نوێكاری و بەخۆدا چوونەوە/زنجیرەی سیانزەهەم

وتار/ 01/03/2021 393 جار بینراوە

موحسین حسێن

نوێكاری و بەخۆدا چوونەوە/زنجیرەی سیانزەهەم

شێخ موحسین حوسێن
**********************
✍🏻 زنجیرەی سیانزەهەم : زەرفی پەنگوین
🌹 لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پێشوودا دوو لیستی ئیسلامی (كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان  و  یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ) بە دوو ڕیتمی جیاواز ، بەو پەڕی توانایانەوە بەشداری پرۆسەكە بوون ، هەر یەكەیان قەناعەتی بەچی جۆرە شێوازێكی كاركردن هەبوو بۆ زیاتكردنی دەنگەكانیان گرتیانە بەر ، هەر یەكەیان كەوتبوونە بەرەیەكی هاوكێشە سیاسیەكەی ئەم هەرێمە و قەناعەتیشی وابوو جوانترین ئەدای سیاسی پێشكەشكردووە ، كادیرانی هەردوولاش بەو پەڕی چالاكی و لێبڕانەوە شەو و ڕۆژیان خستبووە سەر یەك ، ( كاندید ) ەكانیان زۆر چالاكانە نمایشیان دەكرد ، هەر لیستەش چاوەڕێی دەنگێكی زۆری دەكرد و بەتەمابوو متمانەی زۆرینەی جەماوەر بەدەست بهێنێت ، دیارە ئەنجامەكە زۆر كەمتربوو لە هەوڵ و ماندوبوونەكە. 🌿
🌷 بێگومان هەموو جارێك دووا هەڵبژاردنەكان لەبەر كەمی دەنگەكان و ژمارەی كورسیەكان دەستدەكرێت بە سەرزەنشتی ئۆرگان و بازنە و كادیرەكان ،  قەناعەت وایە كە كەمی دەنگەكان هۆكارەكەی دەگەرێتەوە بۆ كەمتەرخەمی كادیران و ئۆرگانەكان ، بەڵام پێویستە لەمەودووا زیاتر لەسەر ئەو ئەنجامە بووەستین و توێژینەوەیەكی زانستیانەی لەسەر بكەین ، چونكە دوو نموزەجی ئیسلامی لێكجودامان هەبوو ، كادیری چالاكمان هەبوو ، كاندیدی بەهێزمان هەبوو ، ئەی هۆكاری چییە جەماوەر ڕوی لە ئێمە نییە ❓
🌲 من دەڵێم كاتێك لە ماڵەوە منداڵێكمان داوای ( میزەڵدان🎈 ) مان لێ‌ دەكات ، ئەگەر لە جیاتی میزەڵدان ( زەرفێكی پەنگوین ) مان دایە ، ئەوا ئەو داماوە هەر چەند زەخت لەخۆی بكات ناتوانێت لە چوارچێوەیەكی دیاری كراو زیاتر زەرفەكە گەورە بكات ، ئەگەر چی بە نیەتی میزەڵدانیش فوی تێ‌ بكات ، كەواتە گەورەنەبوونی زەرفەكە خەتای منداڵەكە نییە تا سەرزەنشتی بكەین ، جا كەواتە با ئەمجارە لە جیاتی سەرزەنشتكردنی ئۆرگان و كادیرانمان ، با ووردتر بیر لە ڕیتمی كاركردن بكەینەوە ، چونكە مادەیەكمان داوەتە دەست كادیران وەك ( زەرفە پەنگوینەكە ) وایە ، گەورە نەبوونی خەتای ئەوان نییە و خەتای ئەو چوارچێوەیەیە كە بۆ پارتە ئیسلامیەكانمان داناوە..
چاوەڕوانی ( زنجیرەی چواردەهەم ) بن

نوێترین نوسینەکانی موحسین حسێن

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌