بەداخم بۆ یەكێتی !
وتار/
19/02/2021
562 جار بینراوە
دانا مەنمی
بەداخم بۆ یەكێتی !
دانا مەنمی
بەداخم بۆ یەكێتی
!یەكێتییەكەی كۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان كە داینەمۆی هەناسەی قوڵ و گڕی مەشخەڵی
شۆڕش بوو ،نمونەی دەست و داوێن پاكی و ئازایەتی و جوامێری و خۆڕاگری بوون ،خەباتی یەكێتی
لەو سەردەمەدا قوربانیدان بوو لە پێناوی ماف و ئازادیەکانی خەڵکی کوردستاندا بە بێ
جیاوازی ،بەڵام خەباتی ئەمڕۆی یەكێتی كە هاوپەیمانی پارتی دیموكراتی كوردستانە خەباتی
گیرفان و مەسڵەحەت و بەرژەوەندی تایبەتی سیاسی یە ،یەكێتییەكان لە دوای وەفاتی بەرەحمەت
بێت مام جەلال خۆزگە بە یەكێتیەكەی جاران دەخوازن، ئەمەش بە واتای ئەوە دێت كە یەكێتییەكەی
جاران دەرمانی دەردی یەكێتییەكەی ئەمڕۆیە!
بەڵام نابێ یەكێتیەكان
بێ ئومێد بن و دەبێ یەكێتییەكان كاربكەن بۆ ئەوەی حزبەكەیان لەئاست ئەركەكانی قۆناغی
ئێستابێ و نوخبەی رۆشنبیرو نوسەرو ڕۆژنامەنوسانی ناو یەكێتی ئاراستەی حزبەكەیان بگەڕێننەوە
بۆ سەر ئەو بنەما فەلسەفی و فكریی و سیاسیی و ئایدۆلۆژیایانەی كە لەسەری دروست بووە
،دیدو ڕوانینی یەكێتی دیدی رەنجدەران و هەژاران و داكۆكی لە مافی ئازادیخوازان بێت
، ڕەفتارو كرداری سۆسیال دیموكرات شۆربكاتەوە بۆ خوارەوەو پشتیوانی هەژارێكی لاتو
گیرفان بەتاڵ بێت ،هاوسەرۆكەكانی یەكێتی لە قۆناغی ئێستادا لەبەردەم تاقیكردنەوەیەكی
قورس و بەرپرسیارەتی مێژووی گەورەدان ،دەبێ هاوسەرۆكەكان كارێك بكەن كە نەك تەنها یەكێتیەكان
شانازی بە یەكێتیبونەوە بكەن بەڵكو ئەوانەی دەرەوەی ئۆرگانەكانی یەكێتی و خەڵكانی
بێلایەنیش هەست بكەن كە یەكێتی لە مەیدانی كوردایەتی دا لە پێناو ئازادی و سەربەستی
و مافی چارەی خۆنوسین خەباتی كردووە.
پارتی بۆ كۆنترۆڵكردنی
گۆڕەپانی سیاسی پێویستی زیاد لە زۆرینەی پەرلەمانی هەیە ،بەمانایەكی تر راستە پارتی
زۆرینەی پەرلەمانی هەیە، بەڵام كۆنترۆڵكردنی گۆڕەپانی سیاسی لە هەرێمی كوردستان پێویستی
بە رێكەوتنی سیاسی و هاوپەیمانیەتی هەیە و ههموو مامهڵهیهكی پارتی لە ڕێكەوتن
داخۆدزینهوهیه له بەڵێنەكانی كە واژۆی لەسەركردووە، ئامانجی پارتی لە سیاسەتدا
خۆدزینەوەیە له گوتار و مژده و بەڵێنەكانی و مامەڵەكردنیشی لەگەڵ هێزەكانی تر
مامەڵەیەكی پارادۆكسە، پارتی بۆ هەر پرسێك ڕێكەوتنی لەگەڵ یەكێتی كردبێت جگە لە
قازانجی حیزبی و سودەكەی بۆ پارتی هیچ قازانجێكی گشتی تیدا نەبووە ، هەر كابینەیەكی
حكومەتیش سەرۆكەكەی پارتی بوبێت قەیرانی خولقاندووەو قەیرانی بەقەیران سپاردووە ،هەموو
ئەم قەیرانانە كە ئەمڕۆ وجودی هەیە لە هەناوی كۆمەڵگای كوردیدا درێژە دەكێشێت و
پارتی هۆكاری درێژە كێشانی قەیرانەكانە، هاوكێشەكە زۆر ئاسانە هەر بەنمونە قەیرانی
موچەو ڕێكەوتن لەگەڵ بەغداد بووتە مەتەڵ بۆ خەڵك ،چونكە پارتی خواست و نیەتی رێكەوتنی
لەگەڵ بەغداد نییە! ناڵێم یەكێتی لە ساحەی سیاسی دا هیچی بەدەستەوە نەماوە ،هێشتا یەكێتی
بای ئەوە هاوكێشەكەی بە دەستەوەیە كە ڕێگری لە سەرەڕۆی پارتی بكات ،بەڵام دەبێ یەكێتی
لەبری هەنگاوی بچوك هەنگاوی گەورە بنێت .
درەنگ یان
زوو ئەم مۆدێلی حوكمڕانەتیەی پارتی كۆتایی دێت و بەر نەفرەت و شەقی زەمانە دەكەوێت،هەموو
خەبات و تێكۆشانێكیش دژی گەندەڵی و نادادی بەرسڤێكی ڕەوایە ، بەڵام دەكرێ یەكێتی وەكو
پارتی هەڵپەرست و سەرەڕۆو بكوژو ستەمكار نەبێت! دەكرێ وەكو پارتی كوشتن و ڕشتنی خوێنی
مرۆڤی لەلائاسایی نەبێت ! یەكێتی دەتوانێت وەكو پارتیش هێزێكی ترسێنەرو ترساو دژ بە
ئازادی نەبێت و ترساندن ئامرازی كاركردنی لە سیاسەتدا نەبێت !دواجار نابیت یەكێتی
وەكو پارتی یەك پێناسی بۆ سیاسەت و كۆمەڵگاو ژیان هەبێت ، هەموو هێزێكی سیاسی دیموكراتخواز
ئەگەر ڕێزی خۆی بگرێت پێویستی بەوەیە دیدو ڕوانینی جیاواز ئاڵوگۆڕبكات نەك سانسۆری
بكات.
نوێترین نوسینەکانی دانا مەنمی
-
دانا مەنمی
12/09/2021
-
دانا مەنمی
05/09/2021
-
دانا مەنمی
31/08/2021
-
دانا مەنمی
26/08/2021
-
دانا مەنمی
21/08/2021
-
دانا مەنمی
16/08/2021