نوێكاری و بەخۆدا چوونەوە/ زنجیرەی شانزەهەم

وتار/ 06/03/2021 368 جار بینراوە

موحسین حسێن

نوێكاری و بەخۆدا چوونەوە/ زنجیرەی شانزەهەم

✍🏻 زنجیرەی شانزەهەم : گۆڕینی جۆری ململانێ‌
       *****************************************
هەموومان دەزانین كە تەحەدیەكانی ئەمرۆ ( سەربازی ) نین هەتا مامەڵە لەگەڵ سۆز‌و حەماسەتدا بكەین ، بەڵكو گۆڕانكاریان بەسەردا هاتووە و پێویستی بە بەرنامە‌و ئالیەتی نوێ هەیە ، ململانێمان لەگەڵ نەیارانمان لە ململانێی ( فیكر ) یەوە گۆڕاوە بۆ ململانێی ( ڕەوشت ) ، جا بە حوكمی ئەوەی خاوەن ( پەیامێكی ئاسمانی ) ن ئێمە لە قۆناغی پێشوودا لە ململانێ فیكریەكەدا سەركەوتوو بووین ، نەیارانیشمان بۆ ئەوەی شكستەكەی خۆیان داپۆشن شێوازی جەبهەكەیان گۆڕیوە و گەیشتونەتە ئەو قەناعەتەی كە ئیتر توانای بەرەنگاربوونەوەی فیكری ئیسلامیان نەماوە و هەوڵدەدەن لە ڕێگای داڕمانی ڕەوشتی كۆمەڵگاوە خۆیان بگرنەوە ، جا كردنەوەی ئەم هەموو كەناڵە بەدڕەوشتییە ( كە داهاتێكی زۆرى ئەم وڵاتەیان تیا خەرج دەكرێت ) و نمایشتكردنی لاشەی ئافرەتان بە ناوی مۆدێل ( كە تەنها كار لەسەر جوانكردنی جەستەیان دەكرێت نەك ناخیان ) و دۆبلاژكردنی ئەو هەموو زنجیرە درامایە ( كە دژن بە كلتوری ئەم میللەتە ) و ..... هتد ......شایەتی ئەو حاڵەتەن..
دیارە گۆڕەپانی ئەم دوو جەبهەیەش ( فیكر و ڕەوشت ) دوو مەیدانی زۆر لەیەك جیاوازن ، ئەگەر جەبهەی یەكەمیان ( فیكر ) توانیبێتمان بە ووتار و نووسین ڕوبەڕوی ببینەوە ،  ئەوا بێگومان جەبهەی دووەمیان ( ڕەوشت ) پێویستی بە جۆرێكی تر لە ڕوبەڕوبوونەوە هەیە ، كە سەردانیكردن و تێكەڵاویكردنی ئەو خەڵكە بناغەی هەنگاوەكانە ، چونكە ڕاستكردنەوەی سلوك زیاتر پێویستی بە ( پێشەنگ ) هەیە تا ئامۆژگاریكەر ، پێویستە ئێمەی ئیسلامی لەو شوێنانەدا حزورمان هەبێت كە ئەخلاقی تاكی تیا ئەشێوێ‌ ، ئەبێ‌ جەبهەكە لە مزگەوت و بارەگاكان بەرینە دەرەوە بۆ شوێنە گشتیەكان و ناو كەناڵەكانی ڕاگەیاندن ، لە جیاتی دروستكردنی ( كادیر ) دەبێت دروستكردنی ( عەبدوڵڵا ) بە ئامانج بگرین ، ئەمەش خۆی لە خۆیدا جگە لەوەی پاشەكشە بە فیكری ئیسلامی دەكات ، پێویستیش دەكات لەسەرمان كە میتۆردی دابەشكردنی كۆمەڵگا ( كە جاران دابەش دەكرا بەسەر ئیسلامی ‌و عەلمانی ) بگۆڕن بە میتۆردێكی تر ، چونكە ئەگەر جاران یەكیان ڕەش ‌و ئەوی تریان سپی بووبێت ، ئەوا ئێستا هەردووكیان ڕەنگیان ڕژاندۆتە نێو یەكتر ‌و ڕەنگی ڕەصاصییان وەرگرتووە ، جا بۆ چۆنیەتی مواجەهەی ئەو لادانە ڕەوشتییەی كە دروست بووە ، چی لای ئەندامانی رابوونەكە ‌و چی لای خەڵكی بە گشتی پێویستی بە نەخشەیەكی نوێ‌ هەیە جیاواز لەوەی پێشوو ، جا بزانین چیمان پێیە بۆ وەستانەوە لە دژی ئەو لافاوە بەدڕەوشتییەی كە خەریكە جۆگاكانی دەچێتە ناو هەموو ماڵێك ، كەواتە پێویست دەكات لە قۆناغی داهاتوودا پلان و بەرنامە دانێین بۆ چاندنی ڕەوشتە پەسەند وجوانەكان و بژاركردنی ڕەوشتە ناپەسەند و ناشیرینەكان ، تا كۆمەڵگایەكی خۆشگفتار و جوانڕەفتار ئامادە بكەین و نەهێڵین گورگە دز و برسیەكان نەوەی داهاتوومان لێ‌ بدزن
چاوەڕوانی ( زنجیرەی حەڤدەهەم ) بن.

نوێترین نوسینەکانی موحسین حسێن

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌