نوێكاری و بەخۆدا چوونەوە/زنجیرەی نۆزدەهەم
وتار/
09/03/2021
416 جار بینراوە
موحسین حسێن
نوێكاری و بەخۆدا چوونەوە
✍🏻 زنجیرەی
نۆزدەهەم :
( ڕابونی ئیسلامی ) یان ( بوژانەوەی ئیسلامی )‼️
🌷🌷🌷🌷🌷🌷🌷🌷🌷🌷🌷🌷
سەرەتا دەمەوێت ئاماژە بە واتای سێ زاراوە بدەم ، كە بریتین لە زاراوەكانی
[ صحوة ، يقظة، نهضة ]
1️⃣ زاراوەی ( صحوة ) : بەواتای [ بێداری ، هەستیاری
، هۆشیاری ، بە ئاگایی ، خەبەرداری ، ڕابون ) هاتووە.
2️⃣ زاراوەی ( يقظة ) : بەواتای [ هەڵسان ، بەئاگاهاتن
، بەخەبەربوون ] هاتووە.
3️⃣ زاراوەی ( نهضة ): بەواتای [ بوژانەوە ، ژیانەوە
، جووڵان ، بزاوت ، راپەڕین ، هۆشیاربوون ، ووزە ، هێز و چالاكی ، توانایی ، تین ]
هاتووە.
مەبەستیشم لە ئاماژەدان بەم سێ زاراوەیە ڕوانینێكی خۆمە بۆ تەمەنی پڕ بەرەكەتی
ڕابوونی ئیسلامی و قۆناغبەند كردنی بەپێی ئەم سێ زاراوەیە.
سەرەتا دەمەوێت ئاماژەیەك بدەم بە گۆڕانكایەكانی سەرەتای هەزارەی سێیەم:
دیارە لەم سەرەتای هەزارەی سێیەمەدا دوو گۆڕانكاری زۆر گرنگ ڕویاندا كە هەم
شڵەقاندن بوو وە هەم وێستگەی نوێ بوونەوە و گۆڕانكاری و چونە پێشی ڕابوونی ئیسلامی
بوو ، ئەو دوو گۆڕاكاریەش بریتی بوون لە:
1️⃣ ڕوداوی 11 ی سێبتمبەری ساڵی 2001 كە بە خەبەرهێنان
و بە ئاگاهێنانی ڕابوونی ئیسلامی بوو ، دەتوانین بڵێین ڕابوونی ئیسلامی بردە قۆناغی
( يقظة ) ، بۆیە واباش بوو لە دووا ئەو مێژووە ، ئەم جوڵانەوەیە ئیسلامیە ناوەكەی
بگۆڕێت و لە جیاتی زاراوەی ( صحوة ) زاراوەی ( يقظة ) ی بۆ بەكار بێت.
2️⃣ ڕوداوی بەهاری عەرەبی : كە شەپۆلە جوڵەیەكی
ناڕەزایی سلمی جەماوەری بوو لە كۆتایی ساڵی 2010و سەرەتای ساڵی 2011 لە زوربەی وڵاتانی عەرەبی دەستی پێكرد و پەلی
هاویشت بۆ زوربەی وڵاتانی ئیسلامی.
دیارە سەرەتاكەی گەنجێك بە ناوی ( محمد البوعزيزي ) وەك دەربڕینی ناڕەزایی
بۆ ئەو دەسەڵاتە خۆسەپێنە دیكتاتۆرە گەندەڵە لە وڵاتی تونس خۆی سوتاند و كۆتایی بە
دەسەڵاتی ( زین العابدین بن علي ) هێنا ، وە ئەو شۆرشە جگە لە وڵاتی تونس سێ ڕژێمی
تریشی لە گۆڕناوە وەك: [ محمد حسنی مبارەك لە وڵاتی مصر - معمر قەزافی لە وڵاتی لیبیا
- وە شۆڕشی یەمەنیش علی عبدالله صاڵحی ناچار كرد واز لە دەسەڵات بهێنێ ] ، دیارە هۆكاری سەرهەڵدانی ئەو شۆڕشانەش بریتیبوون
لە [ گەندەڵی - خراپی باری گوزەرانی هاوڵاتیان - نەمانی ئەمن و ئاسایش - نەبوونی
ئازادی سیاسی - مەحسوبیەت - پاك نەبوونی پرۆسەكانی دەنگدان....هتد] ، وە ڕوداوی ( بەهاری عەرەبی ) یش بوژانەوە و
ژیانەوە و بزاوتن و ووزە و تین و راپەڕینی بەخشیە ڕابوونی ئیسلامی و بە توانا
تر و چالاك تری كرد ، بۆیە دەخوازێت دوا ئەو مێژووەش ناوی ئەم بزاوتە ئیسلامیە بگۆڕدرێت
چونكە ڕابوونی ئیسلامی چووەتە قۆناغی( نهضة ) وە.
كەواتە پێویستە زاراوەی ( ڕابونی ئیسلامی ) بگۆڕین بە ( بزاوتی ئیسلامی ) یان
( بوژانەوەی ئیسلامی ) !
چاوەڕوانی ( زنجیرەی بیستەم ) بن
نوێترین نوسینەکانی موحسین حسێن
-
موحسین حسێن
23/06/2021
-
موحسین حسێن
07/06/2021
-
موحسین حسێن
27/05/2021
-
موحسین حسێن
19/05/2021
-
موحسین حسێن
17/05/2021
-
موحسین حسێن
03/05/2021