نوێكاری و بەخۆدا چوونەوە/ زنجیرەی هەشتەم
وتار/
16/02/2021
341 جار بینراوە
موحسین حسێن
نوێكاری و بەخۆدا چوونەوە/ زنجیرەی هەشتەم
شێخ موحسین حوسێن
**********************
✍🏻 زنجیرەی
هەشتەم 8️⃣: گۆرانكاری
لە پێناو چیدا ؟
بۆ ئەوەی ئامانج لە گۆڕانكاری ڕوون و ئاشكرا بێت پێویستە ( سۆنەرێكی واقعی
) بۆ حاڵی ئێستای ڕابوونی ئیسلامی بكەین و دەرد و بەڵاكانی تەشخیص بكەین ، كەواتە
پێویستە ئەم حاڵەتانەی خوارەوە لەبەر چاو بگرین و چارەسەریان بۆ دابنێین.
نەخشەسازی تەكنیكێكی مۆدێرنەو شورا و دیوارەكان لێك جوێ دەكاتەوە و سنورەكان
دەنەخشێنێ ، بەڵام زۆر جار بەهۆی بێ نەخشەیی
لە پەرواێز و دامێنی شارەكان گەرەكی بێ ناونیشان ( بێ تاپۆ ) دێنە كایەوە كە ئەندازیاری
نەخشە ساز حەیران دەكات و ناتوانێ ئاڕاستەی بۆ دیاری بكات و سنور بەندی كات ، بەمەش
شەپۆلەكانی لە كۆنترۆڵ دەردەچن و هەموو مەرجێكی پێویست ڕەتدەكەنەوە و لەنیگای یاسای
نەخشە سازیش خۆیان قوتار دەكەن ، جا لەبەر ئەوەی رابوونی ئیسلامیش لە سەرەتاوە
كاردانەوە بووە بۆ ئەو ستەمە زۆرەی كە لە كورد و كوردستان كراوە ، نەتوانراوە قۆناغبەندی
بۆ دیاری بكرێت ، بۆیە بێ نەخشە و بێ بەرنامە هاتووەتە مەیدان ، ئێستا هەموو ڕۆشنفیكر
و ڕوناكبیرێك حەیرانە لە قۆناغبەندكردنی ، بۆیە وەك گەڕەكە بێ ناونیشان و بێ
تاپۆكان هەرچی هەوڵێك دەدرێت بۆ ڕاستكردنەوەی بێ ئاكامە ، كەواتە دەبێت ئەم سنورە
بچوك بچوكانە تێكشكێنین و بیركردنەوەمان پانتاییەكی فراوانتر لە خۆبگرێت و بە ( ماستەر
پلانێكی ) نوێوە هەنگاوی داهاتوو دابڕێژین و سەر لە نوێ بینای بكەینەوە ، بۆ ئەمەش
پێویست دەكات خوێندنەوەیەكی نوێ بۆ بارودۆخی ئێستای جیهان و ناوچەكە و كوردستان
بكەین ، هەتا لەو روانگەیەوە بزانین كاروانی ئیسلامیی لە داهاتوودا چۆن هەنگاو هەڵبگرێ
و چی ئامرازی نوێ بۆ بەشە جیاجیاكانی كاری ئیسلامیی( رێكخستن، كۆمەڵایەتی ، جەماوەریەكان،
پەیوەندیەكان.......هتد) بخەینە گەڕ ؟
چاوەڕوانی
( زنجیرەی نۆیەم 9️⃣ ) بن.
نوێترین نوسینەکانی موحسین حسێن
-
موحسین حسێن
23/06/2021
-
موحسین حسێن
07/06/2021
-
موحسین حسێن
27/05/2021
-
موحسین حسێن
19/05/2021
-
موحسین حسێن
17/05/2021
-
موحسین حسێن
03/05/2021