نوێكاری و بەخۆداچوونەوە .. هەڵوێست لە مەڕ نوێكاری/ زنجیرەی شەشەم
وتار/
13/02/2021
411 جار بینراوە
موحسین حسێن
نوێكاری و بەخۆداچوونەوە .. هەڵوێست لە مەڕ نوێكاری/ زنجیرەی شەشەم
شێخ موحسین حوسێن
*************************
✍🏻 زنجیرەی
شەشەم 6️⃣ : هەڵوێست لە مەڕ نوێكاری
هەر كاتێك لە نێو حكومەتێك یان كۆمەڵێك یان پارتێك یان ڕێكخراوێك باسی نوێكاری
هاتە پێشەوە ، پێنج هەڵوێستی لێك جودا دێنە ئاراوە:
1. ئەوانەی لە گۆڕنكاری دەترسن و وەك كۆدەتا و
تۆڵەسەندنەوە بۆی دەڕوانن.
لە ناو هەموو ڕێكخراوو پارتێكدا كۆمەڵە كەسێك هەن كە تەنها بەرژەوەندی خۆیان
لەبەر چاوە و ، دەترسن لە هەموو گۆڕانكاری و نوێبوونەوەیەك ، بە خۆ بەستنەوەیان بە
كۆمەڵێك یاسا و ڕێسای سواوی كۆن دژایەتی هەموو نوێكاری و گۆڕانكاری و داهێنانێك
دەكەن و هەنگاوەكانی چاكسازی پەك دەخەن ، كە زۆر جار بە بەكارهێنانی هەندێك زاراوە
بەربەستێكی پۆڵاین لەبەر دەم نوێخوازاندا دادەنێن.
2. ئەوانەی خۆیان مەڵاسداوە بۆ قۆستنەوەی بەرهەمی
هەنگاوەكانی نوێخوازەكان.
كەسانێك هەن دەتوانن بۆ ماوەیەكی زۆر لە ئاست واقیع و كێشەكان بێدەنگ و بێ
هەڵوێست بن ، چونكە روحێكی كۆنە پارێزی دەمی هەڵدرون ، ئەویش بۆ ئەوەی ئەو پلە و
پایە و بەرژەوەندییەی هەیانە و پێی گەیشتوون لەدەستی نەدەن ، بەڵام هەر كاتێك باسی
گۆڕانكاری هاتە ئاراوە سوار ئەو شەپۆلە دەبن و بە زمانە لوس و كاریگەرەكەیان دێنە
گۆ و، لە پەیوەندیەكانیان و لە كەناڵەكانی راگەیاندندا وەك فەیلەسوفی گۆڕانخواز و
نوێخواز خۆیان دەناسێنن و ، پرۆژە و بەرنامەی گۆڕانكاری بۆ ئایندە دادەنێن و، خۆی
و حاشیەكەی دەبنە پالێوراوی پرۆسەكانی داهاتوو ، خۆ ئەگەر سەركەووتنیشیان بەدەست
نەهێنا ، ئەو كات كەڵكەڵەی كوتلەبازی لەسەریان دەدات.
3. ئەوانەی لە پێناو گۆرانكاریدا بیردەكەنەوە.
ئەو كەسانەن كە رۆژانە لەسەر جەستە و روحی خۆیان تاڵی ئەو واقیعە دەچێژن كە
پارت یان ڕێكخراو یان كۆمەڵەكەیان بۆی هێناونەتەدی ، ژمارەشیان زۆرە و بیركردنەوەشیان
لە گۆڕانكاری بنەمایەكی واقیعی هەیە نەك ئارەزوویەكی هەرزەكارانە ، بەڵام حەیف هیچیان
بەدەست نییە.
4. ئەوانەی گۆڕانكاریان پێدەكرێت بەڵام نایكەن :
كەسانێك هەن لە سەرچاوەی بڕیاردان ، دەتوانن پێشەنگی گۆڕانكاریەكان بن ، بەڵام
بە داخەوە جورئەتی بڕیاردانیان نییە و ئەو هەنگاوە پیرۆزەیان پێ نانرێت.
5. ئەوانەی دەتوانن گۆرانكاری دروست بكەن.
كەسانێكن دەتوانن لە هەستیاری خەڵكیدا جێگای خۆیان بكەنەوە ئەویش بەهۆی زانینی
هونەری پەیوەندی كردن و خوێندنەوەی ئەو واقیعەی تێیدا دەجوڵێن ، هەر چەند ژمارەیان
زۆركەمە ، بەڵام خۆخستنە بەردەم مەترسیەكان ئیرادەیەكی بەهێزی بۆ بریاردان پێ بەخشیون
، دیارە هەموو گۆڕانكارییەك جۆرێكە لە داهێنان و هێنانەكایەی ئەو دیاردانەیە كە پێشتر
نەبوون و پێویستی پارتەكە یان كۆمەڵەكە دەیخوازێت بێنە كایەوە ، ئەمەش بە سیاسەتێكی
كارامە و ئیرادەیەكی پتە و بەردەوامی دەداتە كار و بەرگێكی نوێش بە بەر هەنگاوەكانی
داهاتوودا دەكات.
ئەم قۆناغەشمان دەخوازێت گۆرانكاریەكان لە مەبەستێكی سیاسی و ئیداری ڕووتەوە
بگوێزینەوە بۆ ئاستێكی فیكری و ڕەهەندێكی دیكەی پێ ببەخشین ، مەرجیشە لە پشت هەموو
هەنگاوێكی گۆرانكاری وەڵامێك هەبێت بۆ ئەو پرسیارەی كە دەپرسێت : گۆڕانكاری لە پێناو
چیدا؟
چاوەڕوانی ( زنجیرەی حەوتەم 7️⃣)
بن
نوێترین نوسینەکانی موحسین حسێن
-
موحسین حسێن
23/06/2021
-
موحسین حسێن
07/06/2021
-
موحسین حسێن
27/05/2021
-
موحسین حسێن
19/05/2021
-
موحسین حسێن
17/05/2021
-
موحسین حسێن
03/05/2021