش و بەکرێگیراوی  ئەم و ئەوی  بێگانە و خستنە  ناو  زیندانە  تاریکەکانەوە  بەرجەستەترین  نمونەی  ئەم  توڕەییەی  دەسەڵاتی  کوردیە  لەناوخۆدا.

نوێترین نوسینەکانی عەلی قەڵادزەیی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌