نوێكاری و بەخۆدا چوونەوە/زنجیرەی پانزەهەم

وتار/ 03/03/2021 397 جار بینراوە

موحسین حسێن

نوێكاری و بەخۆدا چوونەوە/زنجیرەی پانزەهەم

شێخ موحسین حوسێن
✍🏻 زنجیرەی پانزەهەم : پێویستیەکانی هاوڵاتی و
        کاریگەری لەسەر ئینتیمای حیزبی
         *************************
🌷 لە پشت هەموو سلوك و چالاكی و هەنگاوێكی مرۆڤ پاڵنەرێك هەیە ، كە هۆكارە بۆ ئاڕاستەكردنی مرۆڤ بەرە و ئاڕاستەیەكی دیاریكراو ، جا پێویستە ئەو ڕاستیە بزانین : كە مرۆڤەكان بە ڕێژەیەكی گشتی ( پێویستیەكانیان و حەزەكانیان ) دەیانجوڵێنێ‌ ، كەواتە ئەو پاڵنەرەی بووە هۆكار بۆ ئەوەی ئێستا ئەو سلوكە نمایش بكات ، یان (پێویستی ) ەكی پاڵی پێوە ناوە ، یان ( حەز و ئارەزو ) یەكی هانی داوە ، حەز و پێویستیەكانی هەر مرۆڤێكیش لە نێوان خۆیاندا پێشبڕكێیانە ، جا بۆ ئەوەی بابەتەكەمان ڕونتر بێت هەوڵدەدەم لەم زنجیرەیەدا تەنها باس لە كاریگەری ( پێویستی ) ەكانی مرۆڤ بكەم لەسەر تۆماركردنی سلوكەكانی. 🌿
🌺 دیارە مرۆڤ لە ژیاندا (پێویستی ) زۆرە و پێویستیەكانیشی بە پێی ( كات و شوێن و تەمەنی ) گۆڕانكاریان بەسەردا دێت ، بێگومان ئەو پێویستیەی لەم كاتەدا زۆر پێویستە لەلای كەسەكە ، ئەوە دەبێتە پاڵنەر و هاندەر بۆ ئەنجامدانی كارێك و تۆماركردنی سلوكێك ، هەر پێویستییەكیش تێر بوو ئیتر لە ڕیزبەندیدا لا دەچێت و پێویستیەكەی دووا ئەو دەبێتە هاندەر بۆ تۆماركردنی سلوكێكی تر... ئەو پێویستیەش كە مەحاڵە مرۆڤ لەم قۆناغەدا پێی بگات لەم كاتەدا هیچ كاریگەرییەكی لەسەر سلوكی مرۆڤەكە نییە. ☘️
🌹 مادام ئێمەش مامەڵە لەگەڵ مرۆڤدا دەكەین و دەمانەوێت كاریگەریان لەسەر دروست بكەین ، پێویست دەكات ئاگاداری ڕیزبەندی پێویستیەكانی مرۆڤ بین. 🗣
🌼 ( أبراهام ماسلو: Abraham Maslow    ) كە زانایەكی دەرونناسی ئەمەریكیە ، پەیكەرێكی بۆ پێویستیەكانی مرۆڤ داڕشتووە ، بە پێویستی دەزانم وەك پشتگیرێك بۆ بابەتەكە ئاماژەی پێ‌ بدەم ، بەپێی بۆچونەكانی ئەو زانایە ، مرۆڤ سەرەتا لە دووی پێویستیە سەرەتاییەكانی ( الحاجات الفسیولوجیة ) وێڵە و تا پێیان نەگات بیر لە پێویستی دووا ئەوان ناكاتەوە ، پێویستیە فسیۆلۆجیەكانیش بریتین لە ( خواردن و خواردنەوە و جلوبەرگ و شوێنی نیشتەجێبوون ) ، بۆیە هەرچیەكی لە دەست بێت ئەنجامی دەدات تا پێیان بگات ، كاتێك ئەمانە هاتنە دی ، ئیتر بیر لە پێویستی دووەم دەكاتەوە ( حاجات الأمان ) كە ( پێویستی ئەمن و ئاسایش و ئازادییە ) و هەوڵی بەدەستهێنانی دەدات ، قورئانیش لەگەڵ هەموو ئەو چاكانەی كە لەسەرەتای بانگەوازدا لەگەڵ خەڵكیدا كردویەتی ، بەڕیزبەندی ئاماژە بەم دوو پێویستیە دەكات ( الَّذِي أَطْعَمَهُمْ مِنْ جُوعٍ وَآمَنَهُمْ مِنْ خَوْفٍ) و پێیان دەڵێت لەبەر ئەم دووانە خودا بپەرستن ( فَلْيَعْبُدُوا رَبَّ هَذَا الْبَيْتِ ) ، جا كاتێك پێویستی دووەم هاتە دی ئەنجا مرۆڤ بیر لە ( پێویستییە كۆمەڵایەتیەكان ) و كۆمەڵایەتیبوون ( الحاجات الإجتماعیة )) دەكاتەوە ، بڕیار دەدات لەگەڵ كێ‌ بێت ؟ تێكەڵاوی كێ‌ بكات ؟ ئەندامی چی لایەنێك بێت ؟ 🥀
🕌 كەواتە هەر كات هەوڵماندا پێویستی یەكەم و دووەم بۆ هاوڵاتیان دابین بكەین ، وە هاوڵاتیان زانیان كە ئێمە ژیانی خۆمان لە پێناو بەدەستهێنانی دوو پێویستیەكەی ئەوان خستۆتە خەتەرەوە و بەگژ ئەم دەسەڵاتە دزو گەندەڵەدا چوینەتەوە ، ئەو كات داوای پشتگیری جەماوەر بكەین و چاوەڕێ‌ بین ئەوان ببنە پشتگیر بۆ گەیشتن بە ئامانجەكانمان ، بۆیە ئەگەر ئێستا بچینە نێو بازاڕ و شەقامەكانی كوردستان و لە هاوڵاتیان بپرسین ( موچەت دەوێت یان عەقیدە ؟ ) بێگومان دەڵێن : موچە .... ئەمەش مافی خۆیانە و ناكرێت گلەییان لێ‌ بكرێت یان نابێت وا بزانین مادام ( موچە ) هەڵدەبژێرن كەواتە دینیان زەعیفە .. 🥀
پاش گەیشتن بە پێویستی سێیەم ، ئەنجا بیر لە پێویستی چوارەم دەكاتەوە كە بریتییە لە : ( الحاجة للتقدیر ) : واتە بەدەستهێنانی ڕێز و تەقدیر و متمانە لە نێو خەڵكی
پاش گەیشتن بە پێویستی چوارەم ، ئەنجا بیر لە پێویستی پێنجەم دەكاتەوە كە بریتییە لە  🙁 الحاجة للتحقیق الذات ) : واتە بەدەستهێنانی ڕابەرایەتیكردنی خەڵكی..
دەی با لەقۆناغی داهاتوو ئاگاداری حەز و پێویستیەكانی هاوڵاتیان بین و لە هەنگاوەكانماندا فەرامۆشیان نەكەین ، هەرچەند زۆر جار ( ئیمانی بەهێز ) ئەم ڕیزبەندیە تێك دەدات و جارێ‌ پێویستی یەكەمی نەهاتۆدە دی كەچی بیر لە پێویستی پێنجەم دەكاتەوە ، بەڵام ئەمە مرۆڤە تایبەتەكانن و نابێتە بنەما...
چاوەڕوانی ( زنجیرەی شانزەهەم ) بن.

نوێترین نوسینەکانی موحسین حسێن

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌