نوێكاری و بەخۆدا چوونەوە/زنجیرەی حەڤدەهەم
وتار/
06/03/2021
388 جار بینراوە
موحسین حسێن
نوێكاری و بەخۆدا چوونەوە/زنجیرەی حەڤدەهەم
✍🏻 زنجیرەی حەڤدەهەم : پەیڕە و یان نەخشەڕێ
******************************************
بابەتێك كە زۆر كاتی ( كۆنگرە و كۆنفرانس
) ەكانی پارتە سیاسیەكانی ئەم هەرێمەی پێوە دەكوژرێت ، بریتییە لە گفتوگۆكردن لەسەر
بڕگەكانی ( پەیڕەوی ناوخۆ ) ، دیارە هەموو جارێكیش لە دووای چەلەحانێیەكی زۆر مەجبور
دەبین بڕگەیەك لەو پەیڕەوەدا تۆمار بكەین و بنووسین ( سەركردایەتی بۆی هەیە بە زۆرینەی
دەنگ یان بەڕێژەی - ؟ - هەموواری
برگەكانی پەیڕەو بكات )...
دەی توخوا ئەگەر ئەم مافە دەدرێتە (
سەركردایەتی داهاتوو ) چی پێویستی دەكرد كاتی ئەم هەموو ئەندامە چالاكە بەم گفتوگۆ
بێ بەرهەمەوە بكوژرێت !!
پەیكەری حزبی : بریتیە لەو نموونە دیزاین
كراوەی كە ڕەنگدانەوەی سروشتی مامەڵەكردن و هەماهەنگیە لە پێناو بەیەكبەستنەوەی ئەركەكانی
تاك و ئۆرگان بۆ گەیشتن بە ئامانجێكی دیاریكراو ، كەواتە پەیكەر پێكهاتەیەكە كە فەلسەفەكەی
بریتیە لە ڕێككردنی پەیوەندی نێوان ئەندام و ئۆرگان .... لەم پێناسەسەوە دەبینین كە ئەم پەیكەرە تەقلیدییە
داڕشتنی پەیوەندی بە هاوڵاتی ، یان خزمەت بەدەرەوەی خۆی پێ نیە.
جا لەبەر ئەوەی هەموو پارتە سیاسیەكانی
كوردستان سەرەتا لە حزبی شیوعی و كۆمۆنیستەكان پەیكەریان وەرگرتووە ، كەواتە قاڵبێكی
كۆنكرێتی ( ستالین ) یان داڕشتووە كە بە پێی تێڕوانینی ( ستالین ) یش ڕێكخستن لەسەر
چوار پایە بنیات دەنرێت كە بریتین لە پایەكانی ( شوێن - هەرەم – پرۆسە – ئامڕاز ) ، واتە ( شوێن ) ێكی جوگرافی دیاریكراو هەبێت
پارتەكە كاری تیا بكات ، پاشان ( پەیكەر ) ێكی كۆنكرێتی موقەدەسی هەبێت و دەستكاریكردنی
بڤە بێت ، ئەنجا لە سنورە دیاریكراوەكەدا ( پرۆسە ) دروست بكرێت و ئەرك بۆ ( پەیكەر
) ەكە بدۆزیتەوە و پاشان ( ئامڕاز ) ی پێویست و گونجاو بخرێتە بەر دەستی ئاستەكانی
پەیكەرەكە .... بۆیە دەبینین بەردەوام لە كۆنگرەكاندا گفتوگۆیەكی زۆر لەسەر پەیڕە
و دەكەین و ( پەیكەر ) ەكە دادەڕێژین ، پاشان دووا كۆنگرەكان ( لیژنەی نووسینەوەی
كارنامە ) كان تەشكیل دەكەین ، تا ئیش بۆ ئاستەكانی پەیكەرەكە بدۆزێتەوە و ( پرۆسە
) كە بخرێتە گەڕ .... بەڵام دووا ئەوەی (
لە جیهاندا ) ئیشی دەوڵەت لە ( پارێزگاری سنورەكانی وڵات و دەستە بەركردنی ئاسایش
بۆ هاوڵاتیان ) ەوە گۆڕا بۆ دابینكردنی پێداویستی هاوڵاتیان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری
و چەسپاندنی دادگەری كۆمەڵایەتی و دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستە بۆ هاولاتیان ،
بێگومان ئەركی پارتی سیاسسیش گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە و ، كەواتە پێناسەی هاوچەرخ
بۆ پەیكەری حزبی بەم جۆرەی لێ هاتووە.
پەیكەری حزبی: یەكەیەكی كۆمەڵایەتیە
كە تاك دەخاتە گەڕ بۆ گەیشتن ئامانجێكی دیاریكراو ، بۆیە دەتوانین بڵێین پەیامێكی
كۆمەڵایەتی پێیە ( لە ئەفكار، لە قییەم ، لە خۆشەویستی ، لە بەخشندەیی ، لە هاوكاری...هتد
) بۆ بنیادنانی كۆمەڵگایەكی پڕ لە دادگەری ، بە بەشداری پێكردنی هاوڵاتی بۆ هاوكاری
مرۆڤەكانی تر ، كەواتە سوود لە توانای مرۆڤ وەردەگرێت بۆ هاوكاری مرۆڤ ، بەمەش كۆمەڵگا
هەڵدەستێنێتە سەر پێی خۆی تا پشت بە خۆی ببەستێت.
ئێستا لە پارتە مۆدێرنەكاندا ڕیزبەندی
ئەو چوار پایەی ڕێكخستنی لەسەر بنیات نراوە بەم جۆرەی لێ هاتووە ( شوێن – پرۆسە
- هەرەم - ئامڕاز ) ، واتە لە كۆنگرەكاندا گفتوگۆ لەسەر ( پرۆسە ) دەكرێت و نەخشەڕێی داهاتوو
دادەڕێژرێت نەك ( پەیكەر ) ، چونكە پرۆسەكەیان لا پیرۆزە نەك پەیكەرەكە ، بۆیە پێویستە
ئێمەش لە كۆنگرەكاندا واز لە گفتوگۆكردنی ( پەیڕەو ) بهێنین و هەوڵدەین ( نەخشە ڕێ
) دیاریكەین ، واتە ئایا دەمانەوێت لە چوار ساڵی داهاتوودا چی بكەین ؟ ئەوە بكەینە
( نەخشەڕێ ) و لە ( 20 خاڵ ) ێكدا كۆی كەینەوە و پاشان لیژنەیەكی پسپۆڕ دیاری بكرێت
تا لە دووای كۆنگرە ( پەیڕەو ) ێك ئامادە بكات بۆ ئەوەی ئەو نەخشەڕێیە جێبەجێ بكرێت
و ڕیزبەندیش بۆ هەنگاوەكان دیاری بكات ، كەواتە پێویستە لەمەولا [ پەیكەرێكی نەرممان
هەبێت بۆ پرۆسەیەكی گەرم ]
چاوەڕوانی ( زنجیرەی هەژدەهەم ) بن
نوێترین نوسینەکانی موحسین حسێن
-
موحسین حسێن
23/06/2021
-
موحسین حسێن
07/06/2021
-
موحسین حسێن
27/05/2021
-
موحسین حسێن
19/05/2021
-
موحسین حسێن
17/05/2021
-
موحسین حسێن
03/05/2021