نوێكاری و بەخۆدا چوونەوە/ زنجیرەی بیست و دوو
وتار/
14/03/2021
361 جار بینراوە
موحسین حسێن
نوێكاری و بەخۆدا چوونەوە/ زنجیرەی بیست و دوو
✍🏻 زنجیرەی بیست و
دوو : پێوەر بۆ دینداری ( متديِّن ) و ئاكارە بەرزەكان ( القيَّم) ‼
🌺🌻🌺🌻🌺🌻🌺🌻🌺🌻🌺🌻🌺🌻
☘️دوو زاراوەن دەبنە پێوەر بۆ هەڵسەنگاندنی
مرۆڤەكان ، جا بە كەسێك دەوترێت ( متديِّن ) كە دینداری بووبێتە پێناسەی و زۆر پابەندبێت
بە ئاین و عەقیدەكەیەوە (
مَعْرُوفٌ بِتَدَيُّنِهِ : بِتَعَبُّدِهِ وَذَلِكَ بِاتِّخَاذِهِ ديِناً
سَمَاوِيّاً ) ، قییەمیش : كۆمەڵێك بنەمای ئاینی و كۆمەڵایەتی
و ئەخلاقین كە ژیانی كۆمەڵگای لەسەر وەستاوە و جیای دەكاتەوە لە ئاژەڵ ( وهي
القواعد التي تقوم عليه الحياة الإنسانيّة وتختلف بها عن الحياة الحيوانيّة ) ، پێویستە هەر
دوو زاراوەكە لە مرۆڤدا ڕەنگ بداتەوە و لە هەمان كاتدا موتەدەین و خاوەن قییەمیش بێت
، بەڵام واقیعی ئیستای كۆمەڵگامان شتێكی تر دەڵێ...
🌿ئەوەتا زۆر جار لە كۆمەڵگادا كەسانێك
دەبینین كە پابەند نین بە شعایرە دینیەكان و ئامادەی نوێژ و جەماعەت نابن ، بەڵام
خاوەن ئاكاری بەرز و ڕەوشتی جوانن ، بۆ نموونە پیاوێك دەبینین : نوێژ ناكات و بەڕۆژوش
نابێت بەڵام لەگەڵ باوك و دایكی باشە ، حەقی دراوسێ دەدات ، سیلەی ڕەحم بە جێدێنێ
، خێر و خێرات دەكات ، غەیبەت و بوختان ناكات ، لە مامەڵەدا سەر ڕاستە ، یان ئافرەتێك
دەبینین باڵاپۆش و نوێژخوێن نییە ، بەڵام هەرچی ئاكارێك ئیسلام داوای دەكات ڕەنگی
داوەتەوە تیایا ...
🍁 لەولاشەوە كەسانێك دەبینین پێنج
فەڕزە لە مزگەوتن ، ڕۆژوی سوننەت دەگرن ، شەونوێژ دەكەن ، ڕیشێكی درێژیان هێشتۆتەوە
، یان ئافرەتێكی باڵاپۆشە ، واتە ( متدیِّن ) ە ، كەچی لەگەڵ باوك و دایكی خراپە ، لەگەڵ
هاوسەری بەردەوام بۆڵەیەتی ، هەر ڕۆژەی شەڕ بە دراوسێیەك دەفرۆشێت ، سیلەی ڕەحم بەجێ
ناهێنێ و قسە لەگەڵ كەسە نزیكەكانی ناكات ، كەسێكی ڕەزیل و چروكە ، هەر دەم دەكاتەوە
غەیبەت و بوختانی لێ دەبارێ ، كاسبكارێكی دەستبڕە ، یان فەرمانبەرێكی گەندەڵە ...
جا كە لە زنجیرەی پێشوو گوتمان با كێڵگەكە فراوان كەین ،
ئایا بۆ ئەم قۆناغە دەرگا بەڕوی كام لەم دوو جۆر مرۆڤە واڵاكەین ❓كامیان پەیامەكەمان
جوان دەكات و كامیشیان ناشیرینی دەكات ❓
🌼 دەی با لە قۆناغی داهاتوودا دەرگا
فراوانەكە واڵاكەین و هەر یەك لەم دوو جۆر مرۆڤە خۆیان لە ڕیزەكانی ئێمەدا ببیننەوە
، هەوڵدەین لە ڕێگای پرۆسەیەكی پەروەردەیی سەردەمییانە ، ئەوەی ئاكاری بەرزە فێری
دینداری بكەین ، ئەوەش ( متدیِّن ) ە ئاكارە بەرزەكانی تیا بچێنینت.
🌴 جەنابی مامۆستا عەلی باپیریش سەرۆكی
كۆمەڵی دادگەری كوردستان لە كۆنگرەی چواردا فەرمووی ( مەرج نییە خەڵك بێن لە ڕیزی
نوێژخوێناندا لەگەڵمان نوێژ بكەن ، بەڵكو با بێن پێكەوە كار بۆ چەسپاندنی دادگەری
و بەرگری لە مافی خەڵك بكەین ).
چاوەڕوانی ( زنجیرەی بیست و سێ ) بن
نوێترین نوسینەکانی موحسین حسێن
-
موحسین حسێن
23/06/2021
-
موحسین حسێن
07/06/2021
-
موحسین حسێن
27/05/2021
-
موحسین حسێن
19/05/2021
-
موحسین حسێن
17/05/2021
-
موحسین حسێن
03/05/2021