نوێكاری و بەخۆدا چوونەوە/زنجیرەی نۆیەم
وتار/
21/02/2021
405 جار بینراوە
موحسین حسێن
نوێكاری و بەخۆدا
چوونەوە/زنجیرەی نۆیەم
شێخ موحسین
حوسێن
********************
✍🏻 زنجیرەی نۆیەم 9️⃣ : هەنگاوی بە جەماوەریبوون
سەرەتا پێویستە
ئەو پرسیارە لەخۆمان بكەین :
1️⃣ ئایا جەماوەر دەكەینە حزبی ؟
2️⃣ یان حزب دەكەینە جەماوەری ؟
ئێمە زۆر
جار بێ ئەوەی بە خۆمان بزانین لە ئیشی یەكەم هەڵدەچین و خۆمانی تیا ماندو دەكەین
، نازانین كە ئەم دوو هەنگاوە دوو پرۆسەی زۆر لەیەك جیاوازن ، یەكەمیان ( جەماوەر
كردنە حزبی ) كات و توانا بەفیڕۆ دانە و لە ئەنجامدا بەرهەمێكی زۆر كەم دەدات بە دەستەوە
، چونكە هیچ كات جەماوەر ئامادە نییە بۆ پارتێك یان ڕەوتێك یەكلابێتەوە.
كەواتە ئەصڵ
ئەوەیە ئێمە خۆمان بە هەنگاوی دووەمەوە مەشغوڵ بكەین ( حزب بكەینە جەماوەری ) و
پلان و نەخشەڕێ بۆ ئەو پرۆسەیە ئامادە بكەین و هەوڵدەین پێگەی سەركردە و كادیرەكان
لە نێو جەماوەردا بەهێزتر بكەین ، تا هەر یەكەیان وەك ( موغناتیس ) بتوانێ كەسوكار
و هاوڕێ و دراوسێكانی لە دەوری خۆیان خڕ بكەنەوە و جێی متمانەی دەور و بەریان بن
، بۆ ئەمەش دەخوازێت كە تێڕوانیمان بۆ ئەم هەنگاوە ( حزب كردنە جەماوەری ) بچوك و
كون كون نەبێت.
مەبەست چییە
لە دەستەواژەی ( بچوك و كون كون نەبێت ) ؟
واتە نابێت
بە ( شلیفێكی بچوكی كون كون ) ەوە هەوڵدەین بەرهەمی پڕ بەرەكەتی ئەم كاروانە خڕكەینەوە
و وابزانین دەتوانین هەمووی تێترنجێنین ، چونكە ئەم كورت بینی و تەسك بینیەی ئێستا
هەمانە ، وایكردووە كە نە جێگای ئەو جەماوەرە زۆرەی تیا ببێتەوە ، وە هەم ئەوەش كە تێی دەكەین بەردەوام لێی هەڵوەرێت ، كەواتە هەنگاوی
بە جەماوەریبوون دەخوازێت عەقڵ و فیكرمان گەورەتر و فراوانتر كەین تا بەرهەمێكی زیاتر
بدروینەوە و ڕێژەی خەسارەش كەمتر كەینەوە.
چاوەڕێی ( زنجیرەی
دەیەم 🔟 ) بن.
نوێترین نوسینەکانی موحسین حسێن
-
موحسین حسێن
23/06/2021
-
موحسین حسێن
07/06/2021
-
موحسین حسێن
27/05/2021
-
موحسین حسێن
19/05/2021
-
موحسین حسێن
17/05/2021
-
موحسین حسێن
03/05/2021