نوێكاری و بەخۆدا چوونەوە/ زنجیرەی چواردەهەم
وتار/
03/03/2021
364 جار بینراوە
موحسین حسێن
نوێكاری و بەخۆدا چوونەوە/ زنجیرەی چواردەهەم
شێخ موحسین حوسێن
✍🏻 زنجیرەی
چواردەهەم : با پێویستی خەڵك
پێوەر
بێت نەك قەناعەتی خۆمان
***************************************
🌻 زێڕ بە پێی عەیارەكانی نرخ و بەهای دەگۆڕێت ، ئەوەتا دەبینین
عەیارە ( 18 ) جیاوازترە لە عەیارە ( 21 ) وە هەروەها ..... كەواتە كاتێك ئێمەی ئیسلامی مامەڵە لەگەڵ جەماوەردا
دەكەین پێویستە خۆمان لە ئیلتیزاماتدا عەیارە ( 21 ) بین ، بەڵام قبوڵمان بێت لە عەیارە
( 1 ) وە تا عەیارە ( 21 ) بێتە ناو ڕیزەكانمان ، جا لەبەر ئەوەی پەیامەكەمان ڕەحمەتە
بۆ هەموو مرۆڤەكان بە بێ جیاوازی ( وَمَا أَرْسَلْنَاكَ
إِلَّا رَحْمَةً لِلْعَالَمِينَ) الأنبياء 107 پێویستە ڕەزیل نەبین و بەشی هەموو كەسێكی لێ
بدەین ، كەواتە مەرجی ئیلتیزاماتی تەواو و قورس بۆ وەرگرتن وا دەكات كە خەڵكانێكی
كەم خۆیان لە ڕیزەكانماندا ببیننەوە ، ئەمەش بێ ئەوەی بەخۆمان بزانین پێچەوانەی
دروشمی ( وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِلْعَالَمِينَ) و مانای وەستانی
كاریشە ، بێگومان ئەصڵ لە كاری ئێمە وەرگرتنی خەڵكی نا مولتەزیمە نەك خۆبەدورگرتن
لێیان ، تا بتوانین بەرە بەرە و قۆناغ قۆناغ بەرەو ئیلتیزاماتی تەواویان بەرین ، پێشتر
سانسۆرمان لەسەر خەڵكی هەبوو ، هەموو كەس بۆی نەبوو لێمان نزیك بێتەوە و خۆی بە ئەندام
یان دۆست و لایەنگری ئێمە بزانێت ، بۆیە پێویست دەكات لە قۆناغی داهاتوودا بازنەی
وەرگرتن فراوان بكەین و مەرجی ئەندامبوون ئاسان بكەین ، دەبێت پێویستی خەڵك بكەینە
پێوەر بۆ پێدانی بنەما ئاینیەكان ، نەك قەناعەت و ئارەزوی خۆمان ، بە مانایەكی تر :
ئەگەر وا دابنێین هەموو ئەو بەرنامەیەی كە پێمانە نرخەكەی ( یەك ملیۆن دۆلارە ) ،
نابێت داوامان لە خەڵكی بە جۆرێك بێت ئەگەر ئەو بڕەی پێنەبێت ئیتر بۆی نییە خۆی بە
دیندار بزانێت ، وەك پێشتر مومارەسەمان دەكرد ، بەڵكو پێویستە وردی بكەینەوە بۆ
پارچەی بچوكتر و هەر كەسە چەندی دەوێت ئەوەندەی بدەینێ ، بۆ نموونە : لەوە دەچێت
ئافرەتێك نەتوانێ حیجاب بكات ، بەڵام ئامادەیە نوێژەكانی بكات ، یان پیاوێك نەتوانێ
فڵانە كار ئەنجام بدات ، بەڵام لە فڵانە ئەركدا چالاكە .... هتد ... دەی با لەمەولا
وەك دوكاندارێكی كارامە و بەئەزموون مامەڵە بكەین ، ئەو شتەی كە دەمانەوێت بیخەینە
بازاڕەوە پێویستە بیرازێنینەوە و لەبەر چاوی كڕیارەكان جوانی بكەین ، پاشان هەر كڕیارە
بایی چەندی دەوێت ئەوەندەی پێ بدەین ، نەك ئەگەر ( یەك ملیۆن دۆلار ) ی پێ نەبوو
مافی ئەوەی نەبێت پەیامەكەمان لێ وەرگرێت. 🥀
چاوەڕوانی ( زنجیرەی پانزەهەم ) بن
نوێترین نوسینەکانی موحسین حسێن
-
موحسین حسێن
23/06/2021
-
موحسین حسێن
07/06/2021
-
موحسین حسێن
27/05/2021
-
موحسین حسێن
19/05/2021
-
موحسین حسێن
17/05/2021
-
موحسین حسێن
03/05/2021