شۆڕشی ئەیلول و ڕێكەوتنامەی 11ی ئازار ڕۆڵی ئیسرائیل و شای ئێران
وتار/
11/03/2021
1098 جار بینراوە
دانا مەنمی
شۆڕشی ئەیلول و ڕێكەوتنامەی 11ی ئازار ڕۆڵی ئیسرائیل و شای ئێران
مێژوو رووداوەکانی رابردوو پێناسە دەکات، مێژوو وانەبێژەو خەڵکیش قوتابی،
مرۆڤی بێئاگاو نەزانیش له‌مێژوودا جگە لەخۆی خه‌لكی دیكه‌ش بەخۆیەوە دەسووتێنێ، بۆیە
خوێندنه‌وه‌ی مێژوو مرۆڤ لەو خەون‌و خەیاڵ‌و وەهمانە ڕزگاری ده‌كات كە ڕۆڵی هەندێك
قەڵەم بەدەست‌و مێژوونوس لەبواری نوسینەوەی دیرۆکدا لەڕۆڵی دوژمن بۆ کێشەی کورد
خراپتربووە، ئه‌مڕۆ نیو سه‌ده به‌سه‌ر راگه‌یاندنی به‌یاننامه‌ی ۱۱ی ئازاردا تێده‌په‌ڕێت، به‌یاننامه‌ی ۱۱ـی ئازار یه‌كێكه له‌ده‌ستكه‌وته مێژووییه‌كانی
گه‌لی كورد‌و هاوكاتیش به‌ده‌رنییه له‌چه‌ندین كه‌موكووڕی، حكومه‌ته یه‌ك له‌دوایه‌كه‌كانی
عیراق هه‌میشه له‌حاڵه‌تی لاوازییدا ناچاربوون له‌گه‌ڵ كورد گفتوگۆ‌و دانوستان بكه‌ن،
به‌ڵام كاتێك به‌هێزبوونه‌ته‌وه له‌بڕیاره‌كانیان پاشگه‌زبونه‌ته‌وه ، له‌ماوه‌ی
چوارساڵی دوای به‌یاننامه‌ی ۱۱ـی
ئازار حكومه‌تی عیراق توانی خۆی به‌هێزبكاته‌وه‌و نه‌وت خۆماڵی كرد‌و ڕێككه‌وتنى
ستراتیژى بۆ كرینی چه‌ك له‌گه‌ڵ سۆڤیه‌تدا ئیمزاكرد، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا به‌نهێنی
كاری بۆ رێكه‌وتنامه‌ی جه‌زائیر كرد تابتوانێت له‌و ڕێگه‌یه‌وه شكست به‌شۆڕشی
كورد بهێنێت.
له‌ئازارى ۱۹۷٤دا جارێكى تر شه‌ڕ ده‌ستى پێكرده‌وه‌و ڕێككه‌وتنى ۱۱ى ئازاری ۱۹۷۰ ته‌نها وه‌ك دیكۆمێنتێكى مێژووى مایه‌وه، شۆرشی ئه‌یلول
به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى پشتى به‌شای ئێران‌و چاوی لەدەستی ئیسرائیل بوو كە یارمەتی
لۆجستی‌و یارمەتی دارایی بدرێن، لەو قۆناغەدا هه‌ریه‌ك له‌ئیسرائیل‌و شای ئێرانیش
نایانه‌وێت شۆڕشی ئه‌یلول هێنده بەهێز بێ كه هه‌ست‌و نه‌ستی شۆڕشگێرانه له‌دڵی
رۆژهه‌ڵات‌و بەشەكانی تری كوردستان ببزوێت، هەربۆیە شۆرشی ئەیلول ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن
هەردوو دەزگای موخابەراتی (موسادو ساواك)ەوە پشتیوانى ده‌كراو له‌شكرى شاهنشاى ئێرانیش
به‌چه‌ك‌و زانیارى له‌پشتى شۆڕشی ئه‌یلوله‌وه بوون كه ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترین خاڵی
بێهێزی شۆرشی ئه‌یلول بوو كە زیاد لەسەركردایەتیەكی هەبێت.
شۆڕشی ئەیلول خاوه‌نی سه‌ركردایه‌تییه‌كی پته‌وو یه‌كگرتوو خاوه‌ن نه‌خشه
پلان‌و ستراتیژ نه‌بوو، ڕاستە شۆرش هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستان له‌پێنجوێن تا زاخۆ،
له‌سنجاره‌وه تا خانه‌قین گرته‌وه، به‌ڵام هێزه‌كان هێزێكی میلی بوون، كۆنه
ئاغا‌و ده‌ره‌به‌گه‌كان ئومێدیان به‌سه‌ركه‌وتنی شۆڕش نه‌بوو، پاشانیش شۆرشی ئەیلول
له‌نیو مانۆڕی گه‌مه سیاسییەكانی ئیسرائیل‌و شای ئێران‌دا بوو كە لەو سەردەمەدا
ئامانجیان دوورخستنەوەی سوپای وڵاتێكی عەرەبی‌و ده‌ستڕاگه‌یشتنی ئیسرائیل به‌سیناو
كەناری ڕۆژاوا‌و بەرزایەكانی جۆلان كە هەرێمی وڵاتانی (میسر‌و ئوردن‌و سوریا) بوو، رۆڵی
شۆرشی ئەیلول لای ئیسرائیل‌و ئێران زیاتر سەرقاڵكردنی سوپای عێراق بووە بۆ ئەوەی نەیپەرژێتە
سەر ئەوەی كە بەشێك بێت لەوڵاتانی تری عەرەبی كە سوپا دژی ئیسرائیل بجوڵێنن،
ئامانجی ئێرانیش لەشۆرشی ئەیلولدا دژایەتیكردنی عیراق بوو كە دواجار كارەسات‌و تراژیدیا‌و
وێرانەی لێدەكەوتەوەو جگه له‌زیانی ماددی زیانی فیزیكی‌و ژینگه‌ی تێكچونی دۆخی
ئابوریشی به‌دواوه بوو.
مەسعود بارزانی لەكتێبی (بارزانی‌و بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی كورد) له‌وباره‌یه‌وه
ده‌ڵێت:"شا له‌یارمه‌تیدانی شۆڕشی ئه‌یلول دوو ئامانجی هه‌بوو: یه‌كه‌میان ئه‌وه‌بوو
كه شۆڕش دژی ڕژێمی قاسم بوو كه شا ڕقی لێی بوو به‌شومی ده‌زانی بۆ خۆی، دووه‌میش
بۆ ئه‌وه‌بوو ڕێگه‌ی خه‌بات له‌ڕووی گه‌لی ئێران بگرێت".
د.مەحمود عوسمان ئەندامی ئەو شاندە بووە كه مسته‌فا بارزانی سەردانی شای ئێرانی
كردووە ده‌ڵێت:"مه‌لا مسته‌فا به‌شای ئێرانی گوت "ئێمه میله‌تی تۆین،
مادام تۆ له‌ڕێككه‌وتنه‌كه ڕازیت‌و قازانجی ئێرانی تێدایه كه ئێران دایكی ئێمه‌شه،
ئێمه‌ش هیچمان له‌سه‌ری نییه. ئێمه له‌ژێر فه‌رمانی ئێوه‌داین، بڵێ بمرن ئه‌مرین،
بڵێ بژین ئه‌ژین. ئێمه دڵسۆزی ئێوه‌بووین‌و دڵسۆزی ئێوه‌ش ئه‌مێنینه‌وه".
ده‌ربڕینه‌كه‌ی حه‌مه ڕه‌زا شای ئیران خوێندنه‌وه‌ی
زۆر هه‌ڵده‌گرێت، ئاشكرایه كه شۆرشی ئه‌یلول له‌بری ئه‌وه‌ی پشت به‌وزه‌و هێزو
جوڵه‌ی مرۆیی خۆی ببه‌ستێت به‌پێچه‌وانه‌وه به‌هۆی ناشاره‌زایی له‌گه‌مه‌و مانۆڕی
سیاسی‌و سه‌ربازیدا خراوه‌ته نێو بازنه‌ى مامه‌ڵه‌ى سیاسى وڵاتانی ناوچه‌كه‌و كه‌وتونه‌ته
ژێر ڕكێفى خه‌نجه‌رى بێڕه‌حمى سیاسه‌تى موئامه‌ره‌ی وڵاتانه‌وه‌و هه‌موو جوڵه‌یه‌كی
مرۆییشی له‌ده‌ستداوه‌و بووه‌ته قوربانی مه‌رامی وڵاتانی ناوچه‌كه، مامه‌ڵه‌كردن
به‌غروره‌وه‌و په‌ند وه‌رنه‌گرتن له‌ڕوداوه مێژوویه‌كان كاره‌ساتی گه‌وره‌تری لێده‌كه‌وێته‌وه
كه دواجار هێزی چه‌كداری ناتوانێت پێش له‌ڕوداوه‌كان بگرێت‌و كاره‌ساتیش ڕووده‌دات.
نوێترین نوسینەکانی دانا مەنمی
-
دانا مەنمی
12/09/2021
-
دانا مەنمی
05/09/2021
-
دانا مەنمی
31/08/2021
-
دانا مەنمی
26/08/2021
-
دانا مەنمی
21/08/2021
-
دانا مەنمی
16/08/2021