نوێكاری و بەخۆدا چوونەوە .. نیشانەكانی نوێبوونەوە/زنجیرەی پێنجەم

وتار/ 10/02/2021 424 جار بینراوە

موحسین حسێن

نوێكاری و بەخۆدا چوونەوە .. نیشانەكانی نوێبوونەوە/زنجیرەی پێنجەم
********************
✍🏻 زنجیرەی پێنجەم 5️⃣  : نیشانەكانی نوێبوونەوە
لە پێناسەی نوێبوونەوەدا ئاماژەماندا : كە گۆڕانێكی ڕیشەییە لە هزر و هۆشی تاكەكاندا ، جا كاتێك لەم پێناسە ڕادەمێنین دەتوانین ئەم نیشانە سەرەكیانەی نوێبوونەوە هەڵبهێنجین : -
1. نوێبوونەوە گۆرانكاریەكی ڕیشەییەو ، بەردەوامی دەداتە كار ‌و پۆزەتیفانە ئاراستەی دەكات.
2. نوێبوونەوە لە هەموو ڕوویەكەوە دەست بەكارە‌و ، پانتاییەكی فراوان دەنەخشێنێ‌ ‌و ، گشتیگرانە بۆ ڕووداوەكان دەڕوانێ‌ ‌و ،گۆارنكاری فرەلایەن دەكاتە ئامانجی سەرەكی خۆی.
3. نوێبوونەوە لە ئەنجامی بەرنامە و نەخشە ‌و وەڵام بۆ شتە نوێكان دێتە كایەوە ، بۆیە ئامانج دەپێكێت ‌و ڕوانینێكی ( الرؤية ) درەوشاوە پێشكەش دەكات ، چونكە ئەگەر ( گۆرانكاری ڕوخساری ) چارەسەری كوێری بەوە كرد بێت كەناوی ناوە ( نابینا ) ئەوا نوێبوونەوە چارەسەری تەندروست ‌و ڕاستەقینەی پێیە و نەشتەرگەری حاڵەتەكە دەكات.
4. بەشدارانی پرۆسەی نووێبونەوە ( نوێخواز ) كاتێك لە گۆرەپان دەردەچن بێزار ‌و روخسار ماندوو چاو خەواڵو نین ، بەڵكو دڵخۆش ‌و پڕمەعنەویاتن ‌و باڵانسی متمانەیان بەرزە.
5. نوێخوازان فكرێكیان پێ‌یە ‌و دەیانەوێت لە ژیانی تاك ‌و كۆدا ڕەنگ بداتەوە ، بۆیە كۆڵنەدەرن ‌و تا نەگەنە ئامانج دانامركێنەوە.
6. نوێخواز بەخۆدا چونەوە و رەخنە ‌و رەخنە لە خۆگرتنی بابەتیانە دەكاتە بنەمای كار و چالاكی خۆی ‌و ، پەرێز پاكی ‌و دووری لەخودپەرستی ‌و بەرژەوەندخوازی وای كردووە لە رەخنە و لێپێچینەوە نەترسێت.
7. نوێخواز بە پێی پلان ‌و ڕیزبەندی هەنگا و هەڵدەگرێ‌ ‌و دوورە لە گیانی هەڵەشەیی ‌و سۆز گیری ، چونكە بەرنامەیەكی گشت گیر و واقیعی پەیامیەتی.
چاوەڕوانی ( زنجیرەی شەشەم 6️⃣ ) بن

نوێترین نوسینەکانی موحسین حسێن

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌