نوێكاری و بەخۆدا چوونەوە/زنجیرەی بیستەم
وتار/
11/03/2021
398 جار بینراوە
موحسین حسێن
نوێكاری و بەخۆدا چوونەوە
✍🏻 زنجیرەی
بیستەم : كاریگەری هەردوو ڕوداوی ( 11 ی
سێبتەمبەر و بەهای عەرەبی ) لەسەر
پارتە ئیسلامیەكان ‼️
🧡🧡🧡🧡🧡🧡🧡🧡🧡🧡🧡🧡🧡🧡🧡🧡
لە ( زنجیرەی نۆزدەهەم ) ئاماژەماندا بە هەردوو ڕوداوی ( 11 ی سێبتمبەر و بەهاری
عەرەبی ) ، كە لەگەڵ ئەوەی هۆكاربوون بۆ شڵەقاندنی گۆڕەپانی كاری ئیسلامی ، وێستگەیەكیش
بوون بۆ نوێ بوونەوە و گۆڕانكاری و چونە پێشی بزافی ئیسلامی ، ئێستاش با بەیەكەوە
هەردوو ڕوداوەكە شەنوكەوی بكەین و چەند كاریگەریەكیان دیاری بكەین:
1️⃣ ( ڕوداوی 11 ی سێبتەمبەر ) : ڕابونی ئیسلامی بردە قۆناغی
بە ئاگاهاتن و بە خەبەربوون ، وە چەند سیفاتێكی ناچاری دایە ئەو قۆناغەی مێژوو كە
لە ڕواڵەتدا لە لە قاڵبدانی كاری ئیسلامی دەچوو ، بەڵام لە جەوهەردا ڕێككارییەكی بە
ئاگاهێنانەوە بوو ، جا پێویستە بەهەمان شێوە دووا ( ڕوداوی بەهاری عەرەبی ) یش بە
قۆناغێكی نوێی ناوزەند بكەین
2️⃣ لە
دووای ( ڕوداوی 11 ی سێبتەمبەر ) چاودێران گرەویان لەسەر ئەوە دەكرد : كە ئایا
پارتە ئیسلامیەكان بەو شێوەیە خۆیان دادەڕێژنەوە كە وڵاتانی زلهێز دەیانەوێت ؟ یان
وڵاتانی زلهێز ( لە سەرو هەمووشیانەوە ئەمەریكا ) خۆیان ڕێكدەخەن بەو شێوەیەی ئیسلامیەكان
دەیانەوێت ؟ دیارە ئەو كات لەبەر( مەغروریەتی ئەمەریكا ، عەمالەتی دەسەڵاتدارانی
ووڵاتە عەرەبییەكان بۆ وڵاتانی زلهێز ، لاوازی ڕابونی ئیسلامی) زوربەی چاودێران قەناعەتیان وابوو ئەوە ووڵاتانی زلهێزە براوەن و
ڕابونی ئیسلامیشە دۆڕاوە ، بۆیە دەبێت ڕابونی ئیسلامی دەستەمۆ ببێت و بە پێی نەخشەكانی
وڵاتانی زلهێز خۆی دابڕژێتەوە ، بۆیە ڕوداوەكە داخ و حەسرەتێكی زۆری بەدوای خۆیدا
هێنا و هەموومانی خەفەتبار كرد ، بەڵام
خوای میهرەبان ئەنجامەكەی هەڵگێڕایەوە و بەخێر گەڕا بۆمان [ وَعَسى أَنْ تَكْرَهُوا شَيْئاً وَهُوَ خَيْرٌ لَكُمْ
وَعَسَى أَنْ تُحِبُّوا شَيْئاً وَهُوَ شَرٌّ لَكُمْ وَاللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنْتُمْ
لا تَعْلَمُونَ] البقرة216
3️⃣ جا
هەروەك چۆن ئەو میكانیزمانەی پێش ( ڕوداوی 11 ی سێبتەمبەر ) بۆ دووا ئەو ڕوداوە نەدەشیان
، بەهەمان شێوە ئەگەر بە ووردی دیراسەی میكانیزم و وەسیلەكانی پێش گۆڕانكاریەكانی
( بەهاری عەرەبی ) یش بكەین ، تصور دەكەم پێویست دەكات ئێستا لانی كەم 70% یان گۆڕانكاریان
بەسەردا بهێنین.
4️⃣ لەبەر
ئەوەی ڕابونی ئیسلامی قۆناغی موراهیقی تێپەڕاندوە و ئێستا چووەتە قۆناغی روشد و پێگەیشتن
، كەواتە داخوازی تری لە هەڵگران و دڵسۆزانی هەیە جیاواز لەوانەی پێشوو ، بێگومان
ئەو كەسانەی تەمەنیان لەناو ڕابونی ئیسلامیدا بە قەدەر ساڵەكانی نێوان تەمەنی
موراهیق و ڕوشدە ، ئەوەندەیان ئەزموون كۆكردۆتەوە كە بتوانن ئاسان هەست بەو گۆڕانكاریە
جەوهەریانە بكەن ، دیارە ڕابونی ئیسلامیش خاوەنی ژمارەیەكی زۆر كەسایەتی بەئەزموونە
كە قبوڵ ناكەن لەمەو دووا مێشكیان ببێتە شۆستە و خەڵكانی كاڵفام و بێ ئەزموون بە
پۆزەوە بەسەریدا گوزەركەن.
5️⃣ پێویستە
هەوڵدەین ئەو خەسڵەتانەی لە ڕابونی ئیسلامیدا لە خەسڵەتی موراهیق دەچن بژاری بكەین
، چونكە چۆن بۆكەسایەتیەكی بەتەمەنی گەورە صیفات و جوڵەی موراهیقانەی لێنایەت و
لە كەسایەتی دادەبەزێنێت ، بۆ هەموو بزاف و پارت و ڕێكخراوێكیش بەهەمان شێوەیە ،
هەمووشمان دەزانین كه لە تەمەنی موراهیقیدا تەنها هەستەكان دەجوڵێنرێن و ڕاپێچی یادەوەریەكان
دەكرێن ، مەجالێكی زۆر كەم بۆ عەقڵ دەهێڵرێتەوە ، بەڵام ئەمڕۆ كە ڕابونی ئیسلامی پێی
ناوەتە قۆناغێكی نوێی هەستیار ، پێویست دەكات ئەو زەخیرە عەقڵیەی كە زادەی چەندەها
ساڵی هەوڵ و تێكۆشانی بێ پسانی كەسانی دڵسۆزی ئەم ڕابونەن بخەینەگەڕ.
6️⃣ پێویستە
زیاد لە كەسایەتی خۆمان بە خەم ناوبانگ و كەسایەتی ڕابونی ئیسلامیەوە بین و نەهێڵین
شكۆی دابەزێت ، وە هەرچییەك دەبێتە هۆكار بۆ لەكەداركردنی كەسایەتیەكەی نەیهێڵین ،
بۆ ئەمەش دەخوازێت كۆبوونەوە و بەیەك گەیشتنەكانمان بۆ عیلاجی ئەو دەرد و بەڵایانە
بێت كە خۆی خزاندۆتە سەر ڕێچكەی گۆڕانكاری ، بەڵام بە تەدریجی و قۆناغبەندی ، واتە
ڕاهێنان بە ڕابون بكەین وەك كەسایەتیەكی كامڵ و هەوڵدەین مەشقی پێ بكەین ، وە ڕۆشنبیری
و ڕێنمایی ئەم قۆناغەش بدەینە هەڵگر و شوێنكەوتووانی ، قۆناغەكەش دەخوازێت چەند گۆڕانكارییەك
ئەنجام بدەین ، وە بۆ هەر گۆڕانكارییەكيش پێویستە توێژینەوەیەكی زانستیانە ئەنجام
بدرێت ، پاشان هزرو بیر و كاری كادیرانی پێ ئاڕاستە بكرێت.
چاوەڕوانی ( زنجیرەی بیست و یەكەم ) بن 🥀
نوێترین نوسینەکانی موحسین حسێن
-
موحسین حسێن
23/06/2021
-
موحسین حسێن
07/06/2021
-
موحسین حسێن
27/05/2021
-
موحسین حسێن
19/05/2021
-
موحسین حسێن
17/05/2021
-
موحسین حسێن
03/05/2021