(دادگا) کانیش قوربانین:
وتار/
16/02/2021
420 جار بینراوە
عەلی قەڵادزەیی
(دادگا) کانیش قوربانین:
عەلی قەڵادزەیی
ئەمڕۆ لەدانیشتنێکی ماڕاسۆن ئاسای تەنیا هەشت کاتژمێریدا دادگا بڕیاری شەش ساڵ زیندانی بەسەر پێنج ڕاگیراوی ئازادیخوازی بیروڕا و خاوەن هزری عەقڵانی ڕەخنەیی لەدەڤەری بادیناندا سەپاند.
لەدوای لێدوانەکەی سەرۆکی حکومەت ئەم سزا توندەی ڕاگیراوەکان چاوەڕوانکراو بوو، چونکە ناوبراو هەر بەڕێگاوە ئەم ڕۆژنامەنوس
و چالاکوان و هزرە ڕەخنەییانەی ناو زیندانەکانی بە سیخور ناودێرکردن، وەهەمدیسان چاوەڕوانکراو بوو، چونکە حزبی دەسەڵاتدار دەڤەری بادینان بەتاپۆی ڕەشی خۆی دەزانێت و هەمیشە لەخەمی ئەوەدایە کەبەماڵی تاپۆکراوی خۆی بیهێڵێتەوە، وەیەکێکیش لەفاکتەرەکانی بەماڵی خۆ هێشتنەوەی ئەم دەڤەرە لەقاموسی دەسەڵاتدا بریتیەلە پرسی سەرکوتکردن
و بنبڕکردنی هەموو دەنگێکی نەیارو هەموو عەقڵێکی ڕەخنەیی ئازادیخوازی دیار لەم دەڤەرەدا،
بەئامانجی ڕێگە گرتن لەدروستبونی مەرجەعێک کەبتوانێ لەئایندەدا سەرجەم دەنگە ناڕەزایەکانی ئەم دەڤەرە لەدەوری خۆی کۆبکاتەوە، هەمدیسان بە ئامانجی ئەوەی سەرکوتکردن و زیندانکردن بکات بەوەسیلەیەک بۆ چاوترسێنکردن و بێدەنگکردنی هەموو ئەو دەنگ
و هزرە ناڕازیە وردو بچوک و بڵاوانەی کەئەمڕۆ لەم دەڤەرەدا بونیان هەیە، بۆ ئەوەی لەئایندەدا بەرەو گەشەکردن و گەورەبوونی زیاتر هەنگاو نەنێن.
لەساڵی ڕابردو بوو کاتێک سیپان ئامێدی ئەندام پەرلەمانی بادینان لەناو حەڕەمی پەڕلەمان لەسەر ڕاستبیژی دارکاریکرا، پارساڵیش بوو کەخۆپیشاندانە خۆڕسکەکەی شارۆچکەی زاخۆ لەلایەن دەسەڵاتەوە زۆر بەتوندی سەرکوتکراو کارەکتەرە دیارەکانیشی بەتۆبەکردن ئیجبارکران، ئەمڕۆش لەدادگاییەکی ماڕاسۆنئاسای سیاسیدا پێنج لەو ڕاگیراوانەی ئەم دەڤەرە دوای چەند مانگ مانەوە لەزیندان بەیاسا ڕەوانەی کونجی زیندان کران، جێگەی سەرنجە یەکێک لەو تۆمەتە ئاراستەکراوانەی کەکاکی دادوەر ئاراستەی شێروان شێروانی کردبوو، ئەو خاڵە بوو کەگوایە ئەم ڕۆژنامەنوسە
(هەویەی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستانی لەباخەڵدا نیە و کاری ڕۆژنامەوانی دەکات).
لەم مەملەکەتەدا مەموان قوربانین، شەقامی کوردی قوربانی دەسەڵاتێکی پیسخۆرو شکستخواردوە، ڕاگیراوان و چالاکوان و مرۆڤە ئازادیخوازەکان قوربانی بڕیارە سیاسیە پێشوەختەکانی دادگاکانن، دادگاکان و دادوەرانیش بەهەمان شێوە قوربانی ئەو عەقڵە شۆڕشگێرە حزبیەی کوردین کەلە پێناو مانەوە و درێژەدان بەفەرهودکردن و تاڵانکردنی سامانە سەر زەوی و ژێر زەویەکەی کوردستان ساڵانێکە هەموو دامەزراوە فەرمی و نافەرمیەکانی ئەم مەملەکەتەی خستۆتە ژێر دەسەڵاتی خۆیەوە، بێگومان ئەم بڕیارە پێشوەختانەی دادگاش بەر لەوەی مرۆڤە ئازادیخوازەکان بکاتە قوربانی، ئەوا هۆکارە و سیستمی دادوەری و
دادگاکان لەم مەملەکەتە دەکاتە قوربانی، چونکە متمانەی خەڵک بەم دامەزراوەیە ڕۆژ دوای ڕۆژ لاوازتر و لەرزۆکتر دەکات.
نوێترین نوسینەکانی عەلی قەڵادزەیی
-
عەلی قەڵادزەیی
17/09/2021
-
عەلی قەڵادزەیی
05/09/2021
-
عەلی قەڵادزەیی
29/08/2021
-
عەلی قەڵادزەیی
22/08/2021
-
عەلی قەڵادزەیی
16/08/2021
-
عەلی قەڵادزەیی
07/08/2021