با هه‌موومان له‌ژێر ئاڵای كوردستان كۆبینه‌وه‌

وتار/ 05/12/2016 699 جار بینراوە

سه‌لیم میراوده‌لی

با هه‌موومان له‌ژێر ئاڵای كوردستان كۆبینه‌وه‌
با هه‌موومان له‌ژێر ئاڵای كوردستان كۆبینه‌وه‌ و حیزب و داموده‌زگاكان له‌ خزمه‌ت ده‌وڵه‌تدابن
سه‌لیم میراوده‌لی
 به‌ پێچه‌وانه‌ی سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان له‌ مه‌مله‌كه‌تی ئێمه‌ حیزب له‌ ده‌وڵه‌ت گه‌وره‌تر و به‌هێزتره‌ هه‌ر ئه‌وه‌شه‌ هۆكاری بوونی قه‌یران و گرفته‌كانی ئه‌مڕۆ و هاونیشتیمانان به‌ ئاشكرا مه‌ینه‌تیان پێوه‌ دیاره‌ و ڕژاونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قام و داوای بچوكترین مافی سه‌ره‌تای ده‌كه‌ن ، ته‌نانه‌ت زۆر به‌داخه‌وه‌ دوای 25 ساڵ له‌ حوكمی كوردی كه‌ خاوه‌نی ئیداره‌ و په‌ڕله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و چه‌ندین سه‌رۆكایه‌تی تره‌ كه‌ بێگومان ده‌ریایه‌ك خوێنمان پێشكه‌ش كردوه‌ تا گه‌یشتوینه‌ته‌ ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ئه‌مڕۆ، هاوڵاتیان به‌ ناچاریه‌وه‌ دروشمی بڕوخێ و یان هانا بۆ مالیكی و عه‌بادی و ده‌سه‌ڵاتی تا سه‌ر ئێسقان دیكتاتۆر و نه‌ته‌وه‌ په‌رستی عێراق به‌رن ،هه‌ر بۆیه‌ ده‌بێت كار بكه‌ین له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری یاسا و چه‌سپاندنی ئه‌ركه‌كان و مافه‌كانی هاونیشتیمانان ئه‌ویش بێ گومان به‌ڕێكخستنی سیسته‌می ئیداره‌یه‌كی پته‌و ده‌كرێت كه‌ خۆی له‌ ده‌ستورێكی سه‌رده‌م و مه‌ده‌نیدا ده‌بینێته‌وه‌ ، له‌و ده‌ستوره‌دا ده‌بێت حیزب له‌ خزمه‌ت ده‌وڵه‌تدابێت نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌وڵه‌ت و سه‌رجه‌م دارایه‌كان له‌خزمه‌ت حیزبدابن ، ئه‌و كات ئینتیمای نیشتیمانی بوون و دڵسۆزی گه‌ل بۆ نیشتیمانه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و هه‌موومان به‌ به‌خته‌وه‌ری و كامه‌رانی و ئازادی و سه‌رفرازی له‌ژێر یه‌ك ئاڵا و یه‌ك سه‌ركرده‌ و یه‌ك حكومه‌تدا كۆده‌بینه‌وه‌ و یاسا و سه‌روه‌ریه‌كانیش بۆ هه‌مووان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ .

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم میراوده‌لی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌