نوێكاری و بەخۆدا چوونەوە/ زنجیرەی بیست و یەك

وتار/ 11/03/2021 380 جار بینراوە

موحسین حسێن

نوێكاری و بەخۆدا چوونەوە
✍🏻 زنجیرەی بیست و یەك : فراوانكردنی كێڵگەكە ‼️
🏖🏝🏖🏝🏖🏝🏖🏝🏖🏝🏖🏝🏖🏝🏖
هەرچەند ئێمەی ئیسلامی كادیری دڵسۆز و ئەندامی بە توانامان هەیە ، بۆ هەڵبژاردنەكانیش كەسانی بەهێز كاندید دەكەین ، وە پارتە عەلمانیەكانیش لە حوكمڕانیدا فەشەلیان هێناوە ، كەچی هەستدەكەین ژمارەی دەنگ و كورسیەكانمان سنوردارە و هەموو جارێك بۆ پەرلەمانی كوردستان ( لە نێوان 12 بۆ 17 كورسی ) دەهێنین ؟ بۆ ؟
دیارە حاڵەتێكی لەو جۆرە بۆ ناو گەلێكی موسڵمان و پابەند بە ئاكارە بەرزەكانی ئیسلام جێگای هەڵوێستە لەسەر كردنە و پێویست دەكات بگەڕێین بەشوێن هۆكارەكەی و بزانین كە ئایا :
1️⃣  خەتای هاوڵاتیانە متمانەیان پێمان نییە و دەنگمان پێنادەن ❓
2️⃣  یان ئەوە خۆمانین هێڵێكی وەهمیمان لە نێوان خۆمان و هاوڵاتیانداكێشاوە و بە نەزانی دەیانخەینە ئەو دیو هێڵەكە و دەیانبەخشین بە نەیارەكانمان ❓
بێگومان لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا ژمارەی دەنگ و كورسی بووەتە پێوەر و كاریگەری و قەبارەی پێ‌ دەپێورێت ، جا هەر چەند ژمارەی خەڵكانی نوێژخوێن و پابەند بە ئیسلامەوە چەند قاتی ئەو دەنگ و كورسیانەیە بێت ، بەڵام لە پێوانەدا وا حسێب دەكرێت كە ئەمە ڕێژەی موسڵمانانی كوردستانە.
🌺 كەواتە بۆ ئەوەی ڕێژەی حەقیقی ئیسلامیەكان نیشان بدەین ، پێویست دەكات لەمەودوا بە بەرنامە كێڵگەكە فراوان بكەین ، لە جیاتی خۆخەریككردن بە تەنها 13 دۆنمەوە با وا هەستكەین كە هەر 100 دۆنمەكە موڵكی خۆمانە و مافی ئەوەمان هەیە هەمووی داچێنین ، تەنها جوتیاری شارەزا و كارامەمان پێویستە.
🌼 جا با وا بێنینە بێش چاوی خۆمان كە لە كوردستاندا پارتی ئیسلامی نییە ، ئەزانی چاودێران دەیانگوت هەرێمی كوردستان ( ڕێژەی 95% ی موسڵمانە و باقیەكەی كەمایەتییەكانە ) ، بەڵام ئێستا بەهۆی تەسككردنەوەی كێڵگەكە ڕێژەكەمان كردۆتە 13%
❌ تێبینی / مەبەست لەم هەڵسەنگاندنە كەمكردنەوەی ڕۆڵی ئیسلامیەكان نییە لە بەئاگاهێنانی میللەت و كاریگەرییان لەسەر ڕەوشت و ئاكاری تاك ، بەڵكو بۆ ئەوەیە تا كیڵگەكە فراوان بكەین و جوتیاری دڵسۆز بخەینە گەڕ بۆ داچاندنی هەموو زەویەكە.
چاوەڕوانی ( زنجیرەی بیست و دوو ) بن                                                                                                                

نوێترین نوسینەکانی موحسین حسێن

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌