پۆستاڵی بەعس و پۆستاڵی كورد
وتار/
03/03/2021
539 جار بینراوە
دانا مەنمی
پۆستاڵی بەعس و پۆستاڵی كورد
دانا مەنمی
بەعسیزم سەرەتا بە جوڵانەوەیەكی فكری دەستی پێكرد و بنەما ئایدۆلۆژییەكانی و دەستور
پەیرەو پرۆگرامەكەی بەعس لەپاڵ تێزەكانی میشیڵ عەفلەقدا سەرچاوەی سەرەكی فكری بەعس
بوون ، ئایدیای عەفلەقیەت لەسەر ئەوە بەندە كە عەرەب نەتەوەیەكە خاوەنی پەیامێكی نەمرە
بۆ ئادەمیزاد (امة عربیة واحدة،زاتة رسالة خالدة) ئەمە ئەو دروشمە بوو كە بەعسیەكان
بانگەشەیان بۆ دەكرد،ئەم فكرە شوێنی خۆی گرتبوو ،دروشم و نامەی رێكخستن و ڕاپۆرتەكانیان
و ئەدەبیاتیان بەم ناوەوە بوو،لە دوای شەستەكانیشەوە شێوازێكی جیاوازیان گرتە بەر
كە ئەویش بریتی بوو لە (حریة -الاشتراكیة - وحدة) بەعسیزم لە جیهانێكی تەسكەوە سەیری
میلەتانی تری دەكرد،سەردەمی بەعس قەدەر وابوو كە ڕۆژانه ده‌یان مرۆڤی تێكۆشەری
كورد لەسەر كوردبون ڕاپێچی زیندانەكان ده‌کران و په‌تی سێداره‌یان له گه‌ردن ده‌کرا
! ئەو ڕۆژگارە كە ڕۆژگاری پڕلە ژان و ئه‌شکه‌نجه وترس و تۆقاندن بوو ! چونكە عێراق
بەو سنورەیەوە دەوڵەتێكی تازە دروستكراوی دەستی ئینگلیز بوو،پاشان لە قاڵبدانی
كورد‌و نەتەوە جیاوازەكان لەناو ئەفسانەی عێراقێكی یەكگرتوودا كارێكی مەحاڵ بوو، ئەو
ڕۆژگارە به سرودی ( ئه‌ی ڕه‌قیب ) و ( ڕێگای خه‌باتمان چه‌نده سه‌خت و دوربێت ) به‌ره‌و
په‌تی سێداره دەڕۆیشتین و به دوژمنانمان ده‌گوت: به گرتن و کوشتن و وێرانکاری
، گەلێکتان پێ له ناو نابرێت ! قوربانی و تێکۆشان له پێناوی ژیاندا به‌رده‌وام
بوون !
ئێستا پۆستاڵی بەعسیزم لە خاكی كورداندا نەماوە ،بەڵام پۆستاڵی كورد چی بە
كورد ناكات ؟! ئه‌وه‌ی له ئه‌نفال جێماوه ، ده‌ڵێت مه‌خابن جێماوم ! ئه‌وه‌ی لە
زیندانی بەعس ڕزگاری بووە و په‌تی له مل نه‌کردووه ، تف له ته‌مه‌نی خۆی ده‌کات
! ده‌ڵێت بۆچی من تێکۆشام؟!ئه‌وه‌ی ژه‌هر نه‌یکوشتووه ! ئێستا له مانه‌وه‌ی په‌شیمانه
! ئێستا ویژدانی شۆرشگیرەكان پڕ ئاخ و ژانه !!ئێستا كوڕی شەهێدێك دەلێ :منیش له
ته‌ک باوکمه‌وه مێشکم ده‌پژا !چی دەورانێكە ئه‌و قه‌ڵه‌مانه‌ی به‌عس نه‌یتوانی بیانشکێنێت،ئەوەتا
لە گۆڕەپانی شاردا په‌تی مردنیان ده‌خه‌نه گه‌رده‌ن !جەلادەكان ڕاوی مرۆڤە هەقبێژو
قهڵهمە بوێرەكان ده‌که‌ن و دەیانخنکێنن !نایانەوێت كێلگەی گەندەڵییان لێ بروخێت !
ئه‌و دهسەڵاتهی ڕۆژنامه‌نووس ده‌کوژێت، هه‌ر ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌یه، که به‌شێکی
بودجه‌که‌ی بۆ کڕینی ئه‌و بەناونووسهر فەریكە رۆژنامەنوسانە ته‌رخان ده‌کات، که
تاقه‌تی خوێندنه‌وه‌ی کتێبێکیشیان نییه! وەلێ له میدیای حیزب‌دا ده‌بنه ڕووناک‌بیری
گه‌وره! ئه‌و دهسەڵاتهی ڕۆژنامه‌نووس ده‌کوژێت هه‌ر ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌یه، که
شه‌ڕی ناوخۆمان له‌سه‌ر ده‌کاته منه‌ت! گوایه له‌پێناوی پاراستنی گیانی ئێمه‌دا
کردوویه‌تی !و ئاشتبوونەوەشیان وه‌کو ده‌ستکه‌وتی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی بەخەڵك
دەفرۆشنەوە! چ كۆمیدیایەكە دەسەڵات رۆژنامەنوس دەكوژێت و پرسەی بۆدادەنێت و مژدەی
دۆزینەوەی تاوانباریشمان پێ دەلێت ورێگای دەربازبونیشی هەیە و سزانادرێت !مایەی پێكەنینە
ئەو دەسەڵاتە وەكو منداڵ وایە لەگەڵ خۆی یاری دەكات خۆی دەشارێتەوەو خۆی خۆی دەدۆزێتەوە
كۆمیدیایە!
ئیلاهی ئه‌مه چی دارێکی ئازادییه که له ژێریدا ئەوەی ویژدان شەرمی لێدەكات
ومرۆڤایه‌تی قێزی لێ ده‌کاته‌وه ئه‌نجام ئەدرێت !ئیلاهی ئه‌مه چی دارێکی ئازادیه
که له ژێریدا خۆشەویستی زەوت دەكرێ و جێژوانه‌کان بۆن کڕوزیان لێ هه‌ڵده‌سێ ! دەمێکە
لە خەمی پیرە هەولێرم، ئاخر ئەوەی دانیشتوی هەولێر بێت و لە خەمی ئازادی ئینسانەكاندا
بێت دەزانێت تارمایی دیوێکی تری مەرگی بەسەرەوەیە و ئاگاداریشە كە پایتەخت ژیردەست
و پڕلەکۆت و بەندو ترس وتۆقاندنە ،كەم شەو هەیە مەرگ لە دەرگای ئازایخوازان نەدات
،بەڵام هێشتا دەنگی ئازادیخوازان و قەڵەمە بوێرەكان نەخنكاوەو سەردەشت عوسمان سیمبولی
قەڵاو منارەیە .
نوێترین نوسینەکانی دانا مەنمی
-
دانا مەنمی
12/09/2021
-
دانا مەنمی
05/09/2021
-
دانا مەنمی
31/08/2021
-
دانا مەنمی
26/08/2021
-
دانا مەنمی
21/08/2021
-
دانا مەنمی
16/08/2021