نوێكاری و بەخۆدا چوونەوە/زنجیرەی حەوتەم

وتار/ 15/02/2021 363 جار بینراوە

موحسین حسێن

نوێكاری و بەخۆدا چوونەوە/زنجیرەی حەوتەم

شێخ موحسین حوسێن
*************************
✍🏻 زنجیرەی حەوتەم 7️⃣  : چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ پێنج هەڵوێستەكە
بێگومان گرێنتی سەركەوتنی هەر پرۆسەیەكی ئیداری ‌و سیاسی لە رەهەندە فكریەكانیایەتی ، بۆیە گۆرانكاریە ئیداری ‌و سیاسیەكان وەك دیوێكی تری كۆدەتا ‌و تۆڵەسەندنەوە دەردەكەون ، هەر گۆڕانكاریەكیش گرێنتی نەبێت بۆ گۆڕان لە واقیع نەبوونی باشترە ، بۆیە پێویستە ئەوانەی دەتوانن گۆڕانكاری دروست بكەن ئاگاداری چوار هەڵوێستەكەی تر بن:
1. ئەوانەی لە گۆرانكاری دەترسن با نەبنە بەربەست ، بەڵكو بەڕوویەكی گەشەوە پێشوازی لە هەر پرۆسەیەكی نوێكاری بكەن ، ئەگەر زانرا دەبنە بەربەست و ملنادەن ئەو كات پێویستە دڵنیا بكرێن كە لە قۆناغی داهاتوودا مەكانەتیان پارێزراوە و ترسیان لەو گۆڕانكاریانە نەبێت كە دێنە ئاراوە.
2. ئەوانەی خۆیان گۆڕانكاریان پێ‌ دروست ناكرێت ، بەڵكو دەیانەوێت گۆرانكاریەك بكرێت هەتا لەو گۆرانەدا جێگایەك بۆ خۆیان دەستنیشان بكەن ، با بەرژەوەندی گشتی پێش بەرژەوەندی تەسكی خۆیان بخەن ، ئەگەر ئەمەشیان نەكرد ئەوا بۆ ئەوەی خەڵكیان پێ‌ هەڵنەخەڵەتێ‌ پێویستە بناسێنرێن.
3. ئەوانەش لە پێناو گۆرانكاریدا بیردەكەنەوە ، با لەوە نائومێد ‌و بێزار نەبن كە دەبینن ئەوانەی گۆرانكاری دەكەن لە نزیكەوە گوێ‌ بیستی بیروڕاكانیان نین ، دڵنیا بن لەوەی كە ئەوانەی گۆڕانكاری دروست دەكەن ناخی ئەمان دەخوێننەوە و پرۆسەكەش ئەنجامەكەی بەو جۆرە دەبێت كە لە فیكری ئەواندا جۆش دراوە.
4. ئەوانەش كە گۆڕانكاریان پێ‌ دەكرێت و بەڵام نایكەن : پێویستە هانبدرێن و غیرەت بخرێتە بەریان تا بە كردەیی بێنە مەیدان.
5. ئەوانەش دەتوانن گۆڕانكاری دروست بكەن ، با ئاگاداری چوار هەڵوێستەكەی تر بن ‌و حیسابی بۆ بكەن ‌و ناوەندێكی ئیش كردنیش دروست بكەن تا شوێن كەوتەی هەر چوار هەڵوێستەكەی تر دەربەبكەوێت ‌و خەڵكی بە ئیشیاندا بیانناسێت نەك قسەیان ، دیارە دڵنیاكردنی چوار بەشكەی تر پاراستنی یەك ڕیزییە و گرنتی سەركەوتنی هەنگاوەكانە.
كەواتە سیاسەتی داهاتوومان بەر ئەنجامی بیركردنەوەیەكی دارێژراوی تۆكمە ‌و چڕە كە ئیشكردن بە فیكر بەرهەم دەهێنێت ، هەر كاتێكیش مەنهەجیەتمان لە ئیش كردندا هەبوو راستەوخۆ داخڵ بە سیستمێكی زاراوەیی مەعریفیمان دەكات كە بوارمان دەداتێ‌ لەسەر بنەمایەكی عەقڵانی بیربكەینەوە ، دووبارە بوونەوەی ووشەی ( زانستی ‌و فیكری) لە گفتار‌و نوسینماندا خۆی لە خۆیدا زانستی بوون ‌و بەفیكری بوونی لێكۆڵینەوەكانمان ناسەلمێنێ‌ .
چاوەڕوانی ( زنجیرەی هەشتەم 8️⃣ ) بن

نوێترین نوسینەکانی موحسین حسێن

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌