نوێكاری و بەخۆدا چوونەوە/ زنجیرەی یانزەهەم
وتار/
23/02/2021
379 جار بینراوە
موحسین حسێن
نوێكاری و بەخۆدا چوونەوە/ زنجیرەی یانزەهەم
موحسین حوسێن
✍🏻 زنجیرەی
یانزەهەم : ڕیكۆرد (record )
پاش ئەوەی سیستمی هەڵبژاردن گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە و هەر پارێزگایەك
كراوەتە چەند بازنەیەكی هەڵبژاردن ، بۆ ئەوەی دەنگەكان بەفیڕۆ نەڕوات ، پێویست دەكات
پارتە ئیسلامیەكان لەگەڵ لایەنە ئۆپۆزسیۆنە ڕەسەنەكان بەرەیەك دروست بكەن ، ئەگەر
ئەمەشیان پێ نەكرا ، ئەوا لانی كەم پێویستە هەموو لایەن و کەسایەتییە ئیسلامییەکان
بەیەكەوە بەیەك لیست بەشداری هەڵبژاردنەكان بكەن... ‼️
بەداخەوە ئەوەی لە هەڵبژاردنەكانی پێشوو هەستی پێ دەكەین بێ تەماحی پارتە
ئیسلامیەكانە لە بەدەستهێنانی دەنگ و كورسی ، بەجۆرێك هەر یەكەیان باڵانصی خۆی لەسەر
ئەوەی تریان هەڵدەچنێ و وا دەزانێت پارتە ئیسلامیەكەی تر ڕكابەریەتی ، بۆیە ڕەقەمی
قیاسی - ڕیكۆرد (record ) - لەلای هەر یەكەیان هێنانی دەنگ و كورسی زیاترە
لەوی تریان ، بەجۆرێك ئەوەیان كە زیاتری هێناوە دڵخۆشە و خۆی بەبراوەی پرۆسەكە دەزانێ
، ئەوەشیان كە دەنگ و كورسیەكانی كەمترە خەفەتبارە و خۆی بە دۆڕاو دەزانێ ، ئەم نەفەسەش
لەبیركردنەوە وایكردوە كە كادیرەكان بە بەشێكی كەم ڕازی بن و خۆیان پێوانە نەكەن بە
پارتەكانی تری ناو گۆڕەپانەكە ، لە ئەنجامدا وەك كەمینەیەك لە ناوەندەكانی پەرلەمان
و ئەنجومەنی پارێزگاكان دەركەون 🌸
جا پێویست دەكات لە قۆناغی داهاتوودا وەك بەدیل بێینە مەیدان و بە كردەیی
بچینە كێبڕكێی پارتە دەسەڵاتدارەكان و ئومێدێك بۆ ئەو خەڵكە ناڕازیە بگێڕینەوە و ڕیكۆرد (record ) ەكە بەرز بكەینەوە.🥀
چاوەڕوانی (
زنجیرەی دوانزەهەم ) بن.
نوێترین نوسینەکانی موحسین حسێن
-
موحسین حسێن
23/06/2021
-
موحسین حسێن
07/06/2021
-
موحسین حسێن
27/05/2021
-
موحسین حسێن
19/05/2021
-
موحسین حسێن
17/05/2021
-
موحسین حسێن
03/05/2021