ئایه‌ ده‌زانیت له‌دوای ڕاپه‌ڕین ناشرینترین و قێزه‌وه‌نترین تاوان چی بوو؟

وتار/ 15/02/2021 367 جار بینراوە

سه‌لیم میراوده‌لی

ئایه‌ ده‌زانیت له‌دوای ڕاپه‌ڕین ناشرینترین و قێزه‌وه‌نترین تاوان چی بوو؟
سەلیم میراودەلی
بێ گومان به‌بێ گه‌ڕان خۆ ماندوكردن وه‌ڵامه‌كه‌ی زۆر ئاسانه‌ بۆ دڵسۆزانی گه‌ل و نیشتیمان ئه‌ویش به‌داخه‌وه‌ (گه‌نده‌ڵی) بوو ، گه‌نده‌ڵی واتا دزینی ماڵی هه‌ژاران
، واتا به‌فیڕۆدانی سامانی گشتی نه‌ته‌وه‌كه‌مان
واتا بێ ئومێدكردنی لاوان و نه‌وه‌ی نوێ له‌ ده‌ستدانی داهێنان
واتا شێرپه‌نجه‌ و گه‌وره‌ترین نه‌خۆشی ناو كۆمه‌ڵگا
واتا بچوكردنه‌وه‌ی مرۆڤه‌ مه‌زنه‌كان له‌ناو گه‌ل و نیشتیمان
واتا چه‌ندین دیارده‌ی ناشرین له‌ نێو كۆمه‌ڵگادا نامه‌وێت چیتر من له‌سه‌ری بدوێم ئه‌وه‌ بۆ دڵسۆزانی گه‌له‌كه‌مان و ده‌سپاكه‌كان به‌جێ دێڵم كه‌ خۆشبه‌ختانه‌ تاوه‌كو ئه‌مڕۆش به‌ ده‌ست پاكی و دڵپاكی و ڕه‌وشت به‌رزی به‌ سه‌ربه‌رزی ماونه‌ته‌وه‌ و به‌ ویژدانه‌وه‌ درێژه‌ به‌ خه‌بات و تێكۆشه‌رانی هه‌ڤاڵان و شه‌هیده‌كانیان ده‌ده‌ن ئه‌وانه‌ ده‌سكه‌وته‌كان و فیداكاریه‌كانیان هێنده‌ لا مه‌زنه‌ به‌ شتی بچوك نای گۆڕنه‌وه‌
ئومێده‌وارم ئه‌وانه‌ی چونه‌ته‌ زه‌لكاوی مێژووه‌ ڕسوا بكرێن و پیرۆزیه‌كانیشیان لێیان بسێنرێته‌وه‌ چونكه‌ له‌مێژه‌وه‌ به‌ زیاده‌وه‌ پێیان فرۆشتوینه‌وه‌
ئه‌وانه‌ی ده‌ستپاك و دڵسۆزن بۆ كاره‌كانیان كرداره‌كانیان پێش به‌ڵێن و قسه‌كانیان ده‌خه‌ن به‌ زێڕ مێژویان تۆمار بكرێت و به‌زیندوی ناویان بچێته‌ ڕیزی ناودارانه‌وه‌ كاره‌كانیان به‌رز بنرخێن و ڕێز له‌ ئه‌مڕۆ و ئاینده‌ و ڕابردوشیان بگیرێت
بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی پێویسته‌ زیاتر خه‌باتی ڕۆشه‌نبیری و وشیار كردنه‌وه‌ی گه‌ل ده‌ست پێ بكرێت و گه‌ل بۆخۆی به‌ یاسا به‌ره‌نگاریان ببێته‌وه‌ و لێیان بپرسێت به‌ چتان په‌یدا كرد و له‌ چیتان سه‌رف كرد .

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم میراوده‌لی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌