نوێكاری و بەخۆدا چوونەوە/زنجیرەی دوانزەهەم

وتار/ 27/02/2021 389 جار بینراوە

موحسین حسێن

نوێكاری و بەخۆدا چوونەوە/زنجیرەی دوانزەهەم

شێخ موحسین حوسێن
🚜🚜🚜🚜🚜🚜🚜🚜🚜
✍🏻 زنجیرەی دوانزەهەم : تراكتۆر
زوربەی زۆری دانیشتوانی هەرێمی كوردستان پابەندن بە بەرنامەی پیرۆزی ئیسلام و دروشمە ئاینیەكان جێبەجێ‌ دەكەن ، كەواتە لە ئەصڵدا ئەو جەماوەرە جەماوەری لایەنە ئیسلامیەكانە و نابێت بیبەخشن ، چونكە لە سیاسەتدا ( إثار ) نییە ، بەڵكو قۆستنەوەی هەل هەیە ، با خەسڵەتی ( إثار ) لەو شوێنەدا بەخەرج بدەین كە خودای میهرەبان داوای دەكات [  وَيُؤْثِرُونَ عَلَى أَنْفُسِهِمْ وَلَوْ كَانَ بِهِمْ خَصَاصَةٌ ] الحشر 9 .
🌺 هەتا كاتێك خەڵكی ناڕازی دێنە سەرشەقام بۆ ڕێپێوان لەدژی ئەو دەسەڵاتە دز و گەندەڵەی كە دەستی ناوەتە بینەقاقای هاوڵاتیان ، دەبینین ( كادیرە ئیسلامیەكان ) پێشەنگن و بەڕێژەیەكی زۆریش بەشدارن ، وە لەو پێناوەشدا باجی زۆریش دەدەن ، بەڵام بۆ ئەوەی لایەنە ئیسلامییەكان بەرهەمەكەی بچننەوە پێویست دەكات ( سەركردە ) كانیش لە ڕیزی پێشەوە بن و پارتە ئیسلامیەكان بە فەرمی خۆیان بكەنە خاوەنی ئەو دەنگە ناڕازییانە ، كاتێك ئەمە ناكرێت لەولاوە ( كەسێك یان لایەنێك ) سواری شەپۆلەكە دەبێت و بەو هۆیەوە لە هەڵبژاردنەكاندا دەنگ و كورسییەكی زۆر بەدەست دەهێنێ‌ و لە كۆتایشدا لە بەرژەوەندی دەسەڵات كۆتایی دێت. 🥀
☘️ جا هەموومان بە ڕێگا سەرەكیەكانی نێوان شار و شارۆچكەكاندا گوزەرمان كردووە ، ئەو ئۆتۆمبێلەی كە بەردەوام ئۆتۆمبێلی گەورە و بچوك دەیدات بەلایدا و لەسەری واجبە شەقامەكە چۆڵ كات و بچێتە سەر خۆڵەكە بریتییە لە ( تراكتۆر 🚜 ) ، هەر چی لەو لاوە هات هۆڕنێكی بۆ لێ‌ دەدات و ئەیدات بە لایدا ، ئەڵێی هیچ كات مافی ئەوەی نییە ئۆتۆمبێلێكی تر لە دووایەوە بڕوات ، بڕوا بكەن ئێمەی ئیسلامیش وامان لێ‌ هاتووە ، هەموو هەڵبژاردنێك لیستێكی نوێ‌ دروست دەبێت و لە دەنگ و كورسیدا پێشمان دەكەوێت و ئێمە دەچینە دووا ئەو ؟ لەگەڵ ئەوەش كە هەموومان شۆفێری باشین ، بەڵام كێشە لە جۆری ئۆتۆمبێلەكەدایە ، دەی ئەگەر بەم حاڵە ڕازی نین پێویستە جۆری ئۆتۆمبیلەكەمان بگۆڕین یان بەم حاڵەی ئێستا ڕازی بین و بەردەوام شەقامی قیر بۆ ئەوانی تر چۆڵ كەین  !!!!
بەو هیوایەی لە هەنگاوی داهاتوودا ( كوالێتی و سەریعی و فراوانی ) لەبەر چاو بگرین.
کەواتە بیگۆڕین بە چی ؟
چاوەڕوانی ( زنجیرەی سیانزەهەم ) بن.

نوێترین نوسینەکانی موحسین حسێن

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌