نوێكاری و بەخۆداچوونەوە/زنجیرەی هەژدەهەم

وتار/ 08/03/2021 416 جار بینراوە

موحسین حسێن

نوێكاری و بەخۆداچوونەوە
✍🏻 زنجیرەی هەژدەهەم : ڕابونی ئیسلامی
      تەمەنی موراهیقی تێپەڕاندووە  ‼️
🌺🌻🌺🌻🌺🌻🌺🌻🌺🌻🌺🌻🌺
هەرچەند لە تەمەنی پڕ بەرەكەتی ئەو ڕابوونە ، زۆر جار بەهۆی بێ‌ ئەزموونی شوێنكەوتووانی ئیجتیهادی ناپەسەند دەكراو خۆمان دەبووینە بەشێك لە كێشەكان بۆ هەنگاوەكانی ڕابوون ، یان بەهۆی ئەوەی نەیارانمان بەنەخشە و پلانی گڵاویان هەوڵی سەركورتكردنی ئەم ڕابوونەیان دەدا ‌و لە ئەنجامدا كاردانەوەی ناشایستەمان دەبوو، یان زۆر جار بەهۆی كاردانەوەمان بۆ ئەو ستەمەی كە لەلایەن نەیارانی ئەم ڕابوونە ڕوی تێدەكردین ، ململانێی نێوان ئیسلامیەكان دەچووە قۆناغێك كە كەسی كامڵ پێی شەرمە باسی لێوە بكات.
ئەمانەش هەر هەمووی بۆ ئەو قۆناغانە سروشتی بوون ، هەروەك چۆن تەمەنی گەنجێتی پڕیەتی لە تموح ‌و هێز و چالاكی ‌و خەون بەڵام بە یاسای قۆناغبەندی نا بەڵكو بەیاسای ئیستیعجال ، دیارە هەركەسێك ئەو تەمەنی مراهیقیە نەبینێ‌ ‌و ئەو هەمووحەز و حەماسەتە سەرەڕۆیانە ئەزموون نەكات لە مانای حەقیقی كامڵبوون ‌و بەرەو تەمەنی ڕوشد چون تێناگات.
ڕابوونی ئیسلامیش بەهەمان شێوە بەو هەنگاوە پڕ حەماسەتانە گەیشتۆتە ئەم قۆناغە ، دیارە كاتێك كەسیكی كامڵ ‌و پێگەیشتوو ڕەخنە لە تەمەنی گەنجێتی خۆی دەگرێت ، ئەمە بەو مانایە نایەت گەنجێتی تەمەنێكی بێزراو و خراپە ، بەڵكو هەروەك چۆن سیفات ‌و هەنگاوی گەنجێتی لەگەنج جوانە ، بەو جۆرەش سیفاتی پیریەتیش لەپیر جوانە.
جا هەروەك چۆن كاتێك منداڵێك تەمەنی گەورە دەبێت پێی ناخۆشە مامەڵەی منداڵی لەگەڵدا بكرێت ، ڕابوونی ئیسلامیش بەهەمان شێوەیە ، پێویستە قۆناغ قوناغ ناو و مواصفاتی بگۆڕین ‌و مامەڵەی ئەو قۆناغەی لەگەڵ بكەین.
ئێستاش ڕابوونی ئیسلامی لە هەوڵدایە یان دەبێت هەوڵی بۆ بدەین كە لە قۆناغی موراهیقی دەریكەین ‌و بچێتە قۆناغی ڕوشد ‌و پێگەیشتن بە هەموو مواصفات ‌و سیما و تایبەتمەندییەكانیەوە ، دەی كەواتە ئەمەش پێویست دەكات كە شوێن كەوتوانی ئەم ڕابوونە ئەم قۆناغەی ڕابوون لەبەر چاو بگرن ‌و هەندێك گوتار ‌و كردار هەن بۆ ئەم تەمەنەی ڕابوونی ئیسلامی ناشێت ، با بە موراهیقی خۆمان كامڵی ‌و ڕوشدی ڕابوونی ئیسلامی بچوك نەكەینەوە.
چاوەڕوانی ( زنجیرەی نۆزدەهەم ) بن. 🥀

نوێترین نوسینەکانی موحسین حسێن

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌