هەموان قەرزداری پێشمەرگەین!

وتار/ 10/02/2021 378 جار بینراوە

عەلی قەڵادزەیی

هەموان قەرزداری پێشمەرگەین!

عەلی قەڵادزەیی
دیمەنێکی  زۆر  سەرنجڕاکێش  بوو  ئەو  چرکە  ساتەی  یەکێک  لەدایکانی  شەهیدانی  پێشمەرگەی  دەستی  داعش  لەبەردەم  وەزارەتی  پێشمەرگە  یەکێک  لەو (١٢) دایبیەی  کەوەک  دیاری  لەحکومەتی  هەرێم  وەری  گرتبوو  بەبەرچاوی  میدیاکانەوە  بەرز  کردبۆوەو  بەتوڕەییەکەوە  هاواری  دەکرد: دایبیم  بۆچیە  خۆ  من  مناڵی  ساوام  نیە، ئەم  دایبیانە  بۆ  دایبیکردنی  حکومەتە  ساواکەی  هەرێم  باشن، ئەم  توڕەیی و  بێزاریەی  دایکان و هاوسەرانی  شەهیدان  لەوەوە  سەرچاوەی  گرتبوو  کەدیاری و پاداشتی  دەستی  وەزارەتی  پێشمەرگە  بۆ  وارسی  شەهیدان  بەتەنیا  بریتی  بوو  لە (١٢  دایبی و ٢ جوت  نەعل و جوتێک  پانتۆڵ و  ئاو  بهێنەو  دەستت  بشۆ).

هاوپەیمانان  لەڕۆژگاری  شەڕی  داعشەوە  مەشق و ڕاهێنان  بەهێزی  پێشمەرگە  دەکەن و مانگانەش  بڕی (٢٥) ملیۆن  دینار  وەک  کۆمەکی  ماددی  دەخەنە  سەر  حساب  بانکی  حکومەتی  هەرێمی  کوردستان، بەڵام  وەک  بینیمان  حکومەتی  هەرێم  بەدوو  مانگ  جارێک و بەبڕی  لێدزینی ٪٢١ کەوە  هاوشێوەی  وەزارەتەکانی  تر  موچەی  هێزی  پێشمەرگەی  لەڕابردودا  دابەشکردوە، تاکو  لەکۆتایدا  خوا  کردی و لەژێر  فشاری  هاوپەیمانان  لەمانگی  ڕابردوەوە  پرسی  لێدزینی  موچەی  هەر  سیانزە  لیوا  هاوبەشەکەی  پێشمەرگە  هەڵوەشایەوە، وە هاوپەیمانان  بەڵێنی  ئەوەشیان  هەیە  کەئەگەر  بێت و هەردوو هێزی (٧٠ و ٨٠)ی  پارتی و یەکێتی یەکبگرنەوە، ئەوا  ئەوکات  هاوپەیمانان   ئامادەگیان  هەیە  موچەی  ئەم  دوو  هێزەش  مانگانە  بنێرن، چونکە  لەفەرهەنگی  دیموکڕاسی  خۆرئاوادا  هێزو  چەک  ئەو  دوو  هێڵە  سورەن  کەدەبێت  هەمیشە  بەدەست  حکومەتەوە  بن و بەدوربن  لەهەژمونی  حزب و بنەماڵە و مەکتەب  سیاسیەکانی  حزب.

وەک  دەبینین  هەردوو  حزبی  دەسەڵاتخوازی  کوردستان  تاکو  ئەم  چرکە  ساتەش  ئامادەگی  ئەوەیان  نیە  ڕێز  لەداواکەی  هاوپەیمانان  بگرن و هەردوو  هێزی  حەفتا و هەشتا  بخەنە  ژێر  هەژمونی  وەزارەتی  پێشمەرگە، بۆ  ئەوەی  چیتر  ئەم  دوو  هێزەش  لەم  هاوکاریەکە  مانگانەیە  بێبەش  نەبن، لەولاشەوە  پارتی و یەکێتی  خۆشیان  ئامادەگی  ئەوەیان  تێدانیە  کەبۆ  یەکجاریش  بێت  دەست  بەگیرفانە  قوڵ و قاسە  پڕەکانی  حزب و  بنەماڵەدا  بکەن و کەمێک  پارە  کەوەک  زەکاتیش  بێت  دەربهێنن و بیخەنە  گیرفانی  بەتاڵی  پێشمەرگەکانی  ئەم  دوو  هێزە  و پرسی  لێدزینی  موچەیان  لەسەر  هەڵبگرن، کەواتە  لێرەدا  پرسیارەکە  ئەوەیە  تخوا  برایانی  پێشمەرگە  هاوپەیمانان  بۆ  هێزی  پێشمەرگە  بەخەمتر و دڵسۆزترن  یان  هەموو  ئەو  بەرپرسانەی  کورد  کە هەمیشە  بەگیرفانی  پڕو  پۆشاکە  فاشیۆنە  ئاخر  مۆدێلەکانیانەوە  ڕادیۆ  ئاسا  گوتاری  ماکیاڤێلئاسا  دەڵێنەوە  و دروشمی (هەموومان  پێشمەرگەین و هەموان  قەرزداری  پێشمەرگەین و هەموان  لەخەمی  باشترکردنی  باری  ژیان و بژێوی  هێزی  پێشمەرگەداین)؟ بەردەوام  دەڵێنەوە.

نوێترین نوسینەکانی عەلی قەڵادزەیی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌